ڕاگری فاکەڵتیی زانست و تەندروستیی زانکۆی کۆیە پێشوازی لە شاندێکی زانکۆی نێودەوڵەتیی تیشک - هەولێر کرد
ڕاگرایەتیی فاکەڵتیی زانست و تەندروستیی زانکۆی کۆیە لەمیانەی دیدارێکدا پێشوازییان لە شاندێکی زانکۆی نێودەوڵەتیی تیشک - هەولێر کرد.
ڕۆژی یەکشەممە ١ی بەفرانباری ٢٧٢٤ی کوردی بەرانبەر ٢٢ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٤ی زایینی، شاندێکی زانکۆی نێودەوڵەتیی تیشک - هەولێر بە سەرۆکایەتی ڕاگری فاکەڵتیی پەروەردە پ.ی.د. دۆغان ئۆزدەمیر و سەرۆکی بەشی ماتماتیک د. ئۆرهان توغ سەردانی فاکەڵتیی زانست و تەندروستیی زانکۆی کۆیەیان کرد و لەلایەن ڕاگری فاکەڵتیی زانست و تەندروستی پ.ی.د کۆسرەت نەژاد کاکە، یاریدەدەری ڕاگری فاکەڵتیی زانست و تەندروستی پ.ی.د جعفر مجید سمایل و سەرۆکی بەشە جیاوازەکانی فاکەڵتی و بەڕێوەبەری دڵنیایی جۆریی فاکەڵتیی ناوبراوەوە پێشوازییان لێ کرا.
ئەم دیدارە بە مەبەستی پەرەپێدان و بنیادنانی پەیوەندییەکی ئاکادیمی دوو لایەن ڕێکخرابوو تاکوو لەڕێگای کاری پێکەوەیی و ئاڵوگۆڕی ئەزموونی زانستی پێویست پرۆسەی فێرکردن و بارهێنان لە ئاستی خوێندنی باڵادا پەرەی پێ بدرێ.
زانکۆی کۆیە پاڵپشت بە پلانی ستراتیژیی خۆی کار دەکات بۆ برەودان بە دروستکردنی پەیوەندیی نێوخۆیی و دەرەکیی بەهێز کە بتوانێ لەسەر بەڕێوەبردنی توێژینەوەی جۆراوجۆر و بەهێزکردنی تواناییەکانی ئەو بوارە کاریگەر بێ هاوکات خزمەت بە کۆمەڵگە بکات و سەرکەوتنی خوێندکاران دەستەبەر بکات.
--
Koya University (KOU) is located in the city of Koya (Koy Sanjaq) which is 1.0 hr drive to the East of the Kurdistan Region capital Erbil (Arbil, Hewlér) in Kurdistan Region of F.R. Iraq. It is on the foothills of a beautiful high mountain. Its campus has been carefully laid out to embrace the beautiful mountainous nature.
There are 4 Faculties and 2 Schools in KOU; Faculty of Engineering (FENG), Faculty of Science and Health (FSCH), Faculty of Education (FEDU), Faculty of Humanities and Social Silences (FHSS), Shcool of Physical Education (SPHE) and School of Medicine (SMED).
Also, there are two research centers; Genome Center and Malai Gawra Center. Moreover, at KOU there is an English Language Center (BELC) at KOU has been opened with the sponsorship of IREX and American embassy in Baghdad as well as with the support of Spring International Language Center of The University of Arkansas. KOU has two Scientific Journals; ARO-The Scientific Journal of Koya University, which is indexed by Clarivate Analytics (ESCI), and Koya University Journal of Humanities and Social Sciences (KUJHSS). KOU is a proactive member of Erasmus/ Marhaba Project and Erasmus+.
KOU signed many Memorandum of Understandings (MoU) with many International Universities, e.g., The University of Arkansas (June 2015). The Lulea University in Sweden (April 2014), The University of Nottingham in the UK, The University of Buckingham in the UK (Oct 2008), Belkin University in Turkey (Sep 2009) The University of Greenwich in the UK, Cihan University-Erbil (2021) and Tishk International University (2021).
Koya University is a memebr of The Association of Arab Universities and the International Association of Universities.
Arabic Wikipedia | Turkish Wikipedia Iraq | Tukish Wikipedia KRG | Persian Wikipedia | Wikipedia Kurdistan | University of hawai | قائمة جامعات العراق | كردستان العراق |
بەڕێوەبەری ڕاگەیاندن، هەواڵسازی کوردی: محمد کریم سەیدگوڵ.
وەرگێڕی زمانی عەرەبی و هەڵەبڕی زمانی ئینگلیزی: عبداللە عثمان علی.
هەواڵسازی کوردی: زانیار محمد محمد امین.
گرافیک دیزاینەر، وەرگێڕی زمانی ئینگلیزی: هێمن ابوبکر ابراهیم.
وێنەگر: دڵشاد جمیل کاکەڕەش.
ئەندازیاری دەنگ: سامان فاتح