زانکۆی کۆیە لە هەرێمی کوردستان و زانکۆی ئامۆل بۆ تەکنۆلۆژیای مۆدێرن لە وڵاتی ئێران یادداشتنامەیەکی لێکتێگەیشتنیان واژوو کرد.

ئەم یادداشتنامەیە هاوئاهەنگ لەگەڵ پلانی ستراتیژیی زانکۆی کۆیە و کۆڵەکەی " بەنێودەوڵەتیکردن" و پێگەی جیهانی لەگەڵ زانکۆی ئامۆل بۆ تەکنۆلۆژیای مۆدێرن واژوو کراوە تاکوو لەم ڕێگایەوە پەیوەندی ئاکادیمیی دوولایەن و هاوکاریی هاوبەش زیاتر بکرێ.

یادداشتانەمەکە چەندین بڕگەی جیاوازی لەخۆگرتووە کە تەوەرەی سەرەکیان برەودان بە پەیوەندی ئاکادیمیی دوولایەن بەم شێوەیەی خوارەوە:

١- ئاڵوگۆڕی ستافی ئەکادیمی بەمەبەستی  وانەگوتنەوە بە خوێندکارانی خوێندنی بەرایی و خوێندنی باڵا ( دیپلۆمی باڵا، ماستەر و دکتۆرا)ی هەردوو زانکۆ.

 ٢- ئەنجامدانی خولی ڕاهێنان بۆ پەرەپێدانی تواناکانی ستافی ئەکادیمی و تەکنیککاران.

٣- سەرپەرشتیی هاوبەش لەسەر پرۆژەکانی دەرچوون بۆ خوێندکارانی قۆناغە کۆتاییەکان.

٤- هاوکاری لەسەر بەکارهێنانی تاقیگەکانی هەردوولا  بۆ ڕاهێنانی خوێندکاران.

٥- ئەنجامدانی  توێژینەوەی هاوبەش و گرنگیدان بە ئامانجەکانی گەشەپێدانی بەردەوام و بڵاوکردنەوەی توێژینەوەکان لە گۆڤاری ئیندێکس کراو لە سکۆپاس ( Q1,Q2, Q3) و کلاریڤێیت. و نووسینی پەرتووکی هاوبەش.

٦- ئەنجامدانی چالاکیی زانستی هاوبەش لە کۆنفڕانس و وۆرکشۆپ و سیمپۆزیوم  و هەر چالاکیەکی زاستی تر.

٧- ڕێکخستنی پێشەنگا بۆ بەرهەمە زانستییەکان و هونەرییەکان.

٨- ئاڵوگۆڕی سەردانی زانستی بۆ خوێندکارانی هەردوولا  و ڕێکخستنی چالاکیی وەرزشی هاوبەش.

زانکۆی کۆیە وەک ناوەندێکی باڵای ئاکادیمی هەر لە سەرەتای دامەزراندنیەوە هەوڵیداوە لە ئاستی ناوخۆیی و دەرەکی کاریگەری و شوێندانەریی گرینگی هەبێ هەربۆیە بە گرینگییەوە لە دروستکردنی پەیوەندی چ لە ئاستی ناوچەیی و چ لە ئاستی جیهانی ڕووانیوە و هاوکات پلانی ستراتیژیی زانکۆی کۆیە و بەتایبەتی کۆڵەکەی سەرەکیی "بەنێودەوڵەتیکردن" و پێگەی جیهانی لە ئێستادا پاڵپشت بە ڕوانگەی نوێی زانکۆی کۆیە کار بۆ برەودانی زیاتر بەم ئامانجە دەکات. 

 

 

 

 

-----

Koya University (KOU) is located in the city of Koya (Koy Sanjaq) which is 1.0 hr drive to the East of the Kurdistan Region capital Erbil (Arbil, Hewlér) in Kurdistan Region of F.R. Iraq. It is on the foothills of a beautiful high mountain. Its campus has been carefully laid out to embrace the beautiful mountainous nature.

There are 4 Faculties and 2 Schools in KOU; Faculty of Engineering (FENG), Faculty of Science and Health (FSCH), Faculty of Education (FEDU), Faculty of Humanities and Social Silences (FHSS), Shcool of Physical Education (SPHE) and School of Medicine (SMED).

Also, there are two research centers; Genome Center and Malai Gawra Center. Moreover, at KOU there is an English Language Center (BELC) at KOU has been opened with the sponsorship of IREX and American embassy in Baghdad as well as with the support of Spring International Language Center of The University of Arkansas. KOU has two Scientific Journals; ARO-The Scientific Journal of Koya University, which is indexed by Clarivate Analytics (ESCI), and Koya University Journal of Humanities and Social Sciences (KUJHSS). KOU is a proactive member of Erasmus/ Marhaba Project and Erasmus+.

KOU signed many Memorandum of Understandings (MoU) with many International Universities, e.g., The University of Arkansas (June 2015). The Lulea University in Sweden (April 2014), The University of Nottingham in the UK, The University of Buckingham in the UK (Oct 2008), Belkin University in Turkey (Sep 2009) The University of Greenwich in the UK, Cihan University-Erbil (2021) and Tishk International University (2021).

Koya University is a memebr of The Association of Arab Universities and the International Association of Universities.

Arabic Wikipedia  |  Turkish Wikipedia Iraq  | Tukish Wikipedia KRG  |  Persian Wikipedia   |   Wikipedia Kurdistan  |  University of hawai   |   قائمة جامعات العراق   |   كردستان العراق    |   Portugal Wikipedia

News Date
Image
Koya University