دوو مامۆستای بەشی پەروەردە و دەروونزانی لە فاکەڵتیی پەروەردەی زانکۆی کۆیە بەتوێژینەوەیەک بەشدارییان لە کۆنفرانسی " ڕۆژی زانستە سیاسییەکانی عێراق" کرد.

ڕۆژی پێنجشەممە ٢٩ی ئایاری ٢٠٢٥، هەریەک لە م.ی. حازم عەلی ڕەمەزان و م.ی. بەسیدە حەیدەر مامۆستا لە بەشی پەروەردە و دەروونزانی لە فاکەڵتیی پەروەردەی زانکۆی کۆیە بە توێژینەوەیەکی هاوبەش بە ناونیشان "ئاڵنگارییەکانی بەردەم بەشداری سیاسی گەنجانی زانکۆ- توێژینەوەیەکی مەیدانییە لە زانکۆی کۆیە" لەگەڵ م.ی. داستان عمر محمود لە زانکۆی ڕاپەڕین بەشدارییان لە کۆنفرانسی " ڕۆژی زانستە سیاسییەکانی عێراق" کرد.

دوو مامۆستاکەی زانکۆی کۆیە لە توێژکینەوەکەیاندا  تیشکیان خستبوویە سەر گرنگترین ئەو ئاڵنگارییە سیاسی، کۆمەڵایەتی، ڕۆشنبیری، دەروونی و دامەزراوەییانەى کە ڕووبەڕووی گەنجانی زانکۆ دەبێتەوە لە میانەى بەشدارى سیاسى ئەواندا، لە ژێر ڕۆشنیایی گۆڕاوە دیمۆگرافییەکانی (ڕەگەز، باری ئابووری و ئینتمای حیزبی).

کۆنفرانسەکە لە زانکۆی کۆوردستان هەولێر و بە هاوبەشی لە نێوان زانکۆکانی؛ تیشک، سلیمانی، سەڵاحەددین، زانکۆی ئەمریکی بەغدا، زانکۆی کاسۆلیک-ئەربیل و زانکۆی بەغدا بەڕێوەچوو.

ئەم چالاکییە دەچیتە چوارچێوەی:

  1. ستراتیژی: دروستكردنی گروپی توێژینه‌وه‌ی تێكه‌ڵ
  •  ئامانجی سێیەم: په‌ره‌پێدانی هه‌ماهه‌نگی له‌ ئه‌نجامدانی توێژینه‌وه‌دا 
  • کۆڵەگەی دووەم: توێژینەوە و داهێنان

2. ستراتیژی: خستنه‌گه‌ری توێژینەوەكانی زانکۆی کۆیە بۆ پڕۆژەكانی کۆمەڵگە

  • ئامانجی سێیەم: چارەسەرکردنی ئەو پرسە کۆمەڵایەتیانەی کە ڕوبەڕوی کۆمەڵگە خۆجێییەکان دەبنەوە له‌ پێناو باشترکردنی جۆری ژیانیان
  • کۆڵەگەی سێیەم: گه‌یاندنی خزمه‌تگوزاری به‌ كۆمه‌ڵگا

پلانی ستراتیژیی ٢٠٢٣-٢٠٢٧ی زانکۆی کۆیە 

دوو مامۆستای زانکۆی کۆیە بە توێژینەوەیەک بەشدارییان لە کۆنفرانسێک کرددوو مامۆستای زانکۆی کۆیە بە توێژینەوەیەک بەشدارییان لە کۆنفرانسێک کرد

دوو مامۆستای زانکۆی کۆیە بە توێژینەوەیەک بەشدارییان لە کۆنفرانسێک کرددوو مامۆستای زانکۆی کۆیە بە توێژینەوەیەک بەشدارییان لە کۆنفرانسێک کرد

News Date
Image
دوو مامۆستای زانکۆی کۆیە بە توێژینەوەیەک بەشدارییان لە کۆنفرانسێک کرد
Description / Summary
هەواڵ و بڵاوکراوە میدیاییەکانی ئەم وێبسایتە لەلایەن تیمی ڕاگەیاندنی زانکۆی کۆیەوە ئامادەکراون:
محمد کریم سیدگوڵ، بەڕێوەبەری ڕاگەیاندن و هەواڵسازی کوردی
عبدالله عثمان علی، وەرگێڕ کوردی - عەرەبی - ئینگلیزی
زانیار محمد محمد امین، هەواڵسازی کوردی
هێمن ابوبکر ابراهیم، گرافیک دیزاینەر و ووێب سایت
ڕێبین اسود عوڵا، وەرگێڕ کوردی - ئینگلیزی
لاڤە سەرباز طاهر، وەرگێڕ کوردی - ئینگلیزی
دڵشاد جمیل کاکەڕەش، فۆتۆگرافەر
سامان فاتح، ئەندازیاری دەنگ