بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی سەنتەرەکانی توێژینەوە و پەرەپێدانی زانستی، سەنتەری توێژینەوەی زانستی و تەندروستیی زانکۆی کۆیە وۆرکشۆپی "هەنگاوەکانی پەرەپێدانی توێژینەوەی زانستی" لە فاکەڵتیی زانستی و تەندروستی بەڕێوەبرد.
ڕۆژی دووشەممە ١٢ی شوباتی ٢٠٢٤، بە ئامادەبوونی بەڕێوەبەری سەنتەری توێژینەوەی زانستی و تەندروستی بەڕێز پ.ی.د یاسین نوری و مامۆستایانی فاکەڵتیی زانست و تەندروستی، وۆرکشۆپی "هەنگاوەکانی پەرەپێدانی توێژینەوەی زانستی" لەلایەن سەنتەری توێژینەوەی زانستی و تەندروستی سەر بە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی سەنتەرەکانی توێژینەوە و پەرەپێدانی زانستی لە زانکۆی کۆیە بەڕێوەبرا.
ئەم وۆرکشۆپە هاوئاهەنگ لەگەڵ پلانی ستراتیژیی زانکۆی کۆیە و کۆڵەکەی "داهێنان و توێژینەوە" لەلایەن سەنتەری توێژینەوەی زانستی و تەندروستی ڕێکخرابوو، زانکۆ وەک ناوەندێکی باڵای توێژینەوە دەتوانێ ڕۆڵی گرینگ و کاریگەر بنوێنێ بۆ پەرەپێدانی ڕێگا و ڕێکارەکانی بواری توێژینەوە.
سەرەتای وۆرکشۆپەکە بە وتەی بەڕێوەبەری سەنتەری توێژینەوەی زانستی و تەندروستی بەڕێز پ.ی.د یاسین نوری دەستی پێکرد.
دواتر بابەتەکانی وۆرکشۆپەکە پێکهاتوو لە بابەتی جۆراوجۆر و پەیوەندیدار بە بواری توێژینەوەی زانستی و ئاکادیمی لە چوارچێوەی دوو پانێلدا پێشکەش کران بەمشێوەیەی خوارەوە:
بابەتی "How to choose a suitable journal to publish" سەبارەت بە چۆنییەتی هەڵبژاردنی ژۆرناڵی گونجاو بۆ بڵاوکردنەوەی توێژینەوە لەلایەن بەڕێز پ.ی.د فەهمی ف. محمد پێشکەش کرا.
بابەتی "How to write an Article review "یەکێکی تر لە بابەتەکان بوو کە تیشکی دەخستەسەر چۆنییەتی نووسینی هەڵسەنگاندی توێژینەوەیی یان پێداچوونەوەی زانستیی توێژینەوە و لەلایەن بەڕێز د. کارزان عبدالکریم عمر پێشکەش کرا.
بابەتی " Collaboration in Academic Research" سەبارەت بە هاوئاهەنگی لەبواری توێژینەوەی ئاکادیمی لەلایەن بەڕێز د. ڕێباز ئەنوەر عمر پێشکەش کرا.
بابەتی "Reference Writing in a Research Paper" سەبارەت بە چۆنییەتی دانانی سەرچاوە لە وتارێکی توێژینەوەیدا لەلایەن بەرێز د. ئاریان فتح اللە قادر پێشکەش کرا.
بابەتی "How to follow up on your submitted paper status" سەبارەت بە چۆنییەتی ئاگاداربوون لە دۆخی توێژینەوەی نێردراو لەلایەن بەڕێز د. هێمن محمد صالح پێشکەش کرا.
بەشداربووانی وۆرکشۆپەکە لە کۆتاییی پانێلەکاندا پرسیار و سەرنجی خۆیان سەبارەت بە بابەتەکان ئاڕاستەی پێشکەشکاران کرد و بڕگەی کۆتاییی وۆرکشۆپەکە تایبەت بوو بە بەخشینی بڕوانامەی بەشداریکردن بە پێشکەشکارانی بابەتەکانی وۆرکشۆپەکە.
-----
Koya University (KOU) is located in the city of Koya (Koy Sanjaq) which is 1.0 hr drive to the East of the Kurdistan Region capital Erbil (Arbil, Hewlér) in Kurdistan Region of F.R. Iraq. It is on the foothills of beautiful high mountain. Its campus has been carefully laid out to embrace the beautiful mountainous nature.
There are 4 Faculties and 2 Schools in KOU; Faculty of Engineering (FENG), Faculty of Science and Health (FSCH), Faculty of Education (FEDU), Faculty of Humanities and Social Silences (FHSS), Shcool of Physical Education (SPHE) and School of Medicine (SMED).
Also, there are two research centers; Genome Center and Malai Gawra Center. Moreover, at KOU there is an English Language Center (BELC) at KOU has been opened with the sponsorship of IREX and American embassy in Baghdad as well as with the support of Spring International Language Center of The University of Arkansas. KOU has two Scientific Journals; ARO-The Scientific Journal of Koya University, which is indexed by Clarivate Analytics (ESCI), and Koya University Journal of Humanities and Social Sciences (KUJHSS). KOU is a proactive member of Erasmus/ Marhaba Project and Erasmus+.
KOU signed many Memorandum of Understandings (MoU) with many International Universities, e.g., The University of Arkansas (June 2015). The Lulea University in Sweden (April 2014), The University of Nottingham in the UK, The University of Buckingham in the UK (Oct 2008), Belkin University in Turkey (Sep 2009) The University of Greenwich in the UK, Cihan University-Erbil (2021) and Tishk International University (2021).
Koya University is a memebr of The Association of Arab Universities and the International Association of Universities.
Arabic Wikipedia | Turkish Wikipedia Iraq | Tukish Wikipedia KRG | Persian Wikipedia | Wikipedia Kurdistan | University of hawai | قائمة جامعات العراق | كردستان العراق | Portugal Wikipedi