شاندێکی زانکۆی کۆیە بە سەرۆکایەتیی پ.ی.د محمد حسیب صدیق سەرۆکی زانکۆی کۆیە ماوەی دوو ڕۆژە بە مەبەستی سەردان و دیداری جۆراوجۆر لە بەغدادی پایتەختی عێراقن و لە ڕۆژی دووەمی سەردانەکەیاندا ئەم شاندە لە کۆشکی سەلام لە بەغدا لەگەڵ د.عبداللطیف رشید سەرۆک کۆماری عێراق دیدارێکیان پێکهێنا.

تیمی ڕاگەیاندنی زانکۆی کۆیە لە بەغداد، ڕۆژی پێنجشەممە ١٧ی ڕێبەندانی ٢٧٢٤ی کوردی بەرانبەر ٦ی شوباتی ٢٠٢٥ی زایینی، شاندی زانکۆی کۆیە لە بەغداد بە سەرۆکایەتیی پ.ی.د محمد حسیب صدیق سەرۆکی زانکۆی کۆیە  و هاوەڵی خاتو کوردۆ عمر ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق سەردانی د. عبداللطیف رشید سەرۆک کۆماری عێراقیان کرد.

لەمیانەی ئەم دیدارەدا سەرۆکی زانکۆی کۆیە پ.ی.د محمد حسیب صدیق پلانی ستراتیژیی زانکۆی کۆیە بۆ لایەنی خانەخوێ ڕوونکردەوە و هەنگاو و بەرەپێشچوونەکانی زانکۆی کۆیەی بەگرینگییەوە خستەبەرباس و گفتوگۆ هەروەها ئاماژەی بە دەستپێشخەریی زانکۆی سەوز کرد.

بەشێکی تری دیدارەکە تایبەت بوو بەخشینی قەڵغانی ڕێزلێنانی زانکۆی کۆیە لەلایەن سەرۆکی زانکۆ بە سەرۆک کۆماری عێراق لەپای هاوکاری و پاڵپشتیی بەردەوامی بۆ زانکۆی کۆیە هاوکات هەر لەو بڕگەیەدا سەرۆکی زانکۆ چەند بەرگ لە پلانی ستراتیژیی زانکۆی کۆیەی بەخشییە سەرۆککۆماری عێراق.

شاندی زانکۆی کۆیە بە سەرۆکایەتی سەرۆکی زانکۆ پ.ی.د محمد حسیب صدیق و ئەندامێتی؛ یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆی کۆیە بۆ کاروباری خوێندکاران پ.ی.د ئەژین طاهر صابر، ڕاگری فاکەڵتیی زانستەمرۆڤایەتی و کۆمەڵایەتییەکان پ.ی.د الهام قادر، ڕاگری فاکەڵتیی ئەندازیاری پ.ی.د گەلاوێژ بەکر باپیر، بەڕێوەبەری پەیوەندییەکانی د. پەخشان فهمی فرحۆ، بەڕێوەبەری  تەندروستی و سڵامەتی و ژینگە م.ی. دونیا ابراهیم صالح و بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی زانکۆی کۆیە م.ی محمد کریم سیدگوڵ بەرزنجی بە مەبەستی ئەنجامدانی چەند کۆبوونەوە و دیدارێک سەردانێکی دوو ڕۆژەیان بۆ شاری بەغدا ئەنجامدا.

Koya University

Koya University

Koya University

Koya University

Koya University

Koya University (KOU) is located in the city of Koya (Koy Sanjaq) which is 1.0 hr drive to the East of the Kurdistan Region capital Erbil (Arbil, Hewlér) in Kurdistan Region of F.R. Iraq. It is on the foothills of a beautiful high mountain. Its campus has been carefully laid out to embrace the beautiful mountainous nature.

There are 4 Faculties and 2 Schools in KOU; Faculty of Engineering (FENG), Faculty of Science and Health (FSCH), Faculty of Education (FEDU), Faculty of Humanities and Social Silences (FHSS), Shcool of Physical Education (SPHE) and School of Medicine (SMED).

Also, there are two research centers; Genome Center and Malai Gawra Center. Moreover, at KOU there is an English Language Center (BELC) at KOU has been opened with the sponsorship of IREX and American embassy in Baghdad as well as with the support of Spring International Language Center of The University of Arkansas. KOU has two Scientific Journals; ARO-The Scientific Journal of Koya University, which is indexed by Clarivate Analytics (ESCI), and Koya University Journal of Humanities and Social Sciences (KUJHSS). KOU is a proactive member of Erasmus/ Marhaba Project and Erasmus+.

KOU signed many Memorandum of Understandings (MoU) with many International Universities, e.g., The University of Arkansas (June 2015). The Lulea University in Sweden (April 2014), The University of Nottingham in the UK, The University of Buckingham in the UK (Oct 2008), Belkin University in Turkey (Sep 2009) The University of Greenwich in the UK, Cihan University-Erbil (2021) and Tishk International University (2021).

Koya University is a memebr of The Association of Arab Universities and the International Association of Universities.

Arabic Wikipedia  |  Turkish Wikipedia Iraq  | Tukish Wikipedia KRG  |  Persian Wikipedia   |   Wikipedia Kurdistan  |  University of hawai   |   قائمة جامعات العراق   |   كردستان العراق    |   Portugal Wikipedia

News Date
Image
Koya University
Description / Summary
هەواڵ و بڵاوکراوە میدیاییەکانی ئەم وێبسایتە لەلایەن تیمی ڕاگەیاندنی زانکۆی کۆیەوە ئامادەکراون:

محمد کریم سیدگوڵ، بەڕێوەبەری ڕاگەیاندن و هەواڵسازی کوردی
عبدالله عثمان علی، وەرگێڕ کوردی - عەرەبی - ئینگلیزی
زانیار محمد محمد امین، هەواڵسازی کوردی
عثمان کمال ابراهیم، گرافیک دیزاینەر
هێمن ابوبکر ابراهیم، گرافیک دیزاینەر و وەرگێڕ کوردی - ئینگلیزی
دڵشاد جمیل کاکەڕەش، فۆتۆگرافەر
سامان فاتح، ئەندازیاری دەنگ