زانکۆی کۆیە بەشداری لە یەکەمین دیداری نێودەوڵەتی سەرکردەکانی بەردەوامیدان لە وڵاتی ئیمارات کرد

لەسەر بانگهێشتنامەی هەریەک لە سەرۆکی زانکۆی ئەبوزەبی و سەرۆکی گرین مێتریک (UI GreenMetric) بۆ ڕیزبەندی، شاندێکی زانکۆی کۆیە کە پێکهاتوون لە سەرۆکی زانکۆی کۆیە پ.ی.د محمد حسیب صدیق ، بەڕێوەبەری هۆبەی ریزبەندی زانکۆی کۆیە د.احمد عبدالسلام معروف، و بەڕێوەبەری تەندروستی و سەلامەتی و ژینگە م.دنیا ابراهيم صالح بەشداربوون لە یەکەمین دیداری نێودەوڵەتی سەرکردەکانی بەردەوامیدان (First International Sustainability Leaders Meeting) لە وڵاتی ئیمارات.

ئەم دیدارە بە هاوبەشی لە نێوان زانکۆی ئەبوزەبی و گرین مێتریک بۆ ڕیزبەندی بۆ ماوەی دوو ڕۆژ لە ٢٦-٢٧ ی شوباتی ساڵی ٢٠٢٥ لە زانکۆی ئەبوزەبی بەڕێوەچوو. 

لەم دیدارە ژمارەیەکی بەرچاو لە باڵیۆزی وڵاتان و بڕیاربەدەستانی حکومی و سەرۆکی زانکۆکان و خەڵکانی پسپۆر و شارەزا لە بواری ژینگەو بەردەوامیدان لە ٤٠ وڵاتی دنیاوە بەشداربوون.

لە میانی ئەم دیدارە سەرۆکی زانکۆی کۆیە دەستپێشخەری زانکۆی سەوزی خستەڕوو لە چوارچێوەی ڕۆڵی زانکۆکان و دامەزراوەکانی خوێندنی باڵا بۆ پاراستنی ژینگە و بەردەوامیدان ، ئەم دەستپێشخەرییە بووە جێی سەرنجی بەشداربووان و بە بایەخەوە لە کاریگەرییەکانیان دەڕوانی بە تایبەتی لە بەرزکردنەوەی ئاستی هۆشیاریی تاک لە ناو زانکۆ و دامەزراوە ئەکادیمییەکان و کاریگەرییە درێژخایەنەکانی لەسەر پاراستنی ژینگە و بەردەوامیدان.

شایانی باسە زانکۆی کۆیە لە چوارچێوەی پلانی ستراتیژیی (٢.٢٣ - ٢٠٢٧) کۆڵەگەی حەوتەم کۆڵەگەی بنیادنانی زانکۆی سەوز ، بایەخێکی تایبەت دەدات بە پاراستنی ژینگە و بەردەوامیدان و ئامانجیەتی لەو ڕێگەیەوە ژینگەیەکی لەبار دروست بکات بۆ مامۆستایان و توێژەران و خوێندکارانی زانکۆکە تا بتوانن ڕۆڵی کارای خۆیان بگێڕن لە خزمەتکردنی کۆمەڵگاکەمان و کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی لە پرسی پاراستنی ژینگە و بەردەوامیدان.

Green Koya UniversityGreen Koya University

Green Koya UniversityGreen Koya University

News Date
Image
Koya University