دوو مامۆستای زانکۆی کۆیە وەک نووسەر بەشداربوون لە ئامادەکردن و بڵاوکردنەوەی کتێبێکی ئەلیکترۆنی لەگەڵ ژمارەیەک نووسەری تر. 
 
مامۆستایانی زانکۆی کۆیە د. بنار جەودەت لە بەشی کیمیای فاکەڵتیی زانست و تەندروستیی زانکۆی کۆیە و م. سۆران کاکەڕەش لە بەشی کارگێڕیی کار لە فاکەڵتیی زانستە مرۆڤایەتی و کۆمەڵایەتییەکانی زانکۆی کۆیە لەگەڵ ژمارەیەک نووسەری تر لەسەر ئاستی حەوت وڵاتی جیاواز و زانکۆی جۆراوجۆر وەک نووسەر بەشداربوون لە ئامادەکردن و بڵاوکردنەوەی کتێبێک لەسەر پڕۆژەی"COIL " بەناونیشانی "Student Reflections on Innovations and the SDGs: a COIL 2024 perspective". 
 
ئەم کتێبە بەشێک بووە لە پڕۆژەی COIL یاخود Collaborative Online International Learning، تێیدا خوێندکاران لەسەر ئاستی حەوت وڵاتی جیاواز و چەندین زانکۆی جۆراوجۆر بەشداریانکردووە بۆ ماوەی شەش حەفتە تاکوو ئەمە ببێتە هەل و دەرفەتێک بۆ ئاڵوگۆڕ و ئەزموونکردنی کولتوور و فەرهەنگی جیاوازی بەشداربووان. 
 
ئامانجی بنەڕەتیی ئەم پڕۆژەیە لەڕێگای دروستکردنی پەیوەندیی خوێندکارانی کولتوور و فەرهەنگە جیاوازەکان بوار بۆ ئاڵوگۆڕی زانیاری و ئەزموون بڕەخسێنێ بەتایبەتی لە بواری چیرۆکی سەرکەوتنی کۆمپانیا و بیزنیسە تایبەتەکان کە توانیوویانە تایبەتمەندییەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ گەشەپێدانی بەردەوام واتە SDGs بەدەستبهێنن. 
 
خوێندکاران لەماوەی ئەم هەوڵە هاوبەشەی نێوان زانکۆ جۆراوجۆرەکانی حەوت وڵاتی جیاواز توانیان ئاڵوگۆڕی فکر و ئەزموونی پێویست بەجێبگەیێنن و هاوکات لەڕێگای گفتوگۆی کراوەوە بە ڕوانگە و دونیابینییەکی فراوانتر لەمەڕ ئاڵنگارییەکانی دنیای ئەمرۆ و بەتایبەتی بواری کار و پیشە ڕاوبۆچوونیان گۆڕییەوە.

Koya University

 

-----

Koya University (KOU) is located in the city of Koya (Koy Sanjaq) which is 1.0 hr drive to the East of the Kurdistan Region capital Erbil (Arbil, Hewlér) in Kurdistan Region of F.R. Iraq. It is on the foothills of a beautiful high mountain. Its campus has been carefully laid out to embrace the beautiful mountainous nature.

There are 4 Faculties and 2 Schools in KOU; Faculty of Engineering (FENG), Faculty of Science and Health (FSCH), Faculty of Education (FEDU), Faculty of Humanities and Social Silences (FHSS), Shcool of Physical Education (SPHE) and School of Medicine (SMED).

Also, there are two research centers; Genome Center and Malai Gawra Center. Moreover, at KOU there is an English Language Center (BELC) at KOU has been opened with the sponsorship of IREX and American embassy in Baghdad as well as with the support of Spring International Language Center of The University of Arkansas. KOU has two Scientific Journals; ARO-The Scientific Journal of Koya University, which is indexed by Clarivate Analytics (ESCI), and Koya University Journal of Humanities and Social Sciences (KUJHSS). KOU is a proactive member of Erasmus/ Marhaba Project and Erasmus+.

KOU signed many Memorandum of Understandings (MoU) with many International Universities, e.g., The University of Arkansas (June 2015). The Lulea University in Sweden (April 2014), The University of Nottingham in the UK, The University of Buckingham in the UK (Oct 2008), Belkin University in Turkey (Sep 2009) The University of Greenwich in the UK, Cihan University-Erbil (2021) and Tishk International University (2021).

Koya University is a memebr of The Association of Arab Universities and the International Association of Universities.

Arabic Wikipedia  |  Turkish Wikipedia Iraq  | Tukish Wikipedia KRG  |  Persian Wikipedia   |   Wikipedia Kurdistan  |  University of hawai   |   قائمة جامعات العراق   |   كردستان العراق    |   Portugal Wikipedia

News Date
Image
Koya University