زانکۆی کۆیە بە بەڕێوەبردنی مەراسیمی چلەی ماتەمینی یادی کۆچکردوو پ.ی.د ئازاد عەلی بەرز ڕاگرت
زانکۆی کۆیە بە دروشمی " خەرمانێک لە زانست، دەریایەک لە هێمنی " مەڕاسیمی چلەی ماتەمینی بۆ ڕێزگرتن لە یاد و خزمەتی کۆچکردوو "پ.ی.د ئازاد عەلی" بەڕێوەبرد.
ڕۆژی سێشەممە ٢١ی خەزەڵوەری ٢٧٢٤ی کوردی بەرانبەر ١٢ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٤ی زایینی، بە ئامادەبوونی ئەندامانی ئەنجوومەنی زانکۆی کۆیە و بنەماڵەی کۆچکردوو پ.ی.د ئازاد عەلی، میوانان لە چین و توێژە جیاوازەکان و مامۆستایان و خوێندکارانی زانکۆی کۆیە، مەڕاسیمی چلەی ماتەمینی کۆچکردوو پ.ی.د ئازاد عەلی لە هۆڵی سەرۆکایەتیی زانکۆی کۆیە بەڕێوەچوو.