شاندێکی زانکۆی کۆیە بەشدارییان لە چالاکییەکی کۆنسوڵخانەی فەڕەنسا لە هەولێر کرد

شاندێکی فاکەڵتیی پەروەردەی جەستەیی و زانستە وەرزشیەکان و بەڕێوەبەرایەتیی پەیوەندییەکانی زانکۆی کۆیە بەشدارییان لە چالاکییەکی کۆنسوڵخانەی فەڕەنسا لە هەولێر کرد

ڕۆژی چوارشەممە ٢٦ی حوزەیرانی ٢٠٢٤، شاندێکی فاکەڵتیی پەروەردەی جەستەیی و زانستە وەرزشیەکان بە سەرۆکایەتی ڕاگری فاکەڵتییەکە پ.ی.د. نەبەز عبدالله و یاوەری بەڕێوەبەری پەیوەندییەکانی زانکۆ، د. پەخشان فەهمی بەشدارییان لە چالاکیی (٣٠ ڕۆژ بەر لە دەستپێکردنی یارییەکانی ئۆلۆمپیاد و پارالۆمپیکی پاریس ٢٠٢٤) کە لەلایەن کۆنسوڵخانەی کۆماری فەڕەنسا لە شاری هەولێرەوە ڕێکخرابوو کرد.

لە میانی چالاکییەکەدا شاندی زانکۆی کۆیە چاویان بە ژمارەیەک کەسایەتی دیپلۆماسی و وەرزشی ناوخۆیی و جیهانی کەوت.

Koya UniversityKoya University

News Date
Image
Koya University