زانکۆی سەوز واتە زانکۆیەکی ژینگەدۆست و خاوەن ڕووبەرێکی بەرچاوی سەوزایی و دار و درەخت، ئامانج و مەبەستێکە ئەمڕۆکە لە زۆرێک لە وڵاتانی جیهان هەوڵ بۆ بنیادنان و بەدیهێنانی دەدرێ چونکە جیهان گەیشتۆتە ئەو باوەڕەی کاریگەری ئەرێنی دانان لەسەر ژینگە و دەوروبەر پرسێکی ژیانەکی و هەستیارە و هەمووان بەگشتی و دامەزراوە ئاکادیمی و پەروەردەییەکان بە تایبەتی دەتوان و دەبێ ڕۆڵ و شوێنەدانەری گەورە و بەرچاویان تێیدا هەبێ.

زانکۆی کۆیە وەک یەکەمین زانکۆی دامەزراو لە دەرەوەی ناوەندی پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان هەردەم هەوڵی داوە وێنەی دامەزراندنەکەی ڕەچەشکێن و کاریگەر بێ و بتوانێ ڕۆڵی گرینگ لە بەرەپێشبردنی ئاستی ئاکادیمی، پەروەردەیی و کۆمەڵگەی نێوخۆی بەگشتی بگێڕێ، ئەمساڵ و لەمانگی ئەیلوولدا زانکۆی کۆیە لە مەڕاسیمێکی بەشکۆدا پلانی ستراتیژیی خۆی بۆ پێنج ساڵی داهاتوو ڕاگەیاند، پلانێک کە زانکۆی کۆیەی لە ئاستی هەرێمی کوردستاندا کرد بە یەکەمین زانکۆی خاوەن پلانی ستراتیژی و دونیابینییەکی نوێی وەڵامدەر بە پێویستییەکانی کۆمەڵگە، "زانکۆی سەوز" یەکێک لە کۆڵەکە سەرەکییەکانی پلانی ستراتیژیی زانکۆ پێکدەهێنێ بەجۆرێک سەرۆکی زانکۆی کۆیە بەڕێز پ.ی.د محمد حسیب صدیق لەمیانەی لێدوانێکی بۆ تۆڕی میدیایی ڕووداو لە پەراوێزی مەڕاسیمی ڕاگەیاندنی پلانی ستراتیژییدا ئاماژەی بەوەکرد "ئامانجی ئێمە بنیادنانی زانکۆیەکی سەوزە". 

دوابەدوای ڕاگەیاندنی پلانی ستراتیژیی زانکۆی کۆیە، بەڕێوەبەرایەتی، فاکەڵتی و گشت بەش و دامەزراوەکانی پەیوەندیدار بە زانکۆ پێکەوە و هاوئاهەنگ کار بۆ جێبەجێکردن و بەرەپێشبردنی ئامانج و مەبەستەکانی پلانی ستراتیژیی زانکۆ دەکەن، بەڕێوەبەرایەتیی ڕاگەیاندنی زانکۆی کۆیە لەو پەراوێزەدا و بۆ لەنزیکەوە ڕووماڵکردنی چۆنییەتی بەڕێوەچوونی بەرنامە و پلانەکانی پەیوەندیدار بە "زانکۆی سەوز" چاوپێکەوتنێکی میدیایی لەگەڵ بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتیی باخچەکانی زانکۆی کۆیە بەڕێز ئەندازیار پشتیوان محمد تەها پێکهێناوە تاکوو کار و چالاکییەکانی ئەم بەڕێوەبەرایەتییە و هەوڵی ماندووبوونی بەڕێوەبەر، فەرمانبەر و کرێکارانی نیشان بدات و بەمجۆرە پێشکەوتنەکانی زانکۆ لە بوارەکانی ڕێکخستنی پارک و باخچەکان، زیادکردنی ڕووبەری سەوزایی و ئەنجامدانی هەڵمەت و کردەی ژینگەپارێزانە کە گشتیی هاوئاهەنگە لەگەڵ بنیادنانی زانکۆیەکی سەوز لە زوومی کامێرای ڕاگەیاندنەوە بگاتە بەرچاو و دیدی هەمووان. 

