دوای ساغ کردنەوە و دیجیتاڵکردنی دەستنووسەکانی زانای گەورەی کورد "مەلای گەورە" گەڕێندرایەوە زانکۆی کۆیە
ساڵڕۆژی ڕاگەیاندنی "دەستپێشخەریی زانکۆی سەوز" لەلایەن جێگری سەرۆکی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان جەنابی کاک قوباد تاڵەبانی، بە بەڕێوەبردنی چەندین چالاکیی جۆراوجۆر لە زانکۆی کۆیە بەرز ڕاگیرا و یەکێک لەو دەگمەن چالاکییانەی کە لەو ڕۆژەدا بەڕێوەچوو گەڕاندنەوەی دەستنووسەکانی زانای گەورەی کورد "مەلای گەورە" دوای ساغکردنەوە و پاککردنەوە و دیجیتاڵ کردنی بۆ کتێبخانەی ناوەندیی زانکۆی کۆیە بوو.
ڕۆژی پێنجشەممە ٢٥ی گوڵان(بانەمەڕ)ی ٢٧٢٥ی کوردی بەرانبەر ١٥ی ئایاری ٢٠٢٥ی زایینی، بە ئامادەبوونی نوێنەری وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستیی حکوومەتی هەرێمی کوردستان د. ئامانج عەبدوڵڵا سەعید و سەرۆکی زانکۆی کۆیە پ.ی.د محمد حسیب صدیق، کەسایەتییە حکوومی، حیزبی، کارگێڕی، کۆمەڵایەتی و ئاکادیمییەکان و ئەندامانی ئەنجوومەنی زانکۆی کۆیە، مامۆستایان و خوێندکاران و میوانان لە چین و توێژە جیاوازەکانی شار لە ڕێوڕەسمێکی تایبەتدا و لە ساڵڕۆژی ڕاگەیاندنی "دەستپێشخەریی زانکۆی سەوز" چەند دەستنووس و کتێبی کتێبخانەی ناوەندیی زانکۆی کۆیە کە ژمارەیەک دەستنووسی زانای گەورەی کورد "مەلای گەورە"ش لە نێویاندا هەبوو دوای ساغکردنەوە، پاککردنەوە و دیجیتاڵکردنی لەلایەن ڕێکخراوی بووژانەوەی کەلەپووری کورد گەڕێندرایەوە کتێبخانەی ناوەندیی زانکۆی کۆیە.
پێش دەستپێکی مەراسیمەکە تەواوی دەستنووسەکان بەشێوەیەکی پارێزراو و لە نێو بۆکسی تایبەت هێنرانە سەر سەکۆی هۆڵی سەرۆکایەتی و دوایی ئەندامی شاندی ڕێکخراوی بووژانەوەی کەلەپووری کورد ئارام جمال ڕەحمان وتارێکی پێشکەش کرد و باسی لە مێژووی و کارتی ڕێکخراوەکە و گرنگیی ئەو ڕێکخراوە بۆ گەڕان بەدوای ئەرشیفی نەتەوەیی کورد و پاراستنیان لە لەناوچوون کرد.
دواتر خاتوو دیانا فریدون فایەق لە پریزێنتێنشنێکدا باسی لە هەنگاوەکانی وەرگرتن و پۆلێنکردنی دەستنووس، دەفتەر و کتێبەکانی زانکۆی کۆیە کرد و قۆناغەکانی ساغکردنەوە و پاککردنەوە و بەرگگرتن و دیجیتاڵکردنی خستەڕوو.
دواتر سەرۆکی زانکۆی کۆیە پ.ی.د. محمد حسیب صدیق لە پای کارەکانیان و هەماهەنگیی زانکۆی کۆیە و پاراستن و دیجیتاڵکردنی دەستنووس و دەفتەرەکانی کتێبخانەی ناوەندیی سوپاس و پێزانینی زانکۆی کۆیەی پێشکەشی بەڕێز ئارام جمال ڕەحمان کرد.
زانکۆی کۆیە لە ٢٨ی ئایاری ٢٠٢٤ بە مەبەستی شرۆڤەکردن، دیجیتاڵکردن و پاککردنەوە وپێچانەوەی بە نوسراوێکی فەرمی ١٢دەستنووس، سی و هەشت کتێبی چاپکراو و چەند بەڵگەنامەیەکی ڕادەستی ڕێکخراوی بوژانەوەی کەلەپوری کورد کرد و ئەوانیش دوای ساڵێک کارکردن تەواوی دەستنوس و بەڵگەنامەکانیان ڕادەستی زانکۆی کۆیە کردەوە.
