لەسەر داوای زانکۆی کۆیە وەزارەتی ناوخۆ ١٠ کارمەندی ژن بە گرێبەست دادەمەزرێنیت

دوای داواکاریی زانکۆی کۆیە سەبارەت بە نەبوونی کارمەندی پۆلیسی ژن لە بەشەناوخۆییەکانی کچان،  وەزارەتی ناوخۆی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بڕیاری دامەزراندنی ١٠ کارمەندی ژن بەشێوەی گرێبەست بۆ بەشەناوخۆییەکان دا.

بەپێی ئەو ڕاگەیەندراوەی کە لە هەژماری فەرمیی وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان لە تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان و هەژماری فەرمانگەی مێدیا و زانیاریی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بڵاوکراوەتەوە، وەزارەتی ناوخۆ دەرفەتی دامەزراندنی ١٠ کارمەندی ژنی بە شێوەی گرێبەست بۆ بەشەناوخۆیی کچانی زانکۆی کۆیە ڕاگەیاندووە.

بەپێی ڕاگەیاندراوەکە، خوازیاران دەبێت لەڕێگەی فۆرمی ئەلیکترۆنیی هاوپێچەوە داواکارییەکانیان پێشکەش بکەن.

مەرجەکانی دامەزراندن:

  1.  ئەوانەی داوای دامەزراندن دەکەن پێویستە دانیشتووی کۆیە بن
  2. دەبێت پێشکەشکاران مەرجە بنەڕەتییەکانی دامەزراندن بۆ پۆلیس تێیاندا هەبێت.
  3. پێشکەشکاران  لە لایەن لێژنەیەکی تایبەتی وەزارەتەوە موقابەلە دەکرێن.
  4. پێشکەشکار دەبێت لانی کەم دەرچووی ناوەندی بێت.
  5. موچەی پاسەوانی گرێبەست نزیکە لە موچەی پۆلیس بە گوێرەی بڕوانامە.

فۆرمی خۆتۆمارکردن:

https://forms.gle/LGRdsV2n8pX4R8d27

News Date
Image
Koya University