زانکۆی کۆیە دوابەدوای ڕاگەیاندنی ئەنجامەکانی زانکۆلاین لەلایەن وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستیی حکوومەتی هەرێمی کوردستان وێڕای پیرۆزبایی لە خوێندکارانی تازە وەرگیراو هاوکات پێداویستییەکانی مامەڵەی خوێندکاران بۆ ساڵی خوێندنی ٢٠٢٤-٢٠٢٥ ڕادەگەیێنێ. 

پێداویستییەکان بۆ  بەڕێوەبەرایەتیی تۆماری گشتی:

خوێندکاری تازە وەرگیراو لە کاتی سەردانکردنی بەڕێوەبەرایەتیی تۆماری گشتیی زانکۆی کۆیە پێویستە ئەم پێداویستیانەی پێبێ:

١. بڕوانامەی پۆلی دوانزەی ئامادەییی ڕەسەن (اصلی) کەلە پەروەردەی شارەکەت ڕاستاندن (تصدیق)ی بۆکرابێت.

٢. پسوولەی هەڵبژاردنەکانی زانکۆلاین کە بەشی وەرگیراو ئاماژەی پێکرابێت.

٣. یەک وێنەی ڕەنگاورەنگی کارتی زانیاری یان پشتگیریی دانیشتن+فۆڕمی خۆراک+کارتی نیشتیمانیی خوێندکار.

٤. پسوولە(وصل)ی (٥٠٠٠٠) پەنجا هەزار دیناری بۆ ئەوانەی بە زانکۆلاین وەردەگیرێن، نیوەی کرێی خوێندن بۆ پاڕالێل و ئێواران.(پسوولەی دارایی لە فەرمانگەی کارگێڕی و داراییی زانکۆی کۆیە دەبردڕێ)

٥. وێنەی خوێندکار (١٠) دانە

٦. بەڵێننامە و کەفالە (لە پەڕاوگەکانی کۆیە بەردەستە).

٧. پشکنینی چاو.

پێداویستییەکان بۆ بەڕێوەبەرایەتیی کاروباری یاسایی:

 خوێندکاری تازە وەرگیراو کاتی سەردانی بەڕێوەبەرایەتیی کاروباری یاسایی بۆ پڕکردنەوەی بەڵێننامە و دەستەبەری دارایی پێویستە ئەم پێداویستییانە لەگەڵ خۆیان ببەن:

١. پشتگیری شوێنی کارکردنی کەفیل (دەبێ فەرمانبەری حکومی بێت) بڕی موچەی کەفیل ئاماژەی پێکرابێت.

٢. وێنەی ڕەگاوڕەنگی ناسنامەی کەفیل (ناسنامەی باری شارستانی یان کارتی نیشتیمانی) + وێنەی کەفیل.

٣. وێنەی ناسنامەی خوێندکار (ناسنامەی باری شارستانی یان کارتی نیشتیمانی) +وێنەی خوێندکار.

٤. بەمەبەستی کارئاسانی بۆ خوێندکارانی خۆشەویست بەتایبەتی خوێندکارانی دەرەوەی شاری کۆیە ئەگەر ویستیان دەتوانن لە فەرمانگەکانی دادنووسی شارەکانی خۆیان مامەڵەی پڕکردنەوەی بەڵێننامە و دەستەبەری دارایی جێبەجێ بکەن.

Koya University

-----

Koya University (KOU) is located in the city of Koya (Koy Sanjaq) which is 1.0 hr drive to the East of the Kurdistan Region capital Erbil (Arbil, Hewlér) in Kurdistan Region of F.R. Iraq. It is on the foothills of a beautiful high mountain. Its campus has been carefully laid out to embrace the beautiful mountainous nature.

There are 4 Faculties and 2 Schools in KOU; Faculty of Engineering (FENG), Faculty of Science and Health (FSCH), Faculty of Education (FEDU), Faculty of Humanities and Social Silences (FHSS), Shcool of Physical Education (SPHE) and School of Medicine (SMED).

Also, there are two research centers; Genome Center and Malai Gawra Center. Moreover, at KOU there is an English Language Center (BELC) at KOU has been opened with the sponsorship of IREX and American embassy in Baghdad as well as with the support of Spring International Language Center of The University of Arkansas. KOU has two Scientific Journals; ARO-The Scientific Journal of Koya University, which is indexed by Clarivate Analytics (ESCI), and Koya University Journal of Humanities and Social Sciences (KUJHSS). KOU is a proactive member of Erasmus/ Marhaba Project and Erasmus+.

KOU signed many Memorandum of Understandings (MoU) with many International Universities, e.g., The University of Arkansas (June 2015). The Lulea University in Sweden (April 2014), The University of Nottingham in the UK, The University of Buckingham in the UK (Oct 2008), Belkin University in Turkey (Sep 2009) The University of Greenwich in the UK, Cihan University-Erbil (2021) and Tishk International University (2021).

Koya University is a memebr of The Association of Arab Universities and the International Association of Universities.

Arabic Wikipedia  |  Turkish Wikipedia Iraq  | Tukish Wikipedia KRG  |  Persian Wikipedia   |   Wikipedia Kurdistan  |  University of hawai   |   قائمة جامعات العراق   |   كردستان العراق    |   Portugal Wikipedia

News Date
Image
Koya University