بەشی زمانی کوردی لە فاکەڵتیی پەروەردەی زانکۆی کۆیە بەبۆنەی ڕۆژی جیهانیی زمانی دایک وۆرکشۆپێکی بەڕێوەبرد.
ڕۆژی یەکشەممە ٤ی ڕەشەمەی ٢٧٢٤ی کوردی بەرانبەر ٢٣ی شوباتی ٢٠٢٥ی زایینی، بەشی زمانی کوردی لە فاکەڵتیی پەروەردەی زانکۆی کۆیە وۆرکشۆپێکی بەناونیشانی "ڕۆژی جیهانیی زمانی دایک" بە ئامادەبوونی مامۆستایان و خوێندکارانی زانکۆی کۆیە بەڕێوەبرد.
سەرەتای وۆرکشۆپەکە بە سروودی نەتەوەییی "ئەی ڕەقیب" و ساتێک وەستان بۆ ڕێزگرتن لە گیانی شەهیدانی کورد و کوردستان دەستی پێکرد.
دواتر پ.ی.د تەلار صباح عمر سەرۆکی بەشی زمانی کوردی لە زانکۆی کۆیە وتارێکی بەم بۆنەیەوە پێشکەش کرد.
وۆرکشۆپەکەی ڕۆژی جیهانیی زمانی دایک دوو پانێلی گرتبووەخۆی و تێیدا باس و بابەتی جۆراوجۆر سەبارەت بە پرسی زمان پێشکەش کران بەم شێوەیەی خوارەوە:
پانێلی یەکەم لەلایەن پ.ی.د هێمن عبدالحمید شەمس بەڕێوەبردرا و ئەم بابەتانەی تێدا پێشکەش کرا:
بابەتی "زمان داڕێژەری ناسنامەی نەتەوەیە" لەلایەن پ.ی.د سروشت جوهر حوێز.
بابەتی "زمانی ئابووری" لەلایەن ئەیووب سماقەیی.
بابەتی "هەنگاوەکانی دروستکردنی کۆرپەسی زمانی کوردی بە ژیریی دەستکرد پڕۆژەی سەنتەری مەلای گەورە سەر بە ڕاگرایەتیی سەنتەرەکانی توێژینەوە و پەرەپێدان" لەلایەن د. نەزیرە صابر مصطفی.
پانێلی دووەم بە بەڕێوەبەری پ.ی.د تەلار صباح عمر ئەم بابەتانەی تێدا پێشکەش کرا:
بابەتی "مەترسییەکانی سەر زمانی کوردی" لەلایەن پ.ی.د دەریا صابر حمد.
بابەتی "کاریگەری و بەربەستەکانی بەردەم زمانی دایک" لەلایەن د. فەوزیە عبداللە محمد.
بابەتی "زمانی کوردی لە ڕابردوو و داهاتوودا بەرەنگارییەکان و دەرفەتەکان" لەلایەن د. پەخشان فهمی فرحۆ.
بڕگەی پرسیار و تێبینیی بەشداربووان باس و گفتوگۆکانی دەوڵەمەنتر کرد و لە کۆتاییی وۆرکشۆپەکەدا بڕوانامەی بەشداریکردن بەسەر پێشکەشکارانی بابەتەکان دابەش کرا.
-----
Koya University (KOU) is located in the city of Koya (Koy Sanjaq) which is 1.0 hr drive to the East of the Kurdistan Region capital Erbil (Arbil, Hewlér) in Kurdistan Region of F.R. Iraq. It is on the foothills of a beautiful high mountain. Its campus has been carefully laid out to embrace the beautiful mountainous nature.
There are 4 Faculties and 2 Schools in KOU; Faculty of Engineering (FENG), Faculty of Science and Health (FSCH), Faculty of Education (FEDU), Faculty of Humanities and Social Silences (FHSS), Shcool of Physical Education (SPHE) and School of Medicine (SMED).
Also, there are two research centers; Genome Center and Malai Gawra Center. Moreover, at KOU there is an English Language Center (BELC) at KOU has been opened with the sponsorship of IREX and American embassy in Baghdad as well as with the support of Spring International Language Center of The University of Arkansas. KOU has two Scientific Journals; ARO-The Scientific Journal of Koya University, which is indexed by Clarivate Analytics (ESCI), and Koya University Journal of Humanities and Social Sciences (KUJHSS). KOU is a proactive member of Erasmus/ Marhaba Project and Erasmus+.
KOU signed many Memorandum of Understandings (MoU) with many International Universities, e.g., The University of Arkansas (June 2015). The Lulea University in Sweden (April 2014), The University of Nottingham in the UK, The University of Buckingham in the UK (Oct 2008), Belkin University in Turkey (Sep 2009) The University of Greenwich in the UK, Cihan University-Erbil (2021) and Tishk International University (2021).
Koya University is a memebr of The Association of Arab Universities and the International Association of Universities.
Arabic Wikipedia | Turkish Wikipedia Iraq | Tukish Wikipedia KRG | Persian Wikipedia | Wikipedia Kurdistan | University of hawai | قائمة جامعات العراق | كردستان العراق | Portugal Wikipedia

محمد کریم سیدگوڵ، بەڕێوەبەری ڕاگەیاندن و هەواڵسازی کوردی
عبدالله عثمان علی، وەرگێڕ کوردی - عەرەبی - ئینگلیزی
زانیار محمد محمد امین، هەواڵسازی کوردی
عثمان کمال ابراهیم، گرافیک دیزاینەر
هێمن ابوبکر ابراهیم، گرافیک دیزاینەر و وەرگێڕ کوردی - ئینگلیزی
دڵشاد جمیل کاکەڕەش، فۆتۆگرافەر
سامان فاتح، ئەندازیاری دەنگ