ئەندازیار پشتیوان محمد تەها بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتیی باخچەکان کە هاوکات ئەندازیاری کشتووکاڵیشە ئاماژەی بەوەکرد ئەوان ئامانجی درێژخایەنیان هەیە و هەوڵ بۆ ئەوە دەدەن لە داهاتوودا وێڕای زیادکردنی ڕووبەری سەوزایی لە کەمپەسی زانکۆ و ڕێکخستنەوەی پارک و باخچەکان کار بۆ ئەوە بکەن کە زانکۆی کۆیە لە چوارچێوەی نەمامگە و گوڵخانەکانی خۆی نەمام و گوڵی خۆی بەرهەمبهێنێت و ئەم بەرهەمانەش بۆ ڕەنگینکردن و سەوزکردنی زیاتری ڕووبەری زانکۆ بەکاربهێننەوە. 

ژینگەپارێزی و پاراستنی سامانی دارستان وەک سەرچاوەیەکی دابینکەری هەوا و هاوکات ئاخێزگەی ژیانی بوونەوەرانی تر ئەرکێکی ئەخلاقی، نیشتیمانی و هاوکات سیمای ڕۆشنبیری و بەرزی ئاستی کولتووری و فەرهەنگی کۆمەڵگەیە لەو چوارچێوەیەدا ئەندازیار پشتیوان گوتی:"ئێمە لە بەڕێوەبەرایەتیی باخچەکانی زانکۆی کۆیە وێڕای گرینگیدانمان بە زیادکردنی ڕووبەری سەوزایی و ژمارەی درەخت و گوڵەکان هاوکات لە ڕێگەی بەکارهێنانی گیراوەی تایبەتەوە پارێزگاری لە دار و درەختەکانمان دەکەین و هەروەها لانە و شوێنی حەوانەوەی تایبەتمان بۆ باڵندە و بوونەوەرانی تریش دروستکردووە تاکوو ژینگەی لەبار و سروشتیی زانکۆکەمان کە هەڵکەوتەیەکی جوگرافیایی ناوازەی هەیە بپارێزین". 

خوێندکارانی زانکۆ هاوئاهەنگ لەگەڵ ژینگەی گونجاوی فێربوون لە پۆلەکاندا پێویستە لە دەرەوەی پۆلەکان و بەتایبەتی لە پارک و باخچەکانیشدا ژینگەیێکی ئارام و دڵگیریان بۆ بڕەخسێندرێ کە زانکۆی کۆیە لە چوارچێوەی کارەکانی بەڕێوەبەرایەتیی باخچەکان کاری بۆ بەدیهێنانی ئەم ئامانجە کردووە بەجۆرێک لەگەڵ ڕێکخستن و چاککرنەوەی بەردەوامی مێز و کورسی دانیشتنی خوێندکاران لە پارک و باخچەکانی کەمپەسی زانکۆ هاوکات هۆکار و سەرچاوەی وزەی کارەبایش لەو شوێنانەدا دابینکراوە بۆ ئەو خوازیارانەی کە بیانهەوێ بە بەکارهێنانی لاپتۆپەکانیان لە ژینگەیەکی سروشتیدا وانەکانیان بخوێنن یاخود کار لەسەر پڕۆژەکانیان بکەن یان کاتەکانی پشوویان بەسەر ببەن.

