لە ڕێوڕەسمێکی تایبەتدا خوێندکارانی براوەی "خەڵاتی زانکۆ بۆ پاراستنی ژینگە و بەردەوامیدان" خەڵاتکران
زانکۆی کۆیە لە رێوڕەسمێکی تایبەت و بەشێک لە چالاکییەکانی ساڵڕۆژی ڕاگەیاندنی "دەستپێشخەریی زانکۆی سەوز"ی زانکۆی کۆیە خوێندکارانی براوەی "خەڵاتی زانکۆ بۆ پاراستنی ژینگە و بەردەوامیدان" لەسەرئاستی فاکەڵتییەکانی زانکۆی کۆیە ڕاگەیاند.
ڕۆژی پێنجشەممە ٢٥ی گوڵان(بانەمەڕ)ی ٢٧٢٥ی کوردی بەرانبەر ١٥ی ئایاری ٢٠٢٥ی زایینی، بە ئامادەبوونی نوێنەری وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستیی حکوومەتی هەرێمی کوردستان د. ئامانج عبدوڵڵا سەعید و سەرۆکی زانکۆی کۆیە پ.ی.د محمد حسیب صدیق، کەسایەتییە حکوومی، حیزبی، کارگێڕی، کۆمەڵایەتی و ئاکادیمییەکان و ئەندامانی ئەنجوومەنی زانکۆی کۆیە، مامۆستایان و خوێندکاران و میوانان لە چین و توێژە جیاوازەکانی شار، ڕێوڕەسمی ڕاگەیاندنی خوێندکارانی براوەی "خەڵاتی زانکۆ بۆ پاراستنی ژینگە و بەردەوامیدان" لە هۆڵی سەرۆکایەتیی زانکۆی کۆیە بەڕێوەچوو.
سەرەتای ڕێوڕەسمەکە سەرۆکی لێژنەی ڕێکخستنی "خەڵاتی زانکۆ" پ.ی.د ئەژین طاهر صابر وتارێکی پێشکەش کرد و تێیدا ئاماژەی بە پرۆسەی پێشکەشکردنی پرۆژەکان و قۆناغەکانی هەڵسەنگاندن و دیاری کردنی پرۆژە براوەکان کرد.
بڕگەی دواتری ڕێوڕەسمەکە وێڕای نمایشکردنی ڤیدیۆیەک دەربارەی خوێندکارانی براوەی خەڵاتی زانکۆ هاوکات بریتیی بوو لە ڕاگەیاندنی ناوی خوێندکارانی براوە لەسەرئاستی فاکەڵتییەکانی زانکۆی کۆیە و بەخشینی "خەڵاتی زانکۆ بۆ پاراستنی ژینگە و بەردەومیدان" بە براوەکان.
"خەڵاتی زانکۆ بۆ پاراستنی ژینگە و بەردەومیدان" وەکو دەستپێشخەرییەکی سەرۆکی زانکۆی کۆیە پ.ی.د. محمد حسیب صدیق لە ڕۆژی ٢٥ی شوباتی ٢٠٢٥ بۆ خوێندکارانی زانکۆی کۆیە ڕاگەیەندرا و ڕێکار و ڕێنمایی پێشکەشکردنی پرۆژەکان دیاری کرا.
لە قۆناغی یەکەمی خەڵاتەکەدا کۆی گشتی ١٧٩ پرۆژە لەلایەن خوێندکارانی هەر شەش فاکەڵتیی زانکۆی کۆیەوە پێشکەشکرا و دوای هەڵسەنگاندنی پرۆژەکان لەلایەن لیژنەی تایبەتی هەر فاکەڵتییەک کۆی گشتی ١١٠ پرۆژە سەرکەوتن بۆ قۆناغی دووەم و دواتر دەرفەت درا بە خوێندکاران کە دوا ڤێرژنی پرۆژەکانیان پێشکەشی لیژنەی فاکەڵتی بکەن و لە سیمینارێکدا پرۆژەکانیان خستەڕوو و براوەکان لەلایەن لیژنەی فاکەڵتییەکان و لەژێر چاودێری لیژنەی باڵای خەڵاتی زانکۆ دەستنیشانکران.
