ڕێوڕەسمی کۆتاییی پڕۆگرامی "بەیەکەوە بۆ بنیادنانی شارەکەم" لە زانکۆی کۆیە بەڕێوەچوو

پڕۆژی "بەیەکەوە بۆ بنیادنانی شارەکەم" کارێکی هاوبەشی نێوان سەنتەری کاری زانکۆی کۆیە لەگەڵ کۆمپانیای ویدوو و بە سەرپەرشتیی ڕاستەوخۆی کۆنسۆڵخانەی شانشینی هۆلەند لە هەرێمی کوردستان پڕۆژە براوە پێشکەشکراوەکانی خوێندکارانی زانکۆی کۆیەی لە مەڕاسیمێکدا ڕاگەیاند و خەڵات کرد.

ڕۆژی پێنجشەممە ٢٦ی پووشپەڕی ٢٧٢٥ی کوردی بەرانبەر ١٧ی تەمووزی ٢٠٢٥ی زایینی، بە ئامادەبوونی سەرۆکی زانکۆی کۆیە پ.د محمد حسیب صدیق و جێگری کۆنسۆڵی گشتیی شانشینی هۆلەند لە هەرێمی کوردستان خاتوو بێرتریغە سنوویەر، ئەندامانی ئەنجوومەنی زانکۆی کۆیە و نوێنەرانی کۆمپانیای ویدوو، نوێنەرانی دامودەزگاکانی میری لە شاری کۆیە و مامۆستایان و خوێندکارانی زانکۆی کۆیە مەڕاسیمی کۆتاییی پڕۆژەی "بەیەکەوە بۆ بنیادنانی شارەکەم" لە هۆڵی سەرۆکایەتیی زانکۆی کۆیە بەڕێوەچوو.

سەرەتای ڕێوڕەسمەکە بە سروودی نەتەوەییی "ئەی ڕەقیب" و وەستان بۆ ڕێزگرتن لە گیانی شەهیدانی کورد و کوردستان دەستی پێکرد.

بڕگەی دواتر سەرۆکی زانکۆی کۆیە پ.د محمد حسیب صدیق وتارێکی پێشکەش کرد، ناوبراو لە وتەکانیدا ئاماژەی بە بایەخ و گرینگیپێدانی زانکۆی کۆیە کرد بە بەڕێوەبردنی پڕۆژەی هاوبەشی یارمەتیدەر بە پشکووتن و دەرکەوتنی بەهرە و تواناییەکانی خوێندکاران کرد بە تایبەتی کەم ئەم ڕوانگەیە هاوئاهەنگە لەگەڵ کۆڵەکەی یەکەمی پلانی ستراتیژیی زانکۆی کۆیە واتە سەرکەوتنی خوێندکاران و ئامادەسازییان بۆ بازاڕی کار و لە درێژەدا سەرۆکی زانکۆی کۆیە ئاماژەی بە ڕاگەیاندنی پڕۆژەی مەشق و ڕاهێنانی بواری نەوت و گاز بۆ خوێندکاران کرد کە ڕۆژی ڕابردوو لە سلێمانی لەلایەن زانکۆی کۆیە و دامەزراوەی سەرۆک جەلال تاڵەبانی و بە هاوئاهەنگی لەگەڵ زانکۆی تەکنیکیی باشوور لە بەسڕە ڕاگەیێندرا.

پاشان د. بەیار شەهاب بەڕێوەبەری گشتیی کۆمپانیای ویدوو چەند وتەیەکی پێشکەش کرد و دواتر جێگری کۆنسۆڵی گشتیی شانشینی هۆلەند لە هەرێمی کوردستان خاتوو بێرتریغە سنوویەر وتارێکی پێشکەش کرد.

بڕگەی دواتر خوێندکارانی بەشداربوو لە پڕۆژەی "بەیەکەوە بۆ بنیادنانی شارەکەم"  کە پێکهاتبوون لە شەش گرووپی جیاواز لە ڕێگای پێشکەشکردنی پڕۆژەکانیان و هەڵسەنگاندنی لێژنەی تایبەت ڕکابەرییان لەسەر بەدەستهێنانی پلەی یەکەم کرد و لێژنەکە پێکهاتبوو لە هەریەک لە نالی یووسف بەرپرسی ئابووری و سیاسی لە کۆنسۆڵخانەی شانشینی هۆلەند لە هەرێمی کوردستان، د. بڕوا سەردار لە زانکۆی کۆیە، ئە. ڕەندی قوباد لە کۆمپانیای R & S Design  و ئە. ڕەندی عبدالرزاق لە بەڕێوەبەرایەتیی گەشتوگوزار کە پڕۆژە پێشکەشکراوەکانیان بە گوێرەی پێورە جۆراوجۆرەکان هەڵسەنگاندن.

پڕۆژە پێشکەشکراوە سەرکەوتووەکانی خوێندکاران بەم جۆرەی خوارەوە بوون:

گرووپی یەکەم کە تێیدا خوێندکاران سۆزی عبدولسەتار رسول، فاتیمە ادریس، مووسلیح عبدالکریم، عبدولعزیز عمر و سیما سوپا پڕۆژەی "Spirulina Natural Supplement"یان پێشکەش کردبوو.

گرووپی دووەم کە تێیدا خوێندکاران زانیار خالید، دانا سیامەند، کایژان ئەکرەم، دوین هیوا، هاوژین خالید پڕۆژەی "Koya History Tourism"یان پێشکەش کردبوو.

