وۆرکشۆپێک سەبارەت بە شارەزاییەکانی بواری توێژینەوە بەناونیشانی " Introduction to Essential Research Skills" واتە "دەروازەیەک بۆ شارەزاییە بنەڕەتییەکانی توێژینەوە" لە سەنتەری پێداگۆجیی زانکۆی کۆیە بەڕێوەچوو.

ڕۆژانی ٢٩ و ٣٠ی ئایاری ٢٠٢٤ی زایینی، لە چوارچێوەی وۆرکشۆپ و سیمینارە هاوبەشەکانی زانکۆی کۆیە و زانکۆی ئۆلستەر و پڕۆژەی هاوبەشی نێوانیان ناسراو بە " EPP"، وۆرکشۆپێک بەناونیشانی " Introduction to Essential Research Skills" سەبارەت بە شارەزاییەکانی بواری توێژینەوە لە سەنتەری پێداگۆجیی زانکۆی کۆیە بەڕێوەچوو.

ئەم وۆرکشۆپە دوو ڕۆژە گەنگەشە و گفتوگۆی بابەت و پرسە پەیوەندیدارەکان بە شارەزاییە بنەڕەتییەکانی توێژینەوەی لەخۆگرتبوو و هاوکات چالاکی کردەیی ئەم بابەتە تیۆری و هزریانە بەشێکی تری وۆرکشۆپەکەی لێ پێکهاتبوو.

Koya University

Koya University

News Date
Image
Koya University