هەڵبەت وێڕای گشت کارکردنە بەردەوامەکانی بەڕێوەبەرایەتیی باخچەکان لە کەمپەسی زانکۆ وەک نۆژەنکردنەوە و نوێکردنەوە پارکی سەرۆکایەتیی زانکۆ، ڕێکخستنەوە و پاککرنەوەی حەوزی پارکی سەرەکیی خوێندکاران، دروستکردنی باخچەیەک لە فاکەڵتیی پزیشکیی گشتی بە ڕووبەری ٥٠٠ مەتر دووجا، زیادکردنی ڕووبەری گوڵی داچەندراو و سەوزایی لە فاکەڵتیی پەروەردەی وەرزش، ڕێکخستنەوەی باخچەکانی فاکەڵتیی زانست و تەندروستی، نۆژەنکردنەوەی باخچەی فاکەڵتیی ئەندازیاری، ڕێکخستن و نۆژنکردنەوەی ڕووبەرە سەوزاییەکانی نێوان شەقامە سەرەکییەکانی زانکۆ هاوکات ئەم بەڕێوەبەرایەتییە لە بەرنامەیدا هەیە بە هاوبەشی لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتیی شارەوانی قەزای کۆیە ڕووبەرێکی ٥٥٠ مەتری کە بەشێک لە رێگای هەیبەت سوڵتانی پێدا تیپەڕدەبێ بکەنە سەوزایی و درەخت و داری تێدا بچێنن و بەمجۆرە زانکۆ نەک تەنها لە ناوەوەی کەمپەس بەڵکوو لە دەرەوەی کەمپەسی سەرەکیش سەوز بێ. 

زانکۆی سەوز پرۆژەیەکی گرینگی و ستراتیژییە و کاریگەرییەکەی لە چوارچێوەی زانکۆ وەک دامەزراوەیەکی ئاکادیمی و باڵاترین ناوەندی خوێندنی وڵات نامێنێتەوە بەڵکوو دەچێتە ناو کۆمەڵگەی نێوخۆیی و دەگاتە ئاستی نیشتمانی بەمجۆرە زانکۆی کۆیە کۆڵەکەیەکی تری سەرەکی پلانی ستراتیژی واتە خزمەتکردنی کۆمەڵگە دەستەبەر دەکات و هەنگاو بۆ وەدیهێنان دەنێت.

Koya University

Koya University

Koya University

Koya University

Koya University

Koya University

Koya University

Koya University

Koya University

Koya University

Koya University

-----

Koya University (KOU) is located in the city of Koya (Koy Sanjaq) which is 1.0 hr drive to the East of the Kurdistan Region capital Erbil (Arbil, Hewlér) in Kurdistan Region of F.R. Iraq. It is on the foothills of beautiful high mountain. Its campus has been carefully laid out to embrace the beautiful mountainous nature.

There are 4 Faculties and 2 Schools in KOU; Faculty of Engineering (FENG), Faculty of Science and Health (FSCH), Faculty of Education (FEDU), Faculty of Humanities and Social Silences (FHSS), Shcool of Physical Education (SPHE) and School of Medicine (SMED).

Also, there are two research centers; Genome Center and Malai Gawra Center. Moreover, at KOU there is an English Language Center (BELC) at KOU has been opened with the sponsorship of IREX and American embassy in Baghdad as well as with the support of Spring International Language Center of The University of Arkansas. KOU has two Scientific Journals; ARO-The Scientific Journal of Koya University, which is indexed by Clarivate Analytics (ESCI), and Koya University Journal of Humanities and Social Sciences (KUJHSS). KOU is a proactive member of Erasmus/ Marhaba Project and Erasmus+.

KOU signed many Memorandum of Understandings (MoU) with many International Universities, e.g., The University of Arkansas (June 2015). The Lulea University in Sweden (April 2014), The University of Nottingham in the UK, The University of Buckingham in the UK (Oct 2008), Belkin University in Turkey (Sep 2009) The University of Greenwich in the UK, Cihan University-Erbil (2021) and Tishk International University (2021).

Koya University is a memebr of The Association of Arab Universities and the International Association of Universities.

Arabic Wikipedia  |  Turkish Wikipedia Iraq  | Tukish Wikipedia KRG  |  Persian Wikipedia   |   Wikipedia Kurdistan  |  University of hawai   |   قائمة جامعات العراق   |   كردستان العراق    |   Portugal Wikipedia

News Date
Image
Koya University