بەڕێوەبەرایەتیی خوێندنی باڵای زانکۆی کۆیە لە ماوەی پێنج مانگی ڕابردوو هەنگاوی گرینگی بۆ بەدیجیتاڵیکردنی دۆکیۆمێنت و پێڤاژۆکانی بڕوانامە ناوە
بەڕێوەبەرایەتیی خوێندنی باڵای زانکۆی کۆیە وەک یەکێک لە گرینگترین بەڕێوەبەرایەتییەکانی زانکۆی کۆیە لە ماوەی ڕابردوو و پاڵپشت بە کۆڵەکەی سەرەکیی "بەدیجیتاڵیکردن"ی پلانی ستراتیژیی زانکۆی کۆیە هەنگاوی شایانی لەو بوارەدا ناوە.
ئەم ڕاپۆرتەی ڕاگەیاندنی زانکۆی کۆیە پشتبەستوو بە ڕاپۆرتی کار و چالاکییەکانی بەڕێوەبەرایەتیی خوێندنی باڵای زانکۆی کۆیە هەوڵدەدات گرینگترین کار و هەنگاوەکانی بەڕێوەبەرایەتیی خوێندنی باڵای زانکۆی کۆیە بخاتەبەرباس بەتایبەتی بابەتی "بەدیجیتاڵیکردن" کە وەک یەکێک لە حەوت کۆڵەکەی سەرەکیی پلانی ستراتیژیی زانکۆی کۆیە و ئامانجێک بۆ ئاسانکردنی زیاتری مامەڵە و پێڤاژۆکانی پەیوەندیدار بە بڕوانامە و بەڵگە پەیوەستەکانی ئاماژەی پێکراوە.
بەکارهێنانی فۆڕمی کاغەزی تا ئەمڕۆش شێوازی باوی کارکردنی کارگێڕیی وڵاتی ئێمەیە هەڵبەت ئەم شێوازە بەگشتیی کاتێکی زیاتری پێویستە هەربۆیە بەڕێوەبەرایەتیی خوێندنی باڵای زانکۆی کۆیە لەئێستادا سیستەمێکی سەرهێڵی بۆ ڕاییکردنی پڕۆسەی داواکردنی بڕوانامە دامەزراندووە کە لەڕێگایەوە داواکار بەشێوەیەکی ئۆنلاین و بە پڕکردنەوەی فۆڕمی زانیارییە پێویستەکانی دروستکردنی بڕوانامە کارەکەی جێبەجێ دەکات.
یەکێک تر لە ئاسانکارییەکانی بواری بەدیجیتاڵکردن کە بەڕێوەبەرایەتیی خوێندنی باڵا جێبەجێی کردووە پڕۆسەی سکانکردنی دۆکیۆمێنت و بەڵگەنەمەکانی پەیوەست بە خوێندکارانی خوێندنی باڵا لەبوارەکانی دیپلۆمی باڵا، ماستەر و دکتۆرایە تاکوو لەم ڕێگایەوە داتابەیسێک بۆ خوێندکاران دروست بکرێ و هەنووکە ئەم پڕۆسەیە بۆ خوێندکارانی ساڵی خوێندنی ٢٠٢٣-٢٠٢٤ بەڕێوەدەچێ.
بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتیی خوێندنی باڵای زانکۆی کۆیە د. مەهاباد ئازاد لەمیانەی لێداوانێکی بۆ ڕاگەیاندنی زانکۆی کۆیە ئاماژەی بەوەکرد ئەوان لە بەڕێوەبەرایەتییەکان هەوڵیانداوە کۆی پڕۆسەکانی پەیوەندیدار بە بڕوانامە ئاسانتر بکەن و هاوکات لەڕێگای بە ئەلیکترۆنیکردنی دۆکیۆمێنت و بڕوانامەکان ئاسانکاری زیاتر دابین بکەن.
جگە لەو خاڵانەی ئاماژەی پێدراوە بەڕێوەبەرایەتیی خوێندنی باڵای زانکۆی کۆیە هەنووکە لەڕێگەی دروستکردنی شیتێکی چالاکەوە کۆی پڕۆسەی پێدانی بڕوانامەی بە وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستیی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بەستۆتەوە و ئەوان بەشێوەیەکی سەرهێڵ و ڕاستەوخۆ ناوی داواکاران دەبینن تاکوو بۆ پڕۆسەی تەسدیقکردن و پشت ڕاستکردنەوە ئاسانکاریی بەردەست بکرێ.
-----
Koya University (KOU) is located in the city of Koya (Koy Sanjaq) which is 1.0 hr drive to the East of the Kurdistan Region capital Erbil (Arbil, Hewlér) in Kurdistan Region of F.R. Iraq. It is on the foothills of beautiful high mountain. Its campus has been carefully laid out to embrace the beautiful mountainous nature.
There are 4 Faculties and 2 Schools in KOU; Faculty of Engineering (FENG), Faculty of Science and Health (FSCH), Faculty of Education (FEDU), Faculty of Humanities and Social Silences (FHSS), Shcool of Physical Education (SPHE) and School of Medicine (SMED).
Also, there are two research centers; Genome Center and Malai Gawra Center. Moreover, at KOU there is an English Language Center (BELC) at KOU has been opened with the sponsorship of IREX and American embassy in Baghdad as well as with the support of Spring International Language Center of The University of Arkansas. KOU has two Scientific Journals; ARO-The Scientific Journal of Koya University, which is indexed by Clarivate Analytics (ESCI), and Koya University Journal of Humanities and Social Sciences (KUJHSS). KOU is a proactive member of Erasmus/ Marhaba Project and Erasmus+.
KOU signed many Memorandum of Understandings (MoU) with many International Universities, e.g., The University of Arkansas (June 2015). The Lulea University in Sweden (April 2014), The University of Nottingham in the UK, The University of Buckingham in the UK (Oct 2008), Belkin University in Turkey (Sep 2009) The University of Greenwich in the UK, Cihan University-Erbil (2021) and Tishk International University (2021).
Koya University is a memebr of The Association of Arab Universities and the International Association of Universities.
Arabic Wikipedia | Turkish Wikipedia Iraq | Tukish Wikipedia KRG | Persian Wikipedia | Wikipedia Kurdistan | University of hawai | قائمة جامعات العراق | كردستان العراق | Portugal Wikipedia