ئەنجوومەنی زانکۆی کۆیە لە ساڵیادی دامەزراندنی زانکۆ سەردانی گڵکۆی سەرۆک "مام جەلال"تاڵەبانییان کرد

ئەنجوومەنی زانکۆی کۆیە بە سەرۆکایەتیی پ.د محمد حسیب صدیق لە ڕۆژی دامەزراندنی زانکۆی کۆیەدا سەردانی مەزاری دامەزرێنەری زانکۆی کۆیە خوالێخۆشبوو سەرۆک "مام جەلال" تاڵەبانییان کرد.

ڕۆژی شەممە ١٩ی ڕەزبەری ٢٧٢٥ی کوردی بەرانبەر ١١ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٥ی زایینی کە وەک ڕۆژی دامەزراندنی زانکۆی کۆیە ناودێرکراوە بە مەبەستی ڕێزگرتن و بەرزنرخاندنی دەستپێشخەریی مێژووییی سەرۆک مام جەلال تاڵەبانی دامەزرێنەری زانکۆی کۆیە، ئەنجوومەنی زانکۆی کۆیە بە سەرۆکایەتیی پ.د محمد حسیب صدیق سەردانی مەزاری خوالێخۆشبوو سەرۆک مام جەلال تاڵەبانییان لە شاری سلێمانی کرد.

سەرۆک "مام جەلال" تاڵەبانی ناوێکی دیار و ئەستێرەیەکی درەوەشاوەی مێژووییی جوڵانەوەی ڕزگاریخوازیی کوردستان و هاوکات ڕۆڵی ناوبراو لە جێخستن و دامەزراندنی سیستەمێکی دێموکراتیک و سەردەمییانە لە کوردستان و عێراقی نوێ بەرچاوە هەروەها "مام جەلال" وەک ڕێبەر و سەرکردەیەکی بەئەزموون و دووربین لە گرینگی و پێویستی هەبوونی دامەزراوە ئاکادیمییەکان بۆ نەتەوەیەکی مافخوراوی وەک کورد باش ئاگادار بوو هەربۆیە لە دەستپێشخەرییەکی بێوێنە و هەنگاوێکی بوێرانەدا لە ڕێکەوتی ١٩ی ڕەزبەری ٢٧٠٣ی کوردی بەرانبەر ١١ی تشرینی یەکەمی ٢٠٠٣ی زایینی زانکۆی کۆیەی وەک یەکەمین زانکۆی دەرەوەی ناوەندی پارێزگاکان دامەزراند.

ئەنجوومەنی زانکۆی کۆیە لە ٢٢مین ساڵیادی ئەم دەستپێشخەرییە گرینگ و پڕبەهایەدا تاجەگوڵینەی ڕێزلێنانیان لەسەر گڵکۆی خوالێخۆشبوو سەرۆک "مام جەلال" تاڵەبانی دانا و هاوکات باوەڕمەندی خۆیان بە پاراستنی ئەم ئەمانەتە مێژووییە دووپات کردەوە و پەیمانی بەردەوامیی کار و چالاکیی شوێندانەریان بۆ بەرەپێشبردنی زیاتری زانکۆی کۆیە و کۆمەڵگەی ئاکادیمیی کوردستان دا.

 Koya University Koya University

 Koya University Koya University

 Koya University Koya University

----

Koya University (KOU) is located in the city of Koya (Koy Sanjaq) which is 1.0 hr drive to the East of the Kurdistan Region capital Erbil (Arbil, Hewlér) in Kurdistan Region of F.R. Iraq. It is on the foothills of a beautiful high mountain. Its campus has been carefully laid out to embrace the beautiful mountainous nature.

There are 4 Faculties and 2 Schools in KOU; Faculty of Engineering (FENG), Faculty of Science and Health (FSCH), Faculty of Education (FEDU), Faculty of Humanities and Social Silences (FHSS), Shcool of Physical Education (SPHE) and School of Medicine (SMED).

Also, there are two research centers; Genome Center and Malai Gawra Center. Moreover, at KOU there is an English Language Center (BELC) at KOU has been opened with the sponsorship of IREX and American embassy in Baghdad as well as with the support of Spring International Language Center of The University of Arkansas. KOU has two Scientific Journals; ARO-The Scientific Journal of Koya University, which is indexed by Clarivate Analytics (ESCI), and Koya University Journal of Humanities and Social Sciences (KUJHSS). KOU is a proactive member of Erasmus/