بەڕێوەبەرایەتیی تەندروستی، سڵامەتی و ژینگەی زانکۆی کۆیە وۆرکشۆپێکی بەناونیشانی "ژیانێکی تەندروست، خۆشگوزەرانی تاک لە ڕوانگەی زانستە جیاوازەکانەوە" بەڕێوەبرد.
ڕۆژی سێشەممە ٢٢ی ڕێبەندانی ٢٧٢٤ی کوردی بەرانبەر ١١ی شوباتی ٢٠٢٥ی زایینی، بە ئامادەبوونی سەرۆکی زانکۆی کۆیە پ.ی.د محمد حسیب صدیق و ئەندامانی ئەنجوومەنی زانکۆ و مامۆستایان و خوێندکارانی زانکۆی کۆیە وۆرکشۆپی "ژیانێکی تەندروست، خۆشگوزەرانی تاک لە ڕوانگەی زانستە جیاوازەکانەوە" لەلایەن بەڕێوەبەرایەتیی تەندروستی، سڵامەتی و ژینگەی زانکۆی کۆیە بەڕێوەچوو.
سەرەتای وۆرکشۆپەکە بە سروودی نەتەوەیی "ئەی ڕەقیب" و ساتێک وەستان بۆ ڕێزگرتن لە گیانی شەهیدانی کورد و کوردستان دەستی پێکرد.
دواتر م.ی دنیا ابراهیم بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتیی تەندروستی، سڵامەتی و ژینگەی زانکۆی کۆیە وتارێکی پێشکەش کرد و ناوبراو لە وتەکانیدا ئاماژەی بە ئامانج و مەبەستەکانی بەڕێوەبردنی وۆرکشۆپەکە کرد.
وۆرکشۆپەکە لە دوو پانێلی جیاوازدا پێشکەش کرا و پانێلی یەکەم بە ناونیشانی "ڕۆژێکی تەندروست" لەلایەن م.ی سۆران عمر بەڕێوەبردرا و ئەم بابەتانەی تێدا پێشکەش کران:
بابەتی "کاریگەریی گۆڕانکاریی شێوازی ژیان لەسەر پاراستنی نەخۆشی شەکرە جۆری ٢ و بەرزەفشاری خوێن و نەخۆشییەکانی تر" لە ئامادەکردنی د. گۆڤەند سعدالدین و بابەتی " کاریگەریی تەکنۆلۆژیای دیجیتاڵی لەسەر تەندروستیی کۆمەڵگە و خۆشگوزەرانیی کۆمەڵایەتی" لە ئامادەکردنی پ.ی.د کۆچەر علی هەردووک بابەت لەلایەن پ.ی.د کۆچەر علی محمود پێشکەش کرا.
بابەتی "شێوازەژیانی تەندروستانە لە گۆشەنیگای ئیسلامەوە" لەلایەن د. عبداللە عثمان علی پێشکەش کرا.
بابەتی "هەڵبژاردنی خۆراکی دروستکراو لە پیشەسازییەکان و کاریگەرییەکانی لەسەر تەندروستیی تاک" لەلایەن م.ی دنیا ابراهیم پێشکەش کرا.
پانێلی دووەم بەناونیشانی "جەستەیەکی تەندروست" بوو و م.ی. دنیا ابراهیم بەڕێوەیبرد و ئەم بابەتانەی تێدا پێشکەش کران:
بابەتی "وەرزش و ژیانی تەندروست" لەلایەن پ.ی.د صابر محمد خالد پێشکەش کرا.
بابەتی "خۆشگوزەرانیی دەروونی" لەلایەن م.ی یوسف عبداللە قادر پێشکەش کرا.
بابەتی "فەلسەفە و ئەخلاق: ڕەچاوکردنی ئەخلاق لەباشترکردنی شێوازی ژیانی تەندروستدا" لەلایەن پ.ی.د خالد اسماعیل مصطفی پێشکەش کرا.
بابەتی "توخمی Thaumetopoea و تەندروستیی مرۆڤ" لەلایەن م. مظفر کانبی عمر پێشکەش کرا.
بڕگەی پرسیار و تێبینیی بەشداربووان باس و گفتوگۆی وۆرکشۆپەکەی دەوڵەمەندتر کرد و بڕگەی کۆتاییی وۆرکشۆپەکە بەخشینی بڕوانامەی بەشداریکردن بوو بە بەڕێوەبەرانی پانێلەکان و پێشکەشکارانی بابەتەکان.
-----
Koya University (KOU) is located in the city of Koya (Koy Sanjaq) which is 1.0 hr drive to the East of the Kurdistan Region capital Erbil (Arbil, Hewlér) in Kurdistan Region of F.R. Iraq. It is on the foothills of a beautiful high mountain. Its campus has been carefully laid out to embrace the beautiful mountainous nature.
There are 4 Faculties and 2 Schools in KOU; Faculty of Engineering (FENG), Faculty of Science and Health (FSCH), Faculty of Education (FEDU), Faculty of Humanities and Social Silences (FHSS), Shcool of Physical Education (SPHE) and School of Medicine (SMED).
Also, there are two research centers; Genome Center and Malai Gawra Center. Moreover, at KOU there is an English Language Center (BELC) at KOU has been opened with the sponsorship of IREX and American embassy in Baghdad as well as with the support of Spring International Language Center of The University of Arkansas. KOU has two Scientific Journals; ARO-The Scientific Journal of Koya University, which is indexed by Clarivate Analytics (ESCI), and Koya University Journal of Humanities and Social Sciences (KUJHSS). KOU is a proactive member of Erasmus/ Marhaba Project and Erasmus+.
KOU signed many Memorandum of Understandings (MoU) with many International Universities, e.g., The University of Arkansas (June 2015). The Lulea University in Sweden (April 2014), The University of Nottingham in the UK, The University of Buckingham in the UK (Oct 2008), Belkin University in Turkey (Sep 2009) The University of Greenwich in the UK, Cihan University-Erbil (2021) and Tishk International University (2021).
Koya University is a memebr of The Association of Arab Universities and the International Association of Universities.
Arabic Wikipedia | Turkish Wikipedia Iraq | Tukish Wikipedia KRG | Persian Wikipedia | Wikipedia Kurdistan | University of hawai | قائمة جامعات العراق | كردستان العراق | Portugal Wikipedia

محمد کریم سیدگوڵ، بەڕێوەبەری ڕاگەیاندن و هەواڵسازی کوردی
عبدالله عثمان علی، وەرگێڕ کوردی - عەرەبی - ئینگلیزی
زانیار محمد محمد امین، هەواڵسازی کوردی
عثمان کمال ابراهیم، گرافیک دیزاینەر
هێمن ابوبکر ابراهیم، گرافیک دیزاینەر و وەرگێڕ کوردی - ئینگلیزی
دڵشاد جمیل کاکەڕەش، فۆتۆگرافەر
سامان فاتح، ئەندازیاری دەنگ