ڕێکخراوی بوژانەوەی کەلەپوری کورد، ڕێکخراوێکی ناوخۆیی ناحکومی قازانج نەویستە، خۆبەخشانە کاردەکات بۆ پاراستنی کەلەپوور و کەلتوورو و شوێنەوارەکانی کوردستان. لەساڵی ٢٠١٢ لەسەر دەستی کۆمەڵێ خەمخۆری پاراستنی مێژووی کوردستان دامەزراوە، پاش سێ ساڵ کارکردنی بێوچان لە ٠٥/٠١/٢٠١٥ وە بەفەرمی لە نوسینگەی ڕێکخراوە ناحکومیەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە ژمارە و کۆدی ٢٣٨٦ ك، تۆمارکراوە.
زانکۆی کۆیە، لە چوارچێوەی کۆڵەگەکانی (توێژینەوە و داهێنان)، (بە دیجیتاڵکردن) و (خزمەتکردنی کۆمەڵگە)ی پلانی ستراتیژی ٢٠٢٣-٢٠٢٧ی خۆی و لە ڕوانگەی بایەخدان بە دەستنووس و ئەرشیفی دێرینی شاری کۆیە و وەک دامەزراوەیەکی ئاکادیمیی هەڵقوڵاو لە ناخی کۆمەڵگەی خۆی بەردەوام بەگرینگییەوە لە بەڵگەنامە و کەلەپووری نەتەوەیی ڕوانیووە و پاراستنی ئەم بەڵگەنامانەشی بەشێوەیەکی باش بەجۆرێک ناوەندەکانی لێکۆڵینەوە و توێژینەوە بتوانن بەکاریبهێنن وەک ئەرک و کارێکی پیرۆز و ئەخلاقی داناوە.
-----
Koya University (KOU) is located in the city of Koya (Koy Sanjaq) which is 1.0 hr drive to the East of the Kurdistan Region capital Erbil (Arbil, Hewlér) in Kurdistan Region of F.R. Iraq. It is on the foothills of a beautiful high mountain. Its campus has been carefully laid out to embrace the beautiful mountainous nature.
There are 4 Faculties and 2 Schools in KOU; Faculty of Engineering (FENG), Faculty of Science and Health (FSCH), Faculty of Education (FEDU), Faculty of Humanities and Social Silences (FHSS), Shcool of Physical Education (SPHE) and School of Medicine (SMED).
Also, there are two research centers; Genome Center and Malai Gawra Center. Moreover, at KOU there is an English Language Center (BELC) at KOU has been opened with the sponsorship of IREX and American embassy in Baghdad as well as with the support of Spring International Language Center of The University of Arkansas. KOU has two Scientific Journals; ARO-The Scientific Journal of Koya University, which is indexed by Clarivate Analytics (ESCI), and Koya University Journal of Humanities and Social Sciences (KUJHSS). KOU is a proactive member of Erasmus/ Marhaba Project and Erasmus+.
KOU signed many Memorandum of Understandings (MoU) with many International Universities, e.g., The University of Arkansas (June 2015). The Lulea University in Sweden (April 2014), The University of Nottingham in the UK, The University of Buckingham in the UK (Oct 2008), Belkin University in Turkey (Sep 2009) The University of Greenwich in the UK, Cihan University-Erbil (2021) and Tishk International University (2021).
Koya University is a memebr of The Association of Arab Universities and the International Association of Universities.
Arabic Wikipedia | Turkish Wikipedia Iraq | Tukish Wikipedia KRG | Persian Wikipedia | Wikipedia Kurdistan | University of hawai | قائمة جامعات العراق | كردستان العراق | Portugal Wikipedia

محمد کریم سیدگوڵ، بەڕێوەبەری ڕاگەیاندن و هەواڵسازی کوردی
عبدالله عثمان علی، وەرگێڕ کوردی - عەرەبی - ئینگلیزی
زانیار محمد محمد امین، هەواڵسازی کوردی
هێمن ابوبکر ابراهیم، گرافیک دیزاینەر و ووێب سایت
ڕێبین اسود عوڵا، وەرگێڕ کوردی - ئینگلیزی
لاڤە سەرباز طاهر، وەرگێڕ کوردی - ئینگلیزی
دڵشاد جمیل کاکەڕەش، فۆتۆگرافەر
سامان فاتح، ئەندازیاری دەنگ