زانکۆی کۆیە لەژێر ڕۆشناییی پلانی ستراتیژی لە ماوەی ساڵی ڕابردوودا چەند کتێبێکی بەچاپ گەیاندووە

زانکۆی کۆیە پاڵپشت بە پلانی ستراتیژیی خۆی و بەتایبەتی کۆڵەکەی "خزمەتکردنی کۆمەڵگە" لە ماوەی ساڵی ٢٠٢٤ی زایینی چەندین کتێبی نووسەر و توێژەری ناوخۆیی بەچاپ گەیاندووە.

پلانی ستراتیژیی زانکۆی کۆیە وەک نەخشەڕێگایەکی دووربینانەی وەڵامدەر بە دەرهاویشتە و پێویستییەکانی کۆمەڵگەی خۆوڵاتی هاوکات گونجاو لەگەڵ ڕوانگەی ناوچەیی و جیهانی لە مانگی گەلاوێژی ٢٧٢٣ی کوردی بەرانبەر مانگی ئەیلوولی ٢٠٢٣ی زایینی ڕاگەیەندرا و ئەم هەنگاوە دەستپێشخەرییەکی مێژوویی و گرینگ بوو بۆ زانکۆی کۆیە کە ئامانجەکانی خۆی لە چوارچێوەی حەوت کۆڵەکەی سەرەکیی گونجاندبوو. 

خزمەتکردنی کۆمەڵگە یاخود "گەیاندنی خزمەتگوزاری بە کۆمەڵگە" کۆڵەکەی سەرەکیی سێیەمی پلانی ستراتیژیی زانکۆی کۆیەیە کە کار دەکات بۆ بەشدارییەکی کاراتری زانکۆ وەک دامەرزراوەیەکی ئاکادیمی و هاوکات بنیادنانی پەیوەندییەکی سوودبەخشی دوولایەنە لە نێوان کۆمەڵگە وەک یەکەیەکی زیندوو و پڕ وزە و داینامیکیەت لەگەڵ زانکۆدا وەک ناوەندێکی باڵای ئاکادیمی هەربۆیە زانکۆی کۆیە لەپێناو جێبەجێکردنی ئەرکی خۆی لە ڕەخساندنی هەل بۆ چاپکردنی کتێب و بڵاوکراوە جۆراوجۆرەکانی نووسەر و وەرگێڕان و بەم جۆرە پڕکردنەوەی کەلێنەکانی کتێبخانەی خۆوڵاتی هەنگاوی گرینگی ناوە.

لە ماوەی ساڵی ٢٠٢٤ی زایینی زانکۆی کۆیە ئەرکی چاپکردنی چوار کتێبی جۆراوجۆری لەئەستۆ گرتبوو کە بابەتەکانی کتێبەکان پەیوەندیداربوون بە زاراوە و وشەی ڕەسەن و خۆوڵاتیی کوردی، چیرۆکی گینفیدایی زیندانیانی سیاسیی کوردستان لە سەردەمی ڕژێمی لەناوچوو، وتارەکانی سەرۆککۆماریی مام جەلال تاڵەبانی و مێتۆدەکانی توێژینەوەی ئەدەبی بەشێک بوون لە بەرهەمە چاپکراوەکانی زانکۆی کۆیە لە ماوەی یەک ساڵی ڕابردووی زایینی.

کتێبە چاپکراوەکانی زانکۆی کۆیە بەم شێوەیەن: کتێبی "هەگبەی زاراوە ڕەسەنەکان" بەشی دووەم کە لەلایەن خوالێخۆشبوو حەمید ڕەشاش نووسراوە، کتێبی "هەنگاونان بەرەو ئەودیوو دیوارەکانی زیندان" نووسینی عیماد غەفووری، کتێبی "خطابات السید جلال الطالبانی الرئاسیة" نووسینی د. بەختیار عولا و کتێبی "میتۆدی توێژینەوەی ئەدەبی" نووسینی پ.ی.د سەنگەر نازم.

Koya University

-----

Koya University (KOU) is located in the city of Koya (Koy Sanjaq) which is 1.0 hr drive to the East of the Kurdistan Region capital Erbil (Arbil, Hewlér) in Kurdistan Region of F.R. Iraq. It is on the foothills of a beautiful high mountain. Its campus has been carefully laid out to embrace the beautiful mountainous nature.

There are 4 Faculties and 2 Schools in KOU; Faculty of Engineering (FENG), Faculty of Science and Health (FSCH), Faculty of Education (FEDU), Faculty of Humanities and Social Silences (FHSS), Shcool of Physical Education (SPHE) and School of Medicine (SMED).

Also, there are two research centers; Genome Center and Malai Gawra Center. Moreover, at KOU there is an English Language Center (BELC) at KOU has been opened with the sponsorship of IREX and American embassy in Baghdad as well as with the support of Spring International Language Center of The University of Arkansas. KOU has two Scientific Journals; ARO-The Scientific Journal of Koya University, which is indexed by Clarivate Analytics (ESCI), and Koya University Journal of Humanities and Social Sciences (KUJHSS). KOU is a proactive member of Erasmus/ Marhaba Project and Erasmus+.

KOU signed many Memorandum of Understandings (MoU) with many International Universities, e.g., The University of Arkansas (June 2015). The Lulea University in Sweden (April 2014), The University of Nottingham in the UK, The University of Buckingham in the UK (Oct 2008), Belkin University in Turkey (Sep 2009) The University of Greenwich in the UK, Cihan University-Erbil (2021) and Tishk International University (2021).

Koya University is a memebr of The Association of Arab Universities and the International Association of Universities.

Arabic Wikipedia  |  Turkish Wikipedia Iraq  | Tukish Wikipedia KRG  |  Persian Wikipedia   |   Wikipedia Kurdistan  |  University of hawai   |   قائمة جامعات العراق   |   كردستان العراق    |   Portugal Wikipedia

News Room

News Date
Image
Koya University
Description / Summary
هەواڵ و بڵاوکراوە میدیاییەکانی ئەم وێبسایتە لەلایەن تیمی ڕاگەیاندنی زانکۆی کۆیەوە ئامادەکراون:

محمد کریم سیدگوڵ، بەڕێوەبەری ڕاگەیاندن و هەواڵسازی کوردی
عبدالله عثمان علی، وەرگێڕ کوردی - عەرەبی - ئینگلیزی
زانیار محمد محمد امین، هەواڵسازی کوردی
عثمان کمال ابراهیم، گرافیک دیزاینەر
هێمن ابوبکر ابراهیم، گرافیک دیزاینەر و وەرگێڕ کوردی - ئینگلیزی
ڤینوار شۆڕش حمد، وەرگێر کوردی - ئینگلیزی
دڵشاد جمیل کاکەڕەش، فۆتۆگرافەر
سامان فاتح، ئەندازیاری دەنگ