تێزی دکتۆرای "دالیا هاشم عثمان" لە بەشی پەروەردە و دەروونزانی بەناونیشانی "کارایی بەرنامەیەکی فێرکردنی پێشنیارکراوی فێربوونی پشتبەستوو بە مەند لەسەر ئاڕاستە بۆ فێربوون و چەمکی خود لای فێرخوازانی زانکۆ" لە فاکەڵتیی پەروەردەی زانکۆی کۆیە گفتوگۆ کرا.

 ڕۆژی پێنجشەممە ٩ی جۆزەردانی ٢٧٢٤ی کوردی بەرامبەر ٣٠ی ئایاری ٢٠٢٤ی زایینی، گفتوگۆی خوێندکاری دکتۆرا "دالیا هاشم عثمان" لە بەشی پەروەردە و دەروونزانی بەناونیشانی "کارایی بەرنامەیەکی فێرکردنی پێشنیارکراوی فێربوونی پشتبەستوو بە مەند لەسەر ئاڕاستە بۆ فێربوون و چەمکی خود لای فێرخوازانی زانکۆ" لە فاکەڵتیی پەروەردەی زانکۆی کۆیە گفتوگۆ کرا.

 ئەندامانی لێژنەی گفتوگۆ پێکهاتبوون لە پ.د کاوە علی محمد سەرۆکی لێژنە و لە زانکۆی کۆیە، پ.د سنوی احمد امین ئەندامی لێژنە و لە زانکۆی سەلاحەدین، پ.د ئازاد علی اسماعیل ئەندامی لێژنە و لە زانکۆی کۆیە، پ.ی.د زاهید سامی محمد ئەندامی لێژنە و لە زانکۆی زاخۆ، پ.ی.د ڕۆناک حمید عثمان ئەندامی لێژنە و لە زانکۆی سۆران و پ.ی.د خالید اسماعیل مصطفی لە زانکۆی کۆیە ئەندام و سەرپەرشتیاری توێژینەوە.

 ئەندامانی لێژنەکە لە ماوەی دیاریکراودا هەڵسەنگاندن و ڕاوبۆچوون و تێبینیی خۆیان لەسەر توێژینەوەکە خستەڕوو و خوێندکاری ناوبراویش لەگەڵ وەڵامدانەوەی پرسیارەکان شرۆڤەی پێویستی لەمەڕ سەرنجەکانی لێژنە خستەڕوو و بەمجۆرە توێژینەوەکە پەسەندکرا.

Koya University

News Date
Image
Koya University