بەڕێوەبەرایەتیی تەندروستی و سەلامەتیی زانکۆی کۆیە بە هاوئاهەنگی لەگەڵ هۆبەی بەرەنگاربوونەوەی ماددە هۆشبەرەکانی بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی ڕۆژهەڵاتی هەولێر خولێکی ڕاهێنانی بەڕێوەبرد.

 ڕۆژی دووشەممە ١١ی سەرماوەزی ٢٧٢٤ی کوردی بەرانبەر ٢ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٤ی زایینی، بەڕێوەبەرایەتیی تەندروستی و سەلامەتیی زانکۆی کۆیە بە هاوئاهەنگی لەگەڵ هۆبەی بەرەنگاربوونەوەی ماددە هۆشبەرەکانی بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی ڕۆژهەڵاتی هەولێر خولێکی ڕاهێنانی بەمەبەستی ناسینەوەی زیان و کاریگەرییە خراپەکانی ماددەی هۆشبەر لە کۆمەڵگەدا بەڕێوەبرد.

 ئەم خولە بۆ لێژنەی تایبەت بە جێبەجێکردنی ڕێوشوێنەکانی " نەخشەڕێگای وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی بۆ بەرەنگاربوونەوەی ماددە هۆشبەرەکان و کارتێکەرە ئەقڵییەکانی" ڕێکخرابوو و لەلایەن ڕاهێنەر "ڕێکەوت محمد " پێشکەش کرا.

زانکۆی کۆیە لە ڕێگەی ئامانجی سێیەمی کۆڵەکەی "خزمەتکردنی کۆمەڵگە" کە کۆڵەکەی سێیەمی پلانی ستراتیژیی ٢٠٢٣-٢٠٢٧ زانکۆی کۆیەیە، کار لەسەر پەرەپێدانی بەرنامە و دەستپێشخەری بۆ بەرەنگاربونەوەی ئاڵودەبون بە ماددە
هۆشبەرەکان، توندوتیژی و شکستی گەنجان لە کۆمەڵه خۆجێیەكاندا کە هەنگاوەکانی:

  • دروستکردنی پڕۆژەی هاوبەشی زانکۆ و کۆمەڵگه بۆ دەستنیشانکردن و چارەسەرکردنی کێشە جددیەکانی وەک ئاڵودەبوون بە ماددە هۆشبەرەکان، توندوتیژی و شکستی گەنجان لە کۆمەڵگاکانماندا.
  • هاندانی بەشە ئەکادیمییەکانی زانکۆی کۆیە بۆ کارکردن لەگەڵ ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکانی وەک نەتەوە یەکگرتوەوکان و ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی بۆ ئەنجامدانی چالاكییه زانستییەکان و هەڵمەتی هۆشیاری بۆ ڕوبەڕوبونەوەی ئەو پرسە کۆمەڵایەتیانەی سەرەوە.
  • پشتگیریكردنی کۆمەڵگەی زانستیی زانکۆ بۆ لێکۆڵینەوە لە بنچینەی هۆکارەکانی پەرەسەندنی کێشەکانی بەکارهێنانی ماددە هۆشبەرەکان لەنێو گەنجانی دەڤەرەکەدا.

Koya University

Green Koya UniversityGreen Koya University

Green Koya UniversityGreen Koya UniversityGreen Koya UniversityGreen Koya UniversityGreen Koya UniversityGreen Koya University

-----

Koya University (KOU) is located in the city of Koya (Koy Sanjaq) which is 1.0 hr drive to the East of the Kurdistan Region capital Erbil (Arbil, Hewlér) in Kurdistan Region of F.R. Iraq. It is on the foothills of a beautiful high mountain. Its campus has been carefully laid out to embrace the beautiful mountainous nature.

There are 4 Faculties and 2 Schools in KOU; Faculty of Engineering (FENG), Faculty of Science and Health (FSCH), Faculty of Education (FEDU), Faculty of Humanities and Social Silences (FHSS), Shcool of Physical Education (SPHE) and School of Medicine (SMED).

Also, there are two research centers; Genome Center and Malai Gawra Center. Moreover, at KOU there is an English Language Center (BELC) at KOU has been opened with the sponsorship of IREX and American embassy in Baghdad as well as with the support of Spring International Language Center of The University of Arkansas. KOU has two Scientific Journals; ARO-The Scientific Journal of Koya University, which is indexed by Clarivate Analytics (ESCI), and Koya University Journal of Humanities and Social Sciences (KUJHSS). KOU is a proactive member of Erasmus/ Marhaba Project and Erasmus+.

KOU signed many Memorandum of Understandings (MoU) with many International Universities, e.g., The University of Arkansas (June 2015). The Lulea University in Sweden (April 2014), The University of Nottingham in the UK, The University of Buckingham in the UK (Oct 2008), Belkin University in Turkey (Sep 2009) The University of Greenwich in the UK, Cihan University-Erbil (2021) and Tishk International University (2021).

Koya University is a memebr of The Association of Arab Universities and the International Association of Universities.

Arabic Wikipedia  |  Turkish Wikipedia Iraq  | Tukish Wikipedia KRG  |  Persian Wikipedia   |   Wikipedia Kurdistan  |  University of hawai   |   قائمة جامعات العراق   |   كردستان العراق    |   Portugal Wikipedia

News Date
Image
Koya University
Description / Summary
هەواڵ و بڵاوکراوە میدیاییەکانی ئەم وێبسایتە لەلایەن تیمی ڕاگەیاندنی زانکۆی کۆیەوە ئامادەکراون.

بەڕێوەبەری ڕاگەیاندن، هەواڵسازی کوردی: محمد کریم سەیدگوڵ.
وەرگێڕی زمانی عەرەبی و هەڵەبڕی زمانی ئینگلیزی: عبداللە عثمان علی.
هەواڵسازی کوردی: زانیار محمد محمد امین.
گرافیک دیزاینەر، وەرگێڕی زمانی ئینگلیزی: هێمن ابوبکر ابراهیم.
وێنەگر: دڵشاد جمیل کاکەڕەش.
ئەندازیاری دەنگ: سامان فاتح.