بەسەرپەرشتی دامەزراوەی سەرۆک جەلال تاڵەبانی و هاوبەشی زانکۆی سلێمانی، زانکۆی کۆیە و چەند زانکۆیەکی تر یەکەمین کۆنفرانسی زانستیی نێودەوڵەتیی سەرۆک جەلال تاڵەبانی بەڕێوەدەچێت
یەکەمین کۆنفرانسی زانستیی نێودەوڵەتیی سەرۆک جەلال تاڵەبانی بە سەرپەرشتی دامەزراوەی سەرۆک جەلال تاڵەبانی و هاوبەشی نێوان زانکۆکانی، سلێمانی، کۆیە، ڕاپەڕین، چەرموو، گەرمیان، هەڵەبجە، پۆلیتەکنیکی سلێمانی، پۆلیتەکنیکی گەرمیان و چەند زانکۆیەکی تر بەڕێوەدەچێت.
ڕۆژی هەینی ٣ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٥، هاوکات لەگەڵ هەشتەمین ساڵ ڕۆژی ژیانئاوایی سەرۆک جەلال تاڵەبانی یەکەمین کۆنفرانسی زانستیی نێوەدەوڵەتیی سەرۆک جەلال تاڵەبانی لە هۆڵی کۆنگرێسی زانکۆی سلێمانی بەڕێوەدەچێت.
کۆنفرانسەکە بە سەرپەرشتی دامەزراوەی سەرۆک جەلال تاڵەبانی و هاوبەشی نێوان زانکۆکانی، سلێمانی، کۆیە، ڕاپەڕین، چەرموو، گەرمیان، هەڵەبجە، پۆلیتەکنیکی سلێمانی، پۆلیتەکنیکی گەرمیان و چەند زانکۆیەکی تر لە ماوەی دوو ڕۆژدا بەڕێوەدەچێت.
بەپێی ئەجینداکە، کۆنفرانسەکە بە ڕێوڕەسمێکی تایبەت لە کاتژمێر ٤ی پاش نیوەڕۆی ڕۆژی ٣ی تشرینی یەكەمی ٢٠٢٥ دەستپێدەکات و دووەم ڕۆژی کۆنفراسەکە بە پێشکەشکردن و تاوتوێکردنی ئەو توێژینەوانەی کە لەلایەن لیژنەی زانستیی کۆنفرانسەکەوە پەسەندکراون بەردەوامی دەبێت.
بەپێی ئەو زانیارییانەی کە ڕاگەیاندنی زانکۆی کۆیە لە لیژنەی زانستیی کۆنفرانسەکەوە بەدەستی هێناوە کۆی گشتی ٢٠ توێژینەوەی زانستی لەسەر هزری سیاسیی سەرۆك مام جەلال و ڕۆڵ و كاریگەری لە پرۆسەی ئاشتی و ئازادی ڕادەربڕین و مافی مرۆڤ و چەسپاندنی پرۆسەی دیموكراسی لە عێراقی دوای ساڵی ٢٠٠٣، هەروەها ڕۆڵ و كاریگەری سەرۆك مام جەلال لەسەر پەیوەندی چین و كوردستان و عێراق و هەوڵەكانیان بۆ سەقامگیری و پێكەوەژیان و پاراستنی مافی پێكهاتەكان لە شاری كەركوك پێشكەشدەكرێن.
----
Koya University (KOU) is located in the city of Koya (Koy Sanjaq) which is 1.0 hr drive to the East of the Kurdistan Region capital Erbil (Arbil, Hewlér) in Kurdistan Region of F.R. Iraq. It is on the foothills of a beautiful high mountain. Its campus has been carefully laid out to embrace the beautiful mountainous nature.
There are 4 Faculties and 2 Schools in KOU; Faculty of Engineering (FENG), Faculty of Science and Health (FSCH), Faculty of Education (FEDU), Faculty of Humanities and Social Silences (FHSS), Shcool of Physical Education (SPHE) and School of Medicine (SMED).
Also, there are two research centers; Genome Center and Malai Gawra Center. Moreover, at KOU there is an English Language Center (BELC) at KOU has been opened with the sponsorship of IREX and American embassy in Baghdad as well as with the support of Spring International Language Center of The University of Arkansas. KOU has two Scientific Journals; ARO-The Scientific Journal of Koya University, which is indexed by Clarivate Analytics (ESCI), and Koya University Journal of Humanities and Social Sciences (KUJHSS). KOU is a proactive member of Erasmus/ Marhaba Project and Erasmus+.
KOU signed many Memorandum of Understandings (MoU) with many International Universities, e.g., The University of Arkansas (June 2015). The Lulea University in Sweden (April 2014), The University of Nottingham in the UK, The University of Buckingham in the UK (Oct 2008), Belkin University in Turkey (Sep 2009) The University of Greenwich in the UK, Cihan University-Erbil (2021) and Tishk International University (2021).
Koya University is a memebr of The Association of Arab Universities and the International Association of Universities.
Arabic Wikipedia | Turkish Wikipedia Iraq | Tukish Wikipedia KRG | Persian Wikipedia | Wikipedia Kurdistan | University of hawai | قائمة جامعات العراق | كردستان العراق | Portugal Wikipedia

محمد کریم سیدگوڵ، بەڕێوەبەری ڕاگەیاندن و هەواڵسازی کوردی
عبدالله عثمان علی، وەرگێڕ کوردی - عەرەبی - ئینگلیزی
زانیار محمد محمد امین، هەواڵسازی کوردی
هێمن ابوبکر ابراهیم، گرافیک دیزاینەر و ووێب سایت
ڕێبین اسود عوڵا، وەرگێڕ کوردی - ئینگلیزی
لاڤە سەرباز طاهر، وەرگێڕ کوردی - ئینگلیزی
دڵشاد جمیل کاکەڕەش، فۆتۆگرافەر
سامان فاتح، ئەندازیاری دەنگ