مامۆستایەکی زانکۆی کۆیە بە توێژینەوەیەک لە کۆنفڕانسێکی نێودەوڵەتی بەشدار بوو

د. احمد طیفور عزیز مامۆستای بەشی ئەندازیاریی دروستکردن و پیشەسازی لە فاکەڵتیی ئەندازیاریی زانکۆی کۆیە بە توێژینەوەیەک بەشدار بوو لە پێنجەمین کۆنفرانسی نێودەوڵەتی ئەندازیاریی جیۆتەکنیک - عێراق کە لە زانکۆی کۆمار بۆ زانست و تەکنەلۆجیا  بە هاوبەشی لەگەڵ زانکۆی پۆڵیتەکنیکی ساینت پیترسبێرگ - ڕوسیا و کۆمەڵەی زانستیی جیۆتەکنیکیی عێراق بەڕێوەچوو.

ڕۆژانی ٢-٣ی تەمووزی ٢٠٢٥ پێنجەمین کۆنفرانسی نێودەوڵەتی ئەندازیاریی جیۆتەکنیک - عێراق لە زانکۆی کۆمار بۆ زانست و تەکنەلۆجیا  بە هاوبەشی لەگەڵ زانکۆی پۆڵیتەکنیکی ساینت پیترسبێرگ - ڕوسیا و کۆمەڵەی زانستیی جیۆتەکنیکیی عێراق بەڕێوەچوو و مامۆستایەکی زانکۆی کۆیە لەم کۆنفڕانسەدا بە توێژینەوەیەکی زانستی بەناونیشانی "Modelling the Performance of Superplasticizers in a Hybrid Concrete System with Steel Slag and Waste Glass" بەشدار بوو.

کۆڵەکەی سەرەکیی "توێژینەوە و داهێنان"ی پلانی ستراتیژیی زانکۆی کۆیە ئامانجی دووەم "زیادکردنی هەلی توێژینەوە بۆ ستافی ئاکادیمی و خوێندکاران" و ستراتیژیی چوارەم "ئەنجامدانی کۆنفرانس و سیمپۆزیۆم" توێژەران و مامۆستایانی زانکۆی کۆیە هاندەدات بۆ بەشداری لە کۆنفڕانسە ناوخۆیی و نێودەوڵەتییەکان.

 مامۆستایەکی زانکۆی کۆیە بە توێژینەوەیەک لە کۆنفڕانسێکی نێودەوڵەتی بەشدار بوو

News Date
Image
 مامۆستایەکی زانکۆی کۆیە بە توێژینەوەیەک لە کۆنفڕانسێکی نێودەوڵەتی بەشدار بوو
Description / Summary
هەواڵ و بڵاوکراوە میدیاییەکانی ئەم وێبسایتە لەلایەن تیمی ڕاگەیاندنی زانکۆی کۆیەوە ئامادەکراون:
محمد کریم سیدگوڵ، بەڕێوەبەری ڕاگەیاندن و هەواڵسازی کوردی
عبدالله عثمان علی، وەرگێڕ کوردی - عەرەبی - ئینگلیزی
زانیار محمد محمد امین، هەواڵسازی کوردی
هێمن ابوبکر ابراهیم، گرافیک دیزاینەر و ووێب سایت
ڕێبین اسود عوڵا، وەرگێڕ کوردی - ئینگلیزی
لاڤە سەرباز طاهر، وەرگێڕ کوردی - ئینگلیزی
دڵشاد جمیل کاکەڕەش، فۆتۆگرافەر
سامان فاتح، ئەندازیاری دەنگ