لەسەر بانگێهشتنامەی بەڕێز سەرۆکی زانکۆی نیشتمانی یارۆسلاڤل پرۆفیسۆر میخائیل گروزدیڤ بەڕێز سەرۆکی زانکۆی کۆیە پ.ی.د محمد حسیب بەشداری لە سیازدەهەمین دیداری نێودەوڵەتی”دیالۆگی ئیۆرۆ ئاسیا بۆ خوێندنی باڵا و پەروەردە” دەکات لە هەرێمی یارۆسلاڤل لە وڵاتی رووسیا.
دیدارەکە بە ئامادەبوونی زیاتر لە ٢٠٠ بەشداربووی زانکۆکانی ئەوروپا و ئاسیا و بەرپرسانی باڵای حکۆمەتی رووسی و حکومەتی هەرێمی یارۆسلاڤل لەو وڵاتە بەڕيوە چوو.
سەرۆکی زانکۆی کۆیە لە میانی بەشداری کردنی لە دیدارەکە وتەیەکی پێشکەشی ئامادە بووان کرد تیایدا باسی لە گرنگی خوێندن کرد کە چۆن گەلانی جیهان پێکەوە دەبەستێتەوە وپەیوەندی کەلتوری و فەرهەنگی نێوانیان بە هێز دەکات و وا دەکات تێگەیشتنی باشتریان بۆ یەکتر ببێت.
هەر لە دڕيژەی وتەکەیدا بەڕێز سەرۆکی زانکۆ خۆشحاڵی خۆی دەربڕی بەوەی کە ئەم ساڵ توانرا نامەی لێکتێگەیشتن لە نێوان هەردوو زانکۆی کۆیە و زانکۆی نیشتمانی یارۆسلاڤل واژۆ بکرێت و ئاماژەی بەوە کرد کە ئەم رێکەوتنە پابەندیەکانی هەردوو لا دەردەبڕێت بە هەماهەنگی کردنی ئەکادیمی نێودەوڵەتی و بنەمای دەستپێشخەریە هاوبەشەکانی نێوان هەردوو زانکۆ دادەمەزرێنێت.
هەر لە دڕيژەی وتەکەیدا بەڕيز سەرۆکی زانکۆ ئاماژەی بە پلانی ستراتیجی زانکۆی کۆیە کرد بۆ ساڵەکانی ٢٠٢٣-٢٠٢٧ تیایدا ئاماژەی بەوە کرد کە زانکۆی کۆیە لە چوارچێوەی کۆڵەگەی بە نێودەوڵەتی بوون و دەرکەوتنی جیهانی بایەخێکی تایبەت دەدات بە پەیوەندیە نێودەوڵەتیەکانی لەگەڵ دامەزراوە ئەکادیمی و سەنتەرەکانی توێژینەوە لە جیهان و باسی لەوە کرد کە ئامانجی سەرەکی زانکۆی کۆیە ئەوەیە لەو رێگەیەوە بتوانێت خزمەتی زیاتری کومەڵگەکەمان و کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی بکات، هەروەها لە درێژەی قسەکانیدا سەرۆکی زانکۆ سوپاسی بەڕێز سەرۆکی زانکۆی نیشتمانی یارۆسلاڤل پرۆفیسۆر میخائیل گروزدیڤ ی کرد بۆ بانگێهشت کردنی بۆ بەشداریکردن لە سیازدەهەمین دیداری نێودەوڵەتی”دیالۆگی ئیۆرۆ ئاسیا بۆ خوێندنی باڵا و پەروەردە” کە لە هەرێمی یارۆسلاڤل لە وڵاتی رووسیا بەڕێوە چوو بۆ ماوەی دوو رۆژ و باسی لەوە کرد کە ئەمە دەرفەتێکی باش دەرخسێنێت بۆ پەرەپێدانی پەیوەندیەکانیان و هەماهەنگی کردنی زیاتری نێوانیان.