گرووپی سێیەم کە تێیدا خوێندکاران ڕۆڤین تالیب، سکاڵا ادریس و لێوان عدنان پڕۆژەی "Smart Irrigation System & Agricultural Lab"یان پێشکەش کردبوو.

گرووپی چوارەم کە تێیدا خوێندکاران محمد کەیفی، هەڵکەوت حەسەن، نیان مەسعوود، فەلەک مەحموود، ئالان حەمەدەمین، کارمەند تاهیر پڕۆژەی " Wind Ride"یان پێشکەش کردبوو.

گرووپی پێنجەم کە تێیدا خوێندکاران سارا ڕێبوار، ڕێناس فاخیر و شەوگار تاریق پڕۆژەی " Vertical gardening"یان پێشکەش کردبوو.

گرووپی شەشەم کە تێدا خوێندکار دڵنیا جوهر پڕۆژەی" Water selling kioask"ی پێشکەش کردبوو.

لێژنەی داوەری دوابەدوای هەڵسەنگاندنی پڕۆژەکان پڕۆژەی گرووپی دووەمی وەک پڕۆژەی سەرکەوتووی پڕۆگرامی "بەیەکەوە بۆ بنیادنانی شارەکەم"ی لە زانکۆی کۆیە هەڵبژارد و لە بڕگەی کۆتاییی ڕێوڕەسمەکەدا بڕوانامە بەسەر گرووپەکان دابەشکرا.

 Final Ceremony of "CoCreateMyCity" Program Held at Koya University Final Ceremony of "CoCreateMyCity" Program Held at Koya University

 Final Ceremony of "CoCreateMyCity" Program Held at Koya University Final Ceremony of "CoCreateMyCity" Program Held at Koya University

 Final Ceremony of "CoCreateMyCity" Program Held at Koya University Final Ceremony of "CoCreateMyCity" Program Held at Koya University

 Final Ceremony of "CoCreateMyCity" Program Held at Koya University Final Ceremony of "CoCreateMyCity" Program Held at Koya University

 Final Ceremony of "CoCreateMyCity" Program Held at Koya University Final Ceremony of "CoCreateMyCity" Program Held at Koya University

 Final Ceremony of "CoCreateMyCity" Program Held at Koya University Final Ceremony of "CoCreateMyCity" Program Held at Koya University Final Ceremony of "CoCreateMyCity" Program Held at Koya University Final Ceremony of "CoCreateMyCity" Program Held at Koya University

-

Koya University (KOU) is located in the city of Koya (Koy Sanjaq) which is 1.0 hr drive to the East of the Kurdistan Region capital Erbil (Arbil, Hewlér) in Kurdistan Region of F.R. Iraq. It is on the foothills of a beautiful high mountain. Its campus has been carefully laid out to embrace the beautiful mountainous nature.

There are 4 Faculties and 2 Schools in KOU; Faculty of Engineering (FENG), Faculty of Science and Health (FSCH), Faculty of Education (FEDU), Faculty of Humanities and Social Silences (FHSS), Shcool of Physical Education (SPHE) and School of Medicine (SMED).

Also, there are two research centers; Genome Center and Malai Gawra Center. Moreover, at KOU there is an English Language Center (BELC) at KOU has been opened with the sponsorship of IREX and American embassy in Baghdad as well as with the support of Spring International Language Center of The University of ArkansasKOU has two Scientific Journals; ARO-The Scientific Journal of Koya University, which is indexed by Clarivate Analytics (ESCI), and Koya University Journal of Humanities and Social Sciences (KUJHSS). KOU is a proactive member of Erasmus/ Marhaba Project and Erasmus+.

KOU signed many Memorandum of Understandings (MoU) with many International Universities, e.g., The University of Arkansas (June 2015). The Lulea University in Sweden (April 2014), The University of Nottingham in the UKThe University of Buckingham in the UK (Oct 2008), Belkin University in Turkey (Sep 2009) The University of Greenwich in the UKCihan University-Erbil (2021) and Tishk International University (2021).

Koya University is a memebr of The Association of Arab Universities and the International Association of Universities.

Arabic Wikipedia  |  Turkish Wikipedia Iraq  | Tukish Wikipedia KRG  |  Persian Wikipedia   |   Wikipedia Kurdistan  |  University of hawai   |   قائمة جامعات العراق   |   كردستان العراق    |   Portugal Wikipedia

News Date
Image
 Final Ceremony of "CoCreateMyCity" Program Held at Koya University
Description / Summary
هەواڵ و بڵاوکراوە میدیاییەکانی ئەم وێبسایتە لەلایەن تیمی ڕاگەیاندنی زانکۆی کۆیەوە ئامادەکراون:
محمد کریم سیدگوڵ، بەڕێوەبەری ڕاگەیاندن و هەواڵسازی کوردی
عبدالله عثمان علی، وەرگێڕ کوردی - عەرەبی - ئینگلیزی
زانیار محمد محمد امین، هەواڵسازی کوردی
هێمن ابوبکر ابراهیم، گرافیک دیزاینەر و ووێب سایت
ڕێبین اسود عوڵا، وەرگێڕ کوردی - ئینگلیزی
لاڤە سەرباز طاهر، وەرگێڕ کوردی - ئینگلیزی
دڵشاد جمیل کاکەڕەش، فۆتۆگرافەر
سامان فاتح، ئەندازیاری دەنگ