سەرۆکی زانکۆ هۆڵەکانی تاقیکردنەوەی لە فاکەڵتیی پزیشکیی گشتیی زانکۆی کۆیەی بەسەرکردەوە

 سەرۆکی زانکۆی کۆیە پ.ی.د محمد حسیب صدیق بە یاوەری یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری کارگێڕی و دارایی پ.ی.د یادگار عبداللە علی و ڕاگری فاکەڵتیی پزیشکیی گشتیی زانکۆی کۆیە د. دەوەن حەوێزی هۆڵەکانی تاقیکردنەوەی لە فاکەڵتیی پزیشکیی گشتی بەسەرکردەوە.

 ڕۆژی یەکشەممە ٦ی ڕێبەندانی ٢٧٢٤ی کوردی بەرانبەر ٢٦ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٥ی زایینی، سەرۆکی زانکۆی کۆیە پ.ی.د محمد حسیب صدیق بە یاوەری یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری کارگێڕی و دارایی پ.ی.د یادگار عبداللە علی و ڕاگری فاکەڵتیی پزیشکیی گشتیی زانکۆی کۆیە د. دەوەن حەوێزی هۆڵەکانی تاقیکردنەوەی لە فاکەڵتیی پزیشکیی گشتی بەسەرکردەوە.

 سەرەتای سەرۆکی زانکۆی کۆیە و شاندی یاوەری لەلایەن یاریدەدەری ڕاگری فاکەڵتیی پزیشکیی گشتیی زانکۆی کۆیە د. گەشین عبدالواحد و د. هێرش نافع سەرۆکی لێژنەی تاقیکردنەوەکانی فاکەڵتیی پزیشکیی گشتی پێشوازییان لێکرا.

 دوابەدوای گۆڕانی سیستەمی خوێندنی فاکەڵتیی پزیشکی بۆ سیستەمی "Integrate"بۆ یەکەمجار خوێندکارانی قۆناغی دووەم بەشێوەی " Single Paper " تاقیکردنەوەی هزری و بەشێوەی "Grand OSCE" تاقیکردنەوەی پڕاکتیکیان کرد.

 زانکۆی کۆیە هەمیشە بەگرینگییەوە لە خوێندکارانی وەک سەرمایەیەکی مرۆییی داهاتوو بنیادنەر ڕوانیووە هەربۆیە سەرۆکی زانکۆی کۆیە لە ماوەی تاقیکردنەوەکاندا بەشێوەیەکی مەیدانی نهۆڵەکانی تاقیکردنەوەی لە فاکەڵتییە جیاوازەکان بەسەرکردۆتەوە تاکوو لەنزیکەوە لە چۆنییەتیی بەڕێوەچوونی پڕۆسەکە ئاگادار بێ و هاوکات سەرکەوتووانە ژینگەیەکی لەبار بۆ تاقیکردنەوەکان فەراهەم بکرێ و هەنووکە کۆڵەکەی سەرەکیی "سەرکەوتنی خوێندکار"ی پلانی ستراتیژیی زانکۆی کۆیە بەشێکی گرینگی ڕوانگە و دونیابینیی نوێی زانکۆ دەگرێتەخۆ.

رئيس جامعة كوية يفتتح قاعات الامتحانات في كلية الطب العامرئيس جامعة كوية يفتتح قاعات الامتحانات في كلية الطب العام

رئيس جامعة كوية يفتتح قاعات الامتحانات في كلية الطب العامرئيس جامعة كوية يفتتح قاعات الامتحانات في كلية الطب العام

رئيس جامعة كوية يفتتح قاعات الامتحانات في كلية الطب العامرئيس جامعة كوية يفتتح قاعات الامتحانات في كلية الطب العام

رئيس جامعة كوية يفتتح قاعات الامتحانات في كلية الطب العامرئيس جامعة كوية يفتتح قاعات الامتحانات في كلية الطب العام

News Date
Image
رئيس جامعة كوية يفتتح قاعات الامتحانات في كلية الطب العام
Description / Summary

هەواڵ و بڵاوکراوە میدیاییەکانی ئەم وێبسایتە لەلایەن تیمی ڕاگەیاندنی زانکۆی کۆیەوە ئامادەکراون:
محمد کریم سیدگوڵ، بەڕێوەبەری ڕاگەیاندن و هەواڵسازی کوردی
عبدالله عثمان علی، وەرگێڕ کوردی - عەرەبی - ئینگلیزی
زانیار محمد محمد امین، هەواڵسازی کوردی
هێمن ابوبکر ابراهیم، گرافیک دیزاینەر و ووێب سایت
ڕێبین اسود عوڵا، وەرگێڕ کوردی - ئینگلیزی
لاڤە سەرباز طاهر، وەرگێڕ کوردی - ئینگلیزی
دڵشاد جمیل کاکەڕەش، فۆتۆگرافەر
سامان فاتح، ئەندازیاری دەنگ