وادەی پێشکەشکردنی داواکاری بۆ کورسییەکانی خوێندنی دکتۆرا بەشێوازی سپلیت سایت لە زانکۆی کۆیە کرایەوە.

 دوابەدوای نووسراوی ژمارە (٣/٥/٣٨١٦) لە (١٤/٧/٢٠٢٤)ی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستیی حکوومەتی هەرێمی کوردستان سەبارەت بە پلانی خوێندنی باڵا لە بواری دکتۆرا و بەشێوازی سپلیت سایت، زانکۆی کۆیە پلانی خۆی پێشکەش بە وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستیی حکوومەتی هەرێمی کوردستان کرد.

 پلانی زانکۆی کۆیە بۆ خوێندنی باڵا لە بواری دکتۆرا بەشێوازی سپلیت سایت لەلایەن وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستیی حکوومەتی هەرێمی کوردستانەوە پەسەندکراوە و خوازیاران دەتوانن سەردانی بەڕێوەبەرایەتیی خوێندنی باڵا لە سەرۆکایەتیی زانکۆی کۆیە بکەن بۆ دەستپێکردن و پێشکەشکردنی مامەڵەکانیان.

 بۆ ساڵی خوێندنی ٢٠٢٤-٢٠٢٥ زانکۆی کۆیە لە فاکەڵتییەکانی پەروەردە، زانستەمرۆڤایەتی و کۆمەڵایەتییەکان، زانست و تەندروستی بۆ بەشەکانی مێژوو، کلینیکاڵ سایکۆلۆجی، یاسا و کارگێڕیی کار کورسی بۆ خوێندنی دکتۆرا بەشێوازی سپلیت سایت دەکاتەوە و خوازیاران دەتوانن لە ڕێگەی ئەم فۆرمە ئەلیکترۆنییەی خوارەوە داواکارییەکانیان پێشکەش بکەن.

https://forms.gle/GLwPxxZgxVGcMCEh6

Koya University

News Date
Image
Koya University