شایەنی باسە لە میانی دیدارەکە سوپاسنامە بەخشرایە ژمارەیەک لە قسەکەرانی دیدارەکە لەوانە بەڕێز سەرۆکی زانکۆی کۆیە سوپاسنامەی بەڕێز سێرگێی کرافتسۆڤ وەزیری خوێندنی رووسیای فیدراڵی پێ بەخشرا لە پای کارکردنیان لەسەر پەرەپێدانی پەیوەندیەکانیان و هەماهەنگی کردنیان لەگەڵ زانکۆ و دامەزراوە ئەکادیمیەکانی جیهان لەوانە زانکۆکانی رووسیا و ڕۆلی ئەو هەنگاوە لە دروست کردنی پردی پەیوەندی بەهێز لە نێوان نەتەوەکان.
شایانی باسە زانکۆی کۆیە لە چوارچێوەی پلانی ستراتیژیی (٢.٢٣ - ٢٠٢٧) کۆڵەگەی پێنجەم کۆڵەگەی بەنێودەوڵەتی بوون و دەرکەوتنی جیهانی (Internationalization and Global Visibility) ئامانجییەتی پەرە بە پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکانی بدات و سوود لە ئەزموونی زانکۆ و دامەزراوە ئەکادیمییە نێودەوڵەتییەکان وەربگرێت لە بەرەوپێشچوون و پێگەی نێودەوڵەتی زانکۆ.
-----
Koya University (KOU) is located in the city of Koya (Koy Sanjaq) which is 1.0 hr drive to the East of the Kurdistan Region capital Erbil (Arbil, Hewlér) in Kurdistan Region of F.R. Iraq. It is on the foothills of a beautiful high mountain. Its campus has been carefully laid out to embrace the beautiful mountainous nature.
There are 4 Faculties and 2 Schools in KOU; Faculty of Engineering (FENG), Faculty of Science and Health (FSCH), Faculty of Education (FEDU), Faculty of Humanities and Social Silences (FHSS), Shcool of Physical Education (SPHE) and School of Medicine (SMED).
Also, there are two research centers; Genome Center and Malai Gawra Center. Moreover, at KOU there is an English Language Center (BELC) at KOU has been opened with the sponsorship of IREX and American embassy in Baghdad as well as with the support of Spring International Language Center of The University of Arkansas. KOU has two Scientific Journals; ARO-The Scientific Journal of Koya University, which is indexed by Clarivate Analytics (ESCI), and Koya University Journal of Humanities and Social Sciences (KUJHSS). KOU is a proactive member of Erasmus/ Marhaba Project and Erasmus+.
KOU signed many Memorandum of Understandings (MoU) with many International Universities, e.g., The University of Arkansas (June 2015). The Lulea University in Sweden (April 2014), The University of Nottingham in the UK, The University of Buckingham in the UK (Oct 2008), Belkin University in Turkey (Sep 2009) The University of Greenwich in the UK, Cihan University-Erbil (2021) and Tishk International University (2021).
Koya University is a memebr of The Association of Arab Universities and the International Association of Universities.
Arabic Wikipedia | Turkish Wikipedia Iraq | Tukish Wikipedia KRG | Persian Wikipedia | Wikipedia Kurdistan | University of hawai | قائمة جامعات العراق | كردستان العراق | Portugal Wikipedia

محمد کریم سیدگوڵ، بەڕێوەبەری ڕاگەیاندن و هەواڵسازی کوردی
عبدالله عثمان علی، وەرگێڕ کوردی - عەرەبی - ئینگلیزی
زانیار محمد محمد امین، هەواڵسازی کوردی
عثمان کمال ابراهیم، گرافیک دیزاینەر
هێمن ابوبکر ابراهیم، گرافیک دیزاینەر و وەرگێڕ کوردی - ئینگلیزی
دڵشاد جمیل کاکەڕەش، فۆتۆگرافەر
سامان فاتح، ئەندازیاری دەنگ