سەرۆکی زانکۆی کۆیە پ.ی.د محمد حسیب صدیق بە یاوەری پ.ی.د یادگار عبداللە علی یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری کارگێڕی و دارایی، پ.ی.د قارەمان نادر شێخ بزێنی یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری خوێندکاران، پ.د سەفین جەلال ڕاگری فاکەڵتیی پەروەردە و م.ی محمد کەریم سەیدگوڵ بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتیی ڕاگەیاندنی زانکۆ بە مەبەستی پیرۆزبایی سەردانی بنکەی پۆلیسی زانکۆی کۆیەیان کرد. 

ڕۆژی دووشەممە ٣٠ی گوڵان(بانەمەڕ)ی ٢٧٢٤ی کوردی بەرامبەر ٢٠ی ئایاری ٢٠٢٤ی زایینی، سەرۆکی زانکۆی کۆیە پ.ی.د محمد حسیب صدیق بە یاوەری پ.ی.د یادگار عبداللە علی یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری کارگێڕی و دارایی، پ.ی.د قارەمان نادر شێخ بزێنی یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری خوێندکاران، پ.د سەفین جەلال ڕاگری فاکەڵتیی پەروەردە و م.ی محمد کەریم سەیدگوڵ بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتیی ڕاگەیاندنی زانکۆ بە مەبەستی پیرۆزبایی سەردانی بنکەی پۆلیسی زانکۆی کۆیەیان کرد.

سەرەتا سەرۆکی زانکۆی کۆیە و شاندی یاوەری لەلایەن لێپرسراوی بنکەی پۆلیسی زانکۆی کۆیە ملازم پشکۆ موراد کانی کوردەیی و فەرمانبەرانی بنکەی پۆلیسی زانکۆی کۆیە پێشوازییان لێکرا و بە گەرمی بەخێرهاتنیان کرا. 

پاشان و لەمیانەی ئەم دیدارەدا سەرۆکی زانکۆی کۆیە پ.ی.د محمد حسیب صدیق وێڕای بەخشینی چەپکەگوڵی پیرۆزبایی بە بەڕێوەبەری نوێی بنکەی پۆلیسی زانکۆی کۆیە ملازم پشکۆ موراد کانی کوردەیی هیوای سەرکەوتنی بۆ خواست لە پۆستی نوێی.

Koya University

Koya University

Koya University

Koya University

News Date
Image
Koya University