براوەکانی خەڵاتی زانکۆ بۆ پاراستنی ژینگە و بەردەوامیدان بەم شێوەیەی خوارەوە بوو:
براوە یەکەمەکان:
- دڵنیا جەوهەر مصطفى/ فاکەڵتیی زانست و تەندروستی
- دەشتیار خسرەو حمید/ فاکەڵتیی ئەندازیاری
- ابراهیم محمد ابراهیم/ فاکەڵتیی پەروەردە
- فەلەک محمود موسا / فاکەڵتیی زانستە مرۆڤاییەتی و کۆمەڵایەتییەکان
- مهدی صالح احمد / فاکەڵتیی پزیشکیی
- تروسکە مظفر رحمن/ فاکەڵتیی وەرزش
براوە دووەمەکان:
- سەردەم سەنگەر جلال/ فاکەڵتیی وەرزش
- شەهلە سیامند خضر/ فاکەڵتیی پەروەردە
- سانا طه محمد/ فاکەڵتیی زانستە مرۆڤاییەتی و کۆمەڵایەتییەکان
- ئاوات علی ظاهر/ فاکەڵتیی زانست و تەندروستی
- ئاڵدین یوسف عیسی/ فاکەڵتیی ئەندازیاری
- محمد سالار عبدالرحمن/ فاکەڵتیی پزیشکی
براوە سێیەمەکان:
- شەهرین لوقمان ئۆغز/ فاکەڵتیی پەروەردە
- اسماء رزگار محمد/ فاکەڵتیی زانستە مرۆڤایەتیی و کۆمەڵایەتییەکان
- دەرسیم محمد سەلیم/ فاکەڵتیی زانست و تەندروستی
- محی الدین عصام محمد/ فاکەڵتیی ئەندازیاری
- ئاڵا جەواد رەحمان/ فاکەڵتیی پزیشکی
زانکۆی کۆیە هەنووکە بە هەبوونی پلانێکی ستراتیژیی گشتگیر کە وەڵامدەری دەرهاویشتە، ئاڵنگاری و پێویستییەکانی کۆمەڵگەی خۆوڵاتی، نێوخۆیی و جیهانییە دەخوازێ بە شێوەیەکی بەرچاوتر کاریگەری لەسەر بەرەپێشبردنی کۆمەڵگە هەبێ هەربۆیە پاڵپشت بە کۆڵەگەکانی (سەرکەوتنی خوێندکاران و ئامادەسازییان بۆ بازاڕی کار) و (زانکۆی سەوز)ی پلانی ستراتیژیی ٢٠٢٣-٢٠٢٧ی خۆی و دەستپێشخەریی زانکۆی سەوز کە لە ڕۆژی ١٦ی ئایاری ٢٠٢٤ لەلایەن جێگری سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان جەنابی کاک قوباد تاڵەبانی ڕاگەیەندرا, خەڵاتی زانکۆ بۆ پاراستنی ژینگە و بەردەوامیدانی بۆ خوێندکارانی زانکۆ راگەیاند.
-----
Koya University (KOU) is located in the city of Koya (Koy Sanjaq) which is 1.0 hr drive to the East of the Kurdistan Region capital Erbil (Arbil, Hewlér) in Kurdistan Region of F.R. Iraq. It is on the foothills of a beautiful high mountain. Its campus has been carefully laid out to embrace the beautiful mountainous nature.
There are 4 Faculties and 2 Schools in KOU; Faculty of Engineering (FENG), Faculty of Science and Health (FSCH), Faculty of Education (FEDU), Faculty of Humanities and Social Silences (FHSS), Shcool of Physical Education (SPHE) and School of Medicine (SMED).
Also, there are two research centers; Genome Center and Malai Gawra Center. Moreover, at KOU there is an English Language Center (BELC) at KOU has been opened with the sponsorship of IREX and American embassy in Baghdad as well as with the support of Spring International Language Center of The University of Arkansas. KOU has two Scientific Journals; ARO-The Scientific Journal of Koya University, which is indexed by Clarivate Analytics (ESCI), and Koya University Journal of Humanities and Social Sciences (KUJHSS). KOU is a proactive member of Erasmus/ Marhaba Project and Erasmus+.
KOU signed many Memorandum of Understandings (MoU) with many International Universities, e.g., The University of Arkansas (June 2015). The Lulea University in Sweden (April 2014), The University of Nottingham in the UK, The University of Buckingham in the UK (Oct 2008), Belkin University in Turkey (Sep 2009) The University of Greenwich in the UK, Cihan University-Erbil (2021) and Tishk International University (2021).
Koya University is a memebr of The Association of Arab Universities and the International Association of Universities.
Arabic Wikipedia | Turkish Wikipedia Iraq | Tukish Wikipedia KRG | Persian Wikipedia | Wikipedia Kurdistan | University of hawai | قائمة جامعات العراق | كردستان العراق | Portugal Wikipedia
