شاندی زانکۆی کۆیە لە بەغدا سەردانی وەزارەتی ژینگەی حکوومەتی فیدڕاڵییان کرد

شاندێکی زانکۆی کۆیە بە سەرۆکایەتیی سەرۆکی زانکۆ پ.د. محمد حسیب صدیق بەمەبەستی ئەنجامدانی چەند دیدار و کۆبوونەوەیەک سەردانی بەغدا دەکەن.ڕۆژی چوارشەممە ٢٧ی ئابی٢٠٢٥ی، سەرۆکی زانکۆی کۆیە پ.ی.د محمد حسیب صدیق بە یاوەری؛ ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق خاتوو کوردۆ عومەرو بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی زانکۆی کۆیە م.ی محمد کریم سیدگوڵ بەرزنجی سەردانی وەزارەتی ژینگەی عێراقیان کرد و لەلایەن وەزیری ژینگەی حکوومەتی فیدڕاڵی د. هەڵۆ عەسکەری پێشوازییان لێکرا.

لە دەستپێکی دیدارەکەدا سەرۆکی زانکۆی کۆیە پ.د. محمد حسیب صدیق خۆشحاڵی خۆی بە دووبارە دیداری وەزیری ژینگە د. هەڵۆ عەسکەری دەربەڕێ و سوپاسی پێشوازی و تەرخانکردنی کاتی بۆ زانکۆی کۆیە دەربڕی.

سەرۆکی زانکۆی کۆیە، باسی لە پرۆژەکانی زانکۆی کۆیەی لە چوارچێوەی دەستپەشخەریی زانکۆی سەوزی کرد و بە ئومێدی هاوکاری و پاڵپشتیی وەزارەتی ژینگە دوو پرۆژەی پێشکەشی وەزیری ژینگە کرد و ئەوەی خستەڕوو کە زانکۆی کۆیە هەنگاوی کرداری ناوە بۆ جێبەجێکردنی ئامانج و پرۆژەکانی دەستپێشخەریی زانکۆی سەوز.

هەر لە میانی دیدارەکەدا ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق خاتوو کوردۆ عومەر سوپاسی هەوڵ و هەماهەنگییەکانی وەزیری ژینگە د. هەڵۆ عەسکەری بۆ زانکۆی کۆیە و شاری کۆیە کرد و باسی لە گرنگیی ئەو هەماهەنگییە بۆ پەرەپێدانی شاری کۆیەی کرد.

لای خۆیەوە وەزیری ژینگەی عێراق، د. هەڵۆ عەسکەری خۆشحاڵی خۆی بە سەردانەکەی شاندی زانکۆی کۆیە دەربڕی و ستایشی ڕۆڵی سەرۆکی زانکۆ و دیدگای بۆ جێبەجێکردنی دەستپێشخەریی زانکۆی سەوز کرد و ئەوەی خستە روو کە هەوڵی تەواوی خۆی دەدات بۆ هاوکاری و پاڵپشتیی ئەو پرۆژانەی کە سەرۆکی زانکۆ پێشکەشێ کرد.

هاوکات، سەرۆکی شارەوانیی کۆیە ئەندازیار محمد میرحاجیش ئامادەی کۆبوونەوەکە بوو.

زانکۆی کۆیە وەک دامەزراوەیەکی ئەکادیمی و ناوەندێکی باڵای خوێندن و فێرکردن بە گرینگییەوە لە بنیادنانی پەیوەندیی دامەزراوەیی لەگەڵ وەزارەت، دەزگا و دامەزراوە نێوخۆیی و دەرکییەکانی ڕوانیووە و پاڵپشت بە پلانی ستراتیژی و کۆڵەکەی سەرەکیی "خزمەتکردنی کۆمەڵگە" کاریکردووە تاکوو ئەم پەیوەندییانە بۆ بەرەپێشبردنی زیاتری کۆمەڵگە و بەهێزکردنی کاریگەریی دامەزراوە جیاوازەکانی کۆمەڵگە لە چارەسەری ئاڵنگاری و ئارێشەکان بێت.

Koya University Delegation Visits Federal Government Ministry of Environment in BaghdadKoya University Delegation Visits Federal Government Ministry of Environment in Baghdad

Koya University Delegation Visits Federal Government Ministry of Environment in BaghdadKoya University Delegation Visits Federal Government Ministry of Environment in Baghdad

----

Koya University (KOU) is located in the city of Koya (Koy Sanjaq) which is 1.0 hr drive to the East of the Kurdistan Region capital Erbil (Arbil, Hewlér) in Kurdistan Region of F.R. Iraq. It is on the foothills of a beautiful high mountain. Its campus has been carefully laid out to embrace the beautiful mountainous nature.

There are 4 Faculties and 2 Schools in KOU; Faculty of Engineering (FENG), Faculty of Science and Health (FSCH), Faculty of Education (FEDU), Faculty of Humanities and Social Silences (FHSS), Shcool of Physical Education (SPHE) and School of Medicine (SMED).

Also, there are two research centers; Genome Center and Malai Gawra Center. Moreover, at KOU there is an English Language Center (BELC) at KOU has been opened with the sponsorship of IREX and American embassy in Baghdad as well as with the support of Spring International Language Center of The University of Arkansas. KOU has two Scientific Journals; ARO-The Scientific Journal of Koya University, which is indexed by Clarivate Analytics (ESCI), and Koya University Journal of Humanities and Social Sciences (KUJHSS). KOU is a proactive member of Erasmus/ Marhaba Project and Erasmus+.

KOU signed many Memorandum of Understandings (MoU) with many International Universities, e.g., The University of Arkansas (June 2015). The Lulea University in Sweden (April 2014), The University of Nottingham in the UK, The University of Buckingham in the UK (Oct 2008), Belkin University in Turkey (Sep 2009) The University of Greenwich in the UK, Cihan University-Erbil (2021) and Tishk International University (2021).

Koya University is a memebr of The Association of Arab Universities and the International Association of Universities.

Arabic Wikipedia  |  Turkish Wikipedia Iraq  | Tukish Wikipedia KRG  |  Persian Wikipedia   |   Wikipedia Kurdistan  |  University of hawai   |   قائمة جامعات العراق   |   كردستان العراق    |   Portugal Wikipedia

News Date
Image
Koya University Delegation Visits Federal Government Ministry of Environment in Baghdad
Description / Summary
هەواڵ و بڵاوکراوە میدیاییەکانی ئەم وێبسایتە لەلایەن تیمی ڕاگەیاندنی زانکۆی کۆیەوە ئامادەکراون:
محمد کریم سیدگوڵ، بەڕێوەبەری ڕاگەیاندن و هەواڵسازی کوردی
عبدالله عثمان علی، وەرگێڕ کوردی - عەرەبی - ئینگلیزی
زانیار محمد محمد امین، هەواڵسازی کوردی
هێمن ابوبکر ابراهیم، گرافیک دیزاینەر و ووێب سایت
ڕێبین اسود عوڵا، وەرگێڕ کوردی - ئینگلیزی
لاڤە سەرباز طاهر، وەرگێڕ کوردی - ئینگلیزی
دڵشاد جمیل کاکەڕەش، فۆتۆگرافەر
سامان فاتح، ئەندازیاری دەنگ