زانکۆی کۆیە وەک یەکەم زانکۆ لەسەر ئاستی کوردستان ناوی چووە ڕیزبەندیی کاریگەری تایمز (Times Higher Education) بۆ ساڵی (٢٠٢٤) تایبەت بە ئامانجی 13ی گەشەپێدانی بەردەوامی نەتەوە یەکگرتووەکان: کردەوەی کەشوهەوا (Climate Action )

لە نوێترین ڕیزبەندى کاریگەری تایمز (Times Higher Education) بۆ ساڵی (٢٠٢٤) تایبەت بە ئامانجی 13ی گەشەپێدانی بەردەوامی نەتەوە یەکگرتووەکان: کردەوەی کەشوهەوا (Climate Action )

زانکۆی کۆیە پلەی یەکەمی لەسەر ئاستی زانکۆکانی هەرێمی کوردستان بە دەست هێنا و لە پلەی ١٠ لەسەر ئاستی زانکۆ حکومی و تایبەتەکانی عێراق دێت و پلەی ٤٧٥ لە سەر ئاستی جیهان دێت.  

شایەنی باسە تایمز هەڵسەنگاندن و ریزبەندی کردوە بۆ  924 زانکۆ لە 103 وڵات/ناوچەوە لەسەر بەشداریکردنیان لە ئامانجی 13ی گەشەپێدانی بەردەوامی نەتەوە یەکگرتووەکان: کردەوەی کەشوهەوا . وەک تایمز ئاماژەی پێکردوە ئەم دامەزراوانە بەهۆی هەوڵەکانیان بۆ چارەسەرکردنی مەترسییەکانی پەیوەست بە کەشوهەوا، کەمکردنەوەی دەردانی گازی گەرمخانەیی و بەرزکردنەوەی توانای گونجاندن لە ڕێگەی توێژینەوەی بەهێز و سیاسەتی کاریگەرانەی کەمپەکانەوە ناسراون. ئەم زانکۆیانە بە تێکەڵکردنی کەمکردنەوەی گۆڕانی کەشوهەوا لە کار و بەرنامەکانیاندا، نەک تەنها هاندەری کەمکردنەوەی مەترسین، بەڵکو سیاسەتی نیشتمانی و نێودەوڵەتی سەبارەت بە خۆڕاگری کەشوهەوا لە قاڵب دەدەن.

ئەم زانکۆ پێشەنگانە پابەندن بە پێشەنگایەتیکردنی پراکتیزە بەردەوامەکان کە کاریگەرییە ژینگەییەکانیان بە شێوەیەکی بەرچاو کەمدەکاتەوە. لە ڕێگەی بەرنامە پەروەردەییەکان، بەشداریکردنی کۆمەڵگا و پابەندبوونە ستراتیژییەکان بۆ بێلایەنی کاربۆن، ڕۆڵێکی سەرەکی دەگێڕن لە بەرەنگاربوونەوەی گۆڕانی کەشوهەوا و پێشخستنی داهاتوویەکی بەردەوام.

جێی ئاماژەیە زانکۆی کۆیە پارساڵ و لە مانگی گەلاوێژی ٢٧٢٣ی کوردی بەرامبەر ئەیلوولی ٢٠٢٣ی زایینی پلانی ستراتیژیی خۆی بۆ ماوەی پێنج ساڵ ڕاگەیاند و ئەم پلانە حەوت کۆڵەکەی سەرەکیی لەخۆگرتبوو و کۆڵەکەی "زانکۆی سەوز" وەک دەستپێشخەرییەکی زانکۆی کۆیە بۆ وەڵامدەریی گۆڕانکارییە ژینگەییەکان و هەوڵێک بۆ پاراستنی ژینگە و کەمکردنەوەی کاریگەرییەکانی گازە گوڵخانەییەکان Green House Gas Effect لە پلانی ستراتیژیدا گونجێندرابوو. 

ئەمساڵ و لەمانگی گوڵاندا لە پەراوێزی چەند چالاکییەکی جۆراوجۆردا زانکۆی کۆیە "دەستپێشخەریی زانکۆی سەوز"ی بەشێوەیەکی فەرمیی تر و گشتگیرتر بە ئامادەبوونی جێگری سەرۆکوەزیرانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ڕاگەیاند و هاوکات مۆدێلی ئەندازەیی زانکۆی سەوز نمایشکرا. 

ئەم بەرەپێشچوونەی زانکۆی کۆیە لە بواری وەڵامدەریئ ئاڵنگاری و پرسە جیهانییەکان و هەوڵدان بۆ دانانی کاریگەری لە ئاستی خۆوڵاتی و جیهانی پاڵپشتن بە دروشمی نوێی زانکۆی کۆیە واتە "زانکۆیەکی بە‌هێز بۆ کۆمەڵگەیەکی بەهێزتر" چونکە بێگومان بەهێزی و بەتوانایی زانکۆ و دەستپێشخەرییە ڕۆژباو و بەڕۆژەکانی دەتوان کۆمەڵگە بەرەو ئاستێکی باشتر ببەن.

Koya University

News Date
Image
Koya University