زانکۆی کۆیە بە شاندێکی باڵا بە سەرۆکایەتیی پ.ی.د محمد حسیب صدیق سەرۆکی زانکۆی کۆیە و تیمێکی پسپۆڕ بەشداری لە دووهەمین پێشانگای ساڵانەی Next Step لە شاری سلێمانی کرد.
ڕۆژانی ٣١ی گەلاوێژ، ١ و ٢ی ڕەزبەری ٢٧٢٤ی کوردی بەرانبەر ٢٢، ٢٣ و ٢٤ی ئەیلوولی ٢٠٢٤ی زایینی، بە چاوەدێری جێگری سەرۆکوەزیرانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بەڕێز قوباد تاڵەبانی و بە ئامادەبوونی سەرۆکی زانکۆی کۆیە پ.ی.د محمد حسیب صدیق و ژمارەیەک سەرۆکی زانکۆکانی کورستان و کەسایەتی ئاکادیمی و کارگێڕی دووهەمین پێشانگای ساڵانەی Next Step بە بەشداری ژمارەیەک بەڕچاوی زانکۆ حکوومی و تایبەتەکانی هەرێمی کوردستان و یەک لەوان زانکۆی کۆیە لە ساری سلێمانی بەڕێوەچوو.
زانکۆی کۆیە لە ڕۆژی یەکەمی دەستپێکردنی پێشانگاکە و بە شاندێکی باڵا بە سەرۆکایەتیی پ.ی.د محمد حسیب صدیق سەرۆکی زانکۆی کۆیە و ژمارەیەک لە ئەندامانی ئەنجوومەنی زانکۆ و تیمێکی پسپۆڕی پێکهاتوو لە بەڕێوەبەر و کارمەندانی بەرێوەبەرایەتییەکانی تۆماری گشتی و ڕاگەیاندنی زانکۆی کۆیە بەشداری پێشانگاکە بوون.
لەم پێشانگایەدا زانکۆ جیاوازەکانی کوردستان لە ڕێگای تیمە تایبەتمەندەکانیانەوە زانیاری و بەرچاوڕوونیی پێویستیان بە دەرچووانی پۆلی دوازدەی ئامادەیی دەدا تاکوو یارمەتیدەرێکی باش بن بۆ پێشنیار کردنی بەش و کۆلێژ و فاکەڵتیی گونجاو بە گوێرەی کۆنمرەی دەرچوون و حەز و ویستی دەرچووان.
تیمی زانکۆی کۆیە لە هەر سێ ڕۆژەکەدا لە ڕێگایان کەسانی پسپۆڕ و هاوکات خوێندکارانی خۆیەوە پێشوازی لە سەردانکەران و دەرچووانی پۆلی دوازدەی ئامادەیی کرد و ئەم بەشدارییە کارایە بێگومان کاریگەری و پێگەی زانکۆی کۆیە دەباتەسەرەوە.
-----
Koya University (KOU) is located in the city of Koya (Koy Sanjaq) which is 1.0 hr drive to the East of the Kurdistan Region capital Erbil (Arbil, Hewlér) in Kurdistan Region of F.R. Iraq. It is on the foothills of a beautiful high mountain. Its campus has been carefully laid out to embrace the beautiful mountainous nature.
There are 4 Faculties and 2 Schools in KOU; Faculty of Engineering (FENG), Faculty of Science and Health (FSCH), Faculty of Education (FEDU), Faculty of Humanities and Social Silences (FHSS), Shcool of Physical Education (SPHE) and School of Medicine (SMED).
Also, there are two research centers; Genome Center and Malai Gawra Center. Moreover, at KOU there is an English Language Center (BELC) at KOU has been opened with the sponsorship of IREX and American embassy in Baghdad as well as with the support of Spring International Language Center of The University of Arkansas. KOU has two Scientific Journals; ARO-The Scientific Journal of Koya University, which is indexed by Clarivate Analytics (ESCI), and Koya University Journal of Humanities and Social Sciences (KUJHSS). KOU is a proactive member of Erasmus/ Marhaba Project and Erasmus+.
KOU signed many Memorandum of Understandings (MoU) with many International Universities, e.g., The University of Arkansas (June 2015). The Lulea University in Sweden (April 2014), The University of Nottingham in the UK, The University of Buckingham in the UK (Oct 2008), Belkin University in Turkey (Sep 2009) The University of Greenwich in the UK, Cihan University-Erbil (2021) and Tishk International University (2021).
Koya University is a memebr of The Association of Arab Universities and the International Association of Universities.
Arabic Wikipedia | Turkish Wikipedia Iraq | Tukish Wikipedia KRG | Persian Wikipedia | Wikipedia Kurdistan | University of hawai | قائمة جامعات العراق | كردستان العراق | Portugal Wikipedia