لە زانکۆی کۆیە پڕۆگرامی "بەیەکەوە بۆ بنیادنانی شارەکەم"ی ڕاگەیەندرا
سەنتەری پەرەپێدانی کار(CDC)ی زانکۆی کۆیە بەهاوبەشی لەگەڵ کۆمپانیای ویدوو پڕۆگرامی "بەیەکەوە بۆ بنیادنانی شارەکەم"ی لە مەڕاسیمێکی تایبەتدا ناساند.
ڕۆژی سێشەممە ٨ی ڕێبەندانی ٢٧٢٤ی کوردی بەرانبەر ٢٨ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٥ی زایینی، بە ئامادەبوونی سەرۆکی زانکۆی کۆیە پ.ی.د محمد حسیب صدیق و خاتوو سیسکا نوێنەری سیاسیی کۆنسۆڵخانەی وڵاتی هۆلەندا لە هەرێمی کوردستان، ئەندامانی ئەنجوومەنی زانکۆی کۆیە و نوێنەرانی کۆمپانیا و دامەزراوە جیاوازەکان و مامۆستایان و خوێندکارانی زانکۆی کۆیە، سەنتەری پەرەپێدانی کار (CDC)ی زانکۆی کۆیە بەهاوبەشی لەگەڵ کۆمپانیای ویدوو پڕۆگرامی "بەیەکەوە بۆ بنیادنانی شارەکەم"ی ڕاگەیاند.
سەرەتای مەڕاسیمەکە بە سروودی نەتەوەییی "ئەی ڕەقیب" و وەستان بۆ ڕێزگرتن لە گیانی شەهیدانی کورد و کوردستان دەستی پێکرد.
پڕگەی دواتر سەرۆکی زانکۆی کۆیە پ.ی.د محمد حسیب صدیق وتارێکی پێشکەش کرد.
سەرۆکی زانکۆی کۆیە لە وتارەکەیدا ئاماژەی بەگرینگی کارسازی لە گەشەسەندنی ئابووریی خۆوڵاتی کرد و هاوکات ئاماژەی بە ڕوانگە و دونیابینیی زانکۆی کۆیە کرد و بەتایبەتی کۆڵەکە سەرەکییەکانی "سەرکەوتنی خوێندکار" و "زانکۆی سەوز" و "خزمەتکردنی کۆمەڵگەی" وەک وەڵامدەرییەک بۆ ئاڵنگارییەکانی کۆمەڵگە و دەستپێشخەرییەکی نوێ بۆ بەشدارییەکی کاراتری زانکۆ لە ڕەوتی بەرەپێشبردنی کۆمەڵگە ڕوونکردەوە.
دواتر وتاری کۆمپانیای ویدوو لەلایەن د. بەیار شەهاب پێشکەش کرا و پاشان وتاری کۆنسۆڵخانەی گشتیی شانشینی هۆلەند لەلایەن خاتوو سیسکا دەڤێڵد پێشکەش کرا و بڕگەی دواتر چیرۆکی سەرکەوتنی پڕۆژەیەکی کارسازی لەلایەن تابان باوەدین پێشکەش کرا.
باسکردنی ئامانج و چالاکییەکانی پڕۆگرامی "بەیەکەوە بۆ بنیادنانی شارەکەم" لەلایەن ڕێبین عبداللە بەشێکی تری مەڕاسیمەکە بوو.
مەڕاسیمەکە بە بڕگەی پرسیار و بەشداری ئامادەبووان کۆتاییی پێهات.
---
Koya University (KOU) is located in the city of Koya (Koy Sanjaq) which is 1.0 hr drive to the East of the Kurdistan Region capital Erbil (Arbil, Hewlér) in Kurdistan Region of F.R. Iraq. It is on the foothills of a beautiful high mountain. Its campus has been carefully laid out to embrace the beautiful mountainous nature.
There are 4 Faculties and 2 Schools in KOU; Faculty of Engineering (FENG), Faculty of Science and Health (FSCH), Faculty of Education (FEDU), Faculty of Humanities and Social Silences (FHSS), Shcool of Physical Education (SPHE) and School of Medicine (SMED).
Also, there are two research centers; Genome Center and Malai Gawra Center. Moreover, at KOU there is an English Language Center (BELC) at KOU has been opened with the sponsorship of IREX and American embassy in Baghdad as well as with the support of Spring International Language Center of The University of Arkansas. KOU has two Scientific Journals; ARO-The Scientific Journal of Koya University, which is indexed by Clarivate Analytics (ESCI), and Koya University Journal of Humanities and Social Sciences (KUJHSS). KOU is a proactive member of Erasmus/ Marhaba Project and Erasmus+.
KOU signed many Memorandum of Understandings (MoU) with many International Universities, e.g., The University of Arkansas (June 2015). The Lulea University in Sweden (April 2014), The University of Nottingham in the UK, The University of Buckingham in the UK (Oct 2008), Belkin University in Turkey (Sep 2009) The University of Greenwich in the UK, Cihan University-Erbil (2021) and Tishk International University (2021).
Koya University is a memebr of The Association of Arab Universities and the International Association of Universities.
Arabic Wikipedia | Turkish Wikipedia Iraq | Tukish Wikipedia KRG | Persian Wikipedia | Wikipedia Kurdistan | University of hawai | قائمة جامعات العراق | كردستان العراق | Portugal Wikipedia
محمد کریم سیدگوڵ، بەڕێوەبەری ڕاگەیاندن و هەواڵسازی کوردی
عبدالله عثمان علی، وەرگێڕ کوردی - عەرەبی - ئینگلیزی
زانیار محمد محمد امین، هەواڵسازی کوردی
عثمان کمال ابراهیم، گرافیک دیزاینەر
هێمن ابوبکر ابراهیم، گرافیک دیزاینەر و وەرگێڕ کوردی - ئینگلیزی
دڵشاد جمیل کاکەڕەش، فۆتۆگرافەر
سامان فاتح، ئەندازیاری دەنگ