سەرۆکی زانکۆی کۆیە هۆڵی وەرزشی زۆمبای لە فاکەڵتیی پەروەردەی جەستەیی و زانستەوەرزشییەکان کردەوە
سەرۆکی زانکۆی کۆیە پ.ی.د محمد حسیب صدیق بە یاوەری شاندێک هۆڵی زۆمبای لە فاکەڵتیی پەروەردەی جەستەیی و زانستەوەرزشییەکانی زانکۆی کۆیە کردەوە.
ڕۆژی چوارشەممە ٢٠ی سەرماوەزی ٢٧٢٤ی کوردی بەرانبەر ١١ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٤ی زایینی، سەرۆکی زانکۆی کۆیە پ.ی.د محمد حسیب صدیق بە یاوەری یاریدەدەرانی سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری کارگێڕی و دارایی و کاروباری زانستی و خوێندنی باڵا پ.ی.د یادگار عبداللە علی و پ.د هشیار زکی لە سەردانێکی بۆ فاکەڵتیی پەروەردەی جەستەیی و زانستەوەرزشییەکان بە ئامادەبوونی ڕاگری فاکەڵتیی پەروەردەی جەستەیی و زانستەوەرزشییەکان پ.ی.د نەبەز عبداللە، یاریدەدەری ڕاگری فاکەڵتیی ناوبراو پ.ی.د صابر محمد خالد، سەرۆکی بەشەکانی پەروەردەی وەرزش و زانستی وەرزشی بۆ تەندروستی و بەجێهێنان د. توانا شاکر و د. گۆران مولود هۆڵی وەرزشی زۆمبای لە زانکۆی کۆیە کردەوە.
کردنەوەی هۆڵی وەرزشی "زۆمبا" هەنگاوێکی گرینگی زانکۆیە لە بوار پەرەپێدانی توانایی دامەزراوە وەرزشییەکانی و لە میانەی سەردانی سەرۆکی زانکۆی کۆیە پ.ی.د محمد حسیب صدیق بۆ فاکەڵتیی پەروەردەی جەستەیی و زانستەوەرزشییەکان و کردنەوەی هۆڵی وەرزشی "زۆمبا" ناوبراو پێداگری لەسەر دەستەبەرکردنی تەواوەتی پێداویستییەکانی هۆڵەکە کرد و هاوکات م.ی. حەبیبە نهاد وەک سەرپەرشتی هۆڵی "زۆمبا"ی زانکۆی کۆیە کاروباری پەیوەندیدار بە هۆڵەکە و بەرنامەی کاری بۆ سەرۆکی زانکۆی کۆیە ڕوونکردەوە.
زانکۆی کۆیە لە چوارچێوەی پلانی ستراتیژی و کۆڵەکەی سەرەکیی "خزمەتکردن بە کۆمەڵگە" کار دەکات بۆ دەستەبەرکردنی خزمەتگوزاری هەڵبەت نە تەنیا لە بواری ئاکادیمی بەڵکوو لە بواری وەرزش و تەندروستیی جەستەیی و بوارە جێگە سەرنجەکانی دیکەی کۆمەڵگەی خۆوڵاتی هاوکات ئەم هەنگاوانەی زانکۆی کۆیە هاوئاڕاستەیە لەگەڵ ئامانجەکانی گەشەی بەردەوامی ڕێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکان بۆ دەستەبەرکردنی سیستەمێکی پەروەردەی سەردەمییانە و خزمەتگوزار بە خوێندکاران و کۆمەڵگەی خۆوڵاتی.
-----
Koya University (KOU) is located in the city of Koya (Koy Sanjaq) which is 1.0 hr drive to the East of the Kurdistan Region capital Erbil (Arbil, Hewlér) in Kurdistan Region of F.R. Iraq. It is on the foothills of a beautiful high mountain. Its campus has been carefully laid out to embrace the beautiful mountainous nature.
There are 4 Faculties and 2 Schools in KOU; Faculty of Engineering (FENG), Faculty of Science and Health (FSCH), Faculty of Education (FEDU), Faculty of Humanities and Social Silences (FHSS), Shcool of Physical Education (SPHE) and School of Medicine (SMED).
Also, there are two research centers; Genome Center and Malai Gawra Center. Moreover, at KOU there is an English Language Center (BELC) at KOU has been opened with the sponsorship of IREX and American embassy in Baghdad as well as with the support of Spring International Language Center of The University of Arkansas. KOU has two Scientific Journals; ARO-The Scientific Journal of Koya University, which is indexed by Clarivate Analytics (ESCI), and Koya University Journal of Humanities and Social Sciences (KUJHSS). KOU is a proactive member of Erasmus/ Marhaba Project and Erasmus+.
KOU signed many Memorandum of Understandings (MoU) with many International Universities, e.g., The University of Arkansas (June 2015). The Lulea University in Sweden (April 2014), The University of Nottingham in the UK, The University of Buckingham in the UK (Oct 2008), Belkin University in Turkey (Sep 2009) The University of Greenwich in the UK, Cihan University-Erbil (2021) and Tishk International University (2021).
Koya University is a memebr of The Association of Arab Universities and the International Association of Universities.
Arabic Wikipedia | Turkish Wikipedia Iraq | Tukish Wikipedia KRG | Persian Wikipedia | Wikipedia Kurdistan | University of hawai | قائمة جامعات العراق | كردستان العراق | Portugal
بەڕێوەبەری ڕاگەیاندن، هەواڵسازی کوردی: محمد کریم سەیدگوڵ.
وەرگێڕی زمانی عەرەبی و هەڵەبڕی زمانی ئینگلیزی: عبداللە عثمان علی.
هەواڵسازی کوردی: زانیار محمد محمد امین.
گرافیک دیزاینەر، وەرگێڕی زمانی ئینگلیزی: هێمن ابوبکر ابراهیم.
وێنەگر: دڵشاد جمیل کاکەڕەش.
ئەندازیاری دەنگ: سامان فاتح.