ڕۆژی ١٧ی کانوونی یەکەم لە ڕۆژژمێری حکوومەتی هەرێمی کوردستاندا وەک ڕۆژی ئاڵای کوردستان دیاریکراوە و لەو چوارچێوەیەدا بەشی مێژوو لە فاکەڵتیی پەروەردەی زانکۆی کۆیە بە هاوبەشی لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتیی ڕاگەیاندنی زانکۆی کۆیە چالاکییەکی بۆ بەرزڕاگرتنی ئەم ڕۆژە بەڕێوەبرد.
ڕۆژی یەکشەممە ١٧ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٣، بە ئامادەبوونی یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆی کۆیە بۆ کاروباری خوێندکاران بەڕێز پ.ی.د قارەمان نادر شێخ بزێنی و ڕاگری فاکەڵتیی پەروەردەی زانکۆی کۆیە بەڕێز پ.د سەفین جلال، سەرۆکی بەشی مێژووی فاکەڵتیی پەروەردەی زانکۆی کۆیە پ.ی.د هۆشمەند عەلی محمود و بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتیی ڕاگەیاندنی زانکۆی کۆیە بەڕێز م.ی محمد کریم سەیدگوڵ و ژمارەیەکی بەرچاوی مامۆستایان و خوێندکارانی بەشی مێژوو لە فاکەڵتیی پەروەردەی زانکۆی کۆیە، چالاکییەکی هاوبەش بۆ بەرزڕاگرتنی ڕۆژی ئاڵای کوردستان لەلایەن بەشی مێژووی زانکۆی کۆیە و بەڕێوەبەرایەتیی ڕاگەیاندنی زانکۆی کۆیە لە بینای فاکەڵتیی پەروەردە بەڕێوەچوو.
سەرەتای چالاکییەکە بە سروودی نەتەوەیی "ئەی ڕەقیب" و ساتێک بێدەنگی بۆ ڕێزگرتن لە گیانی شەهیدانی کورد و کوردستان دەستی پێکرد.
دواتر بابەتێک لەلایەن بەڕێز پ.ی.د کامەران محمد جلال مامۆستا لە بەشی مێژوو سەبارەت بە "ئاڵا لە سەردەمی کۆن" پێشکەش کرا.
سەرۆکی بەشی مێژوو لە فاکەڵتیی پەروەردەی زانکۆی کۆیە بەڕێز پ.ی.د هۆشمەند عەلی محمود لە بڕگەیەکی تری چالاکییەکەدا بابەتێکی سەبارەت بە مێژووی ئاڵای کوردستان و دیاریکرانی ڕۆژی ١٧ی کانوونی یەکەم وەک ڕۆژی ئاڵای کوردستان پێشکەشکرد و هاوکات ئامانجی بەڕێوەبردنی ئەم چالاکییەی لەلایەن بەشی مێژووەوە بۆ ئامادەبووان ڕوونکردەوە.
بڕگەی کۆتایی چالاکییەکە پێشکەشکردنی شێعرێک بوو لەلایەن شاعیری لاو "دابان نصرالدین صالح" بە ناوی "من و ئاڵا".
زانکۆی کۆیە کە لە لۆگۆکەی خۆشیدا ئاڵای کوردستان ڕەنگی داوەتەوە بەردەوام هەوڵیداوە یاد و بۆنە نەتەوەیی و نیشتیمانییەکان بەرز ڕابگرێ و وەک ناوەندێکی ئاکادیمیی باڵا لە پاراستنی شواناسی نەتەوەیی و تەیارکردنی نەوەی تازەی وڵات بە زانست و وانەکانی وڵاتدۆستی و نیشتمانپەروەری رۆڵ و شوێندانەری هەبێ و هەڵدانی ئاڵای کوردستان لە زانکۆی کۆیە و ڕەنگدانەوەی لە لۆگۆکەیدا بۆ بەجێهێنانی وتەی شاعیری گەورەی نەتەوەکەمان "حاجی قادر"ی کۆیی دەگەڕێتەوە کە ئاواتەخوازبوو ئاڵای کوردستان لە نێوان کەکۆن و هەیبەت سوڵتان و گشت کورستان شەکاوە و پایەدار بێ.
-----
Koya University (KOU) is located in the city of Koya (Koy Sanjaq) which is 1.0 hr drive to the East of the Kurdistan Region capital Erbil (Arbil, Hewlér) in Kurdistan Region of F.R. Iraq. It is on the foothills of beautiful high mountain. Its campus has been carefully laid out to embrace the beautiful mountainous nature.
There are 4 Faculties and 2 Schools in KOU; Faculty of Engineering (FENG), Faculty of Science and Health (FSCH), Faculty of Education (FEDU), Faculty of Humanities and Social Silences (FHSS), Shcool of Physical Education (SPHE) and School of Medicine (SMED).
Also, there are two research centers; Genome Center and Malai Gawra Center. Moreover, at KOU there is an English Language Center (BELC) at KOU has been opened with the sponsorship of IREX and American embassy in Baghdad as well as with the support of Spring International Language Center of The University of Arkansas. KOU has two Scientific Journals; ARO-The Scientific Journal of Koya University, which is indexed by Clarivate Analytics (ESCI), and Koya University Journal of Humanities and Social Sciences (KUJHSS). KOU is a proactive member of Erasmus/ Marhaba Project and Erasmus+.
KOU signed many Memorandum of Understandings (MoU) with many International Universities, e.g., The University of Arkansas (June 2015). The Lulea University in Sweden (April 2014), The University of Nottingham in the UK, The University of Buckingham in the UK (Oct 2008), Belkin University in Turkey (Sep 2009) The University of Greenwich in the UK, Cihan University-Erbil (2021) and Tishk International University (2021).
Koya University is a memebr of The Association of Arab Universities and the International Association of Universities.
Arabic Wikipedia | Turkish Wikipedia Iraq | Tukish Wikipedia KRG | Persian Wikipedia | Wikipedia Kurdistan | University of hawai | قائمة جامعات العراق | كردستان العراق | Portugal Wikipedia