گۆڤاری "ئارۆ"ی زانکۆی کۆیە پێشەنگی ڕیزبەندیی " Clarivate Impact Factor"ی لەسەرئاستی گۆڤارە زانستییەکانی عێراق گرتووە
ڕاگەیاندنی زانکۆی کۆیە، ٢٩ی جۆزەردانی ٢٧٢٥ی کوردی بەرانبەر ١٩ی حوزەیرانی ٢٠٢٥ی زایینی، گۆڤاری "ئارۆ"ی زانکۆی کۆیە کە بڵاوکراوەیەکی بەپریستیژیی زانستیی زانکۆی کۆیەیە لە نوێترین وەشانی ڕیزبەندیی Clarivate Analytics’ Journal Citation Reports (JCR) بۆ ساڵی ٢٠٢٤ ڕیزبەندیی یەکەم و پێشەنگی سەرئاستی گۆڤارە ئاکادیمییەکانی عێراقی گرتووە.
دوابەدوای ئەم پۆلێنبەندییە نوێیە و لە ئێستادا بە هەبوونی ئیمپاکت فاکتەری "٢.١" لەناو گۆڤارە ڕیزبەندییکراوە ئاکادیمییەکانی عێراق گۆڤاری ئارۆ پلەی یەکەمی گرتووە و ئەم پێشەنگییە دەستکەوتێکی گرینگ و پڕبایەخی ئاکادیمی و زانستییە بۆ زانکۆی کۆیە و کۆمەڵگەی ئاکادیمیی کوردستان.
ڕیزبەندیی Clarivate Analytics’ Journal Citation Reports (JCR) بۆ گۆڤارە ئاکادیمییەکانی سەرئاستی کۆماری فیدڕاڵی عێراق بۆ ساڵی ٢٠٢٤ بەم جۆرەیە:
1. ARO – The Scientific Journal of Koya University | IF: 2.1 | Q2
2. Baghdad Science Journal | IF: 1.7 | Q2
3. Iraqi Journal of Agricultural Sciences | IF: 1.6 | Q2
4. Journal of Contemporary Medical Sciences | IF: 0.4 | Q3
5. Journal of Pediatric Surgery Case Reports | IF: 0.2 | Q4
6. Iraqi Journal of Hematology | IF: 0.2 | Q4
هەڵبەت سەرکەوتنی گۆڤاری "ئارۆ"ی زانکۆی کۆیە تەنیا سنووردار نییە بە ئاستی نیشتمانی بەڵکوو لەسەرئاستی نێودەوڵەتی و بەتایبەتی لە پۆلێنبەندیی "Multidisciplinary Sciences " لەسەرئاستی ١٣٥ بڵاوکراوەی نێودەوڵەتی گۆڤاری ئارۆ پلەی ٥٥ی بەدەستهێناوە و لە چارەکی Q2ی ئەم پۆلێنبەندییەدا شوێنی گرتووە کە نیشاندەری توانایی گۆڤاری ئارۆیە بۆ کێبەرکێ لەسەرئاستی جیهانی.
ئەم سەرکەوتنە دەرئەنجامی هەوڵی دڵسۆزی و ماندووبوونی دەستەی نووسەران و هەڵسەنگێنەران و ستافی گۆڤارەکەیە کە هەموو ئامانجیان بەرزکردنەوە و پاراستنی ناو و پێگەی زانکۆی کۆیە و گۆڤاری ئارۆیە، بۆ بینینی ناوی تەواوی ستافی ئارۆ کرتە لەو بەستەرانەی بکە:
https://aro.koyauniversity.org/index.php/aro/about/editorialTeam
https://aro.koyauniversity.org/index.php/aro/EditorialAdvisoryBoard
https://aro.koyauniversity.org/index.php/aro/ManagementOffice
زانکۆی کۆیە پاڵپشت بە پلانی ستراتیژیی خۆی کۆڵەکەیەکی تایبەت کردووە بە کۆڵەکەی سەرەکیی "بەنێودەوڵەتیبوون و پێگەی جیهانی" و ئامانجی دووەمی ئەم کۆڵەکەیە "پێشخستنی کۆگای دامەزراوەیی Institutional Repository" پشتبەستوو بە ستراتیژیی یەکەم "دەرکەوتن لە کۆگا دامەزراوەییە جیهانییەکان" و ستراتیژیی دووەم "جەختکردنەوە لەسەر گرینگیی جۆریی(کواڵیتی)ناوەڕۆک" کار دەکات بۆ وێڕای دەرکەوتن لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی و لە بیاڤی ئاکادیمی هاوکات پەرە بە بڵاوکراوەی بەپرێستیژ و ئاستبەرز بدات و ببێتە بەشێک لە چارەسەری ئاڵنگارییە خۆوڵاتی، ناوچەیی و جیهانییەکان بە پێسنیاری چارەسەری گونجاو و کردەیی.
-----
Koya University (KOU) is located in the city of Koya (Koy Sanjaq) which is 1.0 hr drive to the East of the Kurdistan Region capital Erbil (Arbil, Hewlér) in Kurdistan Region of F.R. Iraq. It is on the foothills of a beautiful high mountain. Its campus has been carefully laid out to embrace the beautiful mountainous nature.
There are 4 Faculties and 2 Schools in KOU; Faculty of Engineering (FENG), Faculty of Science and Health (FSCH), Faculty of Education (FEDU), Faculty of Humanities and Social Silences (FHSS), Shcool of Physical Education (SPHE) and School of Medicine (SMED).
Also, there are two research centers; Genome Center and Malai Gawra Center. Moreover, at KOU there is an English Language Center (BELC) at KOU has been opened with the sponsorship of IREX and American embassy in Baghdad as well as with the support of Spring International Language Center of The University of Arkansas. KOU has two Scientific Journals; ARO-The Scientific Journal of Koya University, which is indexed by Clarivate Analytics (ESCI), and Koya University Journal of Humanities and Social Sciences (KUJHSS). KOU is a proactive member of Erasmus/ Marhaba Project and Erasmus+.
KOU signed many Memorandum of Understandings (MoU) with many International Universities, e.g., The University of Arkansas (June 2015). The Lulea University in Sweden (April 2014), The University of Nottingham in the UK, The University of Buckingham in the UK (Oct 2008), Belkin University in Turkey (Sep 2009) The University of Greenwich in the UK, Cihan University-Erbil (2021) and Tishk International University (2021).
Koya University is a memebr of The Association of Arab Universities and the International Association of Universities.
Arabic Wikipedia | Turkish Wikipedia Iraq | Tukish Wikipedia KRG | Persian Wikipedia | Wikipedia Kurdistan | University of hawai | قائمة جامعات العراق | كردستان العراق | Portugal Wikipedia
