سەرۆکی زانکۆی کۆیە سەرپەرشتی کۆبوونەوەی لیژنەی جێبەجێکردنی کۆڵەگەی (توێژینەوە و داهێنان)ی پلانی ستراتیژی کرد
سەرۆکی زانکۆی کۆیە، پ.ی.د. محمد حسیب صدیق سەرپەرشتی کۆبوونەوەی لیژنەی جێبەجێکردنی کۆڵەگەی (توێژینەوە و داهێنان)ی پلانی ستراتیژی کرد.
ڕۆژی دووشەممە ٢٦ی ئیاری ٢٠٢٥، سەرۆکی زانکۆی کۆیە پ.ی.د. محمد حسیب صدیق بە ئامادەبوونی سەرۆکی لیژنەکە وهاوکات ڕاگری ڕاگرایەتیی سەنتەرەکانی توێژینەوە و پەرەپێدانی زانکۆی کۆیە پ.ی.د. هەڵگورد سەرهەنگ مەغدید، ڕاگری فاکەڵتیی پزیشکی د. دەوەن جەمال، سەرۆکی لیژنەی تۆماری پلانی ستراتیجی پ.د. لقمان وسو، بەڕێوەبەری راگەیاندن م.ی. محمد کریم سیدگوڵ و ئەندامانی لیژنەی جێبەجێکردنی کۆڵەگەی (توێژینەوە و داهێنان)ی پلانی ستراتیژی زانکۆی کۆیە ٢٠٢٣-٢٠٢٧، سەرپەرشتی کۆبوونەوەی لیژنەکەی کرد.
لە میانی کۆبوونەوەکەدا سەرۆکی زانکۆی کۆیە، ئاماژەی بەوە کرد کە هەر لە سەرەتای کارکردن لەسەر ڕەشنووسی پلانی ستراتیژیی زانکۆی کۆیە لەبەر گرنگیی بابەتەکە جەختی لەسەرهەبوونی کۆڵەگەیەکی سەرەکیی تایبەت بە توێژینەوە داهێنان کردووە و ئەوەشی خستەڕوو کە زانكۆی كۆیه گرنگییهكی زۆر به توێژینهوهی ههمهلایهنهو فره بابهتیانه دهدات، كه لەگەڵ ستاندهرده ناوخۆیی و جیهانیهكانن، وپێویستە کار لەسەر ئەو توێژینەوانە بکرێت کە لەگرفت وکێشەکانی کۆمەڵگەکەمان دەکۆڵێتەوە.
سەرۆکی زانکۆی کۆیە، ئەوەی وەبیرهێنایەوە کە کۆڵەگەی توێژینەوە و داهێنان لە پلانی ستراتیژیدا چوار ئامانجی سەرەکی هەیە کە کۆی گشتی ١٤ ستراتیژی جێبەجێکردنیان بۆ دیاری کراوە بە شێوەیەک کارئاسانی بۆ کاری لیژنەکە دەکات.
سەرۆکی زانکۆی کۆیە، لە درێژەی قسەکانیدا جەختی لەسەر گرنگیی زیادكردنی دەرفەتی ئەنجامدانی توێژینهوه بۆ مامۆستایان و خوێندکارانی خوێندنی باڵا کردەوە و ئاماژەی بەوە کرد کە پێویستە هانی مامۆستایانی زانکۆ بدرێت کە وەکو تیم توێژینەوە ئەنجام بدەن.
لای خۆیەوە سەرۆکی لیژنەی جێ بە جێ کردنی کۆڵەگەی توێژینەوە و داهێنان ڕاگری ڕاگرایەتیی سەنتەرەکانی توێژینەوە و پەرەپێدانی زانکۆی کۆیە پ.ی.د. هەڵگورد سەرهەنگ مەغدید، ئاماژەی بەوە کرد کە ئەوان لە ڕاگرایەتیی سەنتەرەکانی توێژینەوە کاریان لەسەر ئامانجە سەرەکییەکانی کۆڵەگەکە کردووە و لە بەرامبەر پاڵپشتییەکانی بۆ توێژەران و بۆ ڕاگرایەتییەکا سوپاسی سەرۆکی زانکۆی کرد.
د. هەڵگورد سەرهەنگ مەغدید، ئەوەشی خستەڕوو کە کۆکردنەوەی سەنتەرەکانی توێژنەوەی فاکەڵتییەکان لە ژێر چەتری راگرایەتیی سەنتەرەکان کارئاسانی زیاتری کردووە بۆ ئەوەی بتوانن زیاتر هانی مامۆستایان بدەن کە توێژینەوە ئەنجام بدەن و باسی لەوەش کرد کە ئەوان وەک راگرایەتی سەنتەرەکانی توێژینەوەی زانستی و لیژنەی جێ بە جێ کردنی هەوڵی تەواوی خۆیان دەدەن بە پەرەپێدانی زیاتر بە ئەنجامدانی توێژینەوەی زانستی لە زانکۆی کۆیەو ئاماژەی بە کارو چالاکیەکانی راگرایەتیەکە کرد لەو ماوەیەدا سەبارەت بە هاوکاری و ئاسان کاری کردن و هاندانی مامۆستایان و خوێندکاران زانکۆمان کرد بۆ ئەنجامدانی توێژینەوەی زانستی.
شایانی باسە کۆڵەگەی توێژینەوەو داهێنان کۆڵەگەی دووەمە لە پلانی ستراتیجی زانکۆی کۆیە بۆ ساڵانی ٢٠٢٣-٢٠٢٧ و بە یەکێک لە کۆڵگە گرنگەکانی پلانی ستراتیجی زانکۆی کۆیە دادەنرێت.

محمد کریم سیدگوڵ، بەڕێوەبەری ڕاگەیاندن و هەواڵسازی کوردی
عبدالله عثمان علی، وەرگێڕ کوردی - عەرەبی - ئینگلیزی
زانیار محمد محمد امین، هەواڵسازی کوردی
هێمن ابوبکر ابراهیم، گرافیک دیزاینەر و ووێب سایت
ڕێبین اسود عوڵا، وەرگێڕ کوردی - ئینگلیزی
لاڤە سەرباز طاهر، وەرگێڕ کوردی - ئینگلیزی
دڵشاد جمیل کاکەڕەش، فۆتۆگرافەر
سامان فاتح، ئەندازیاری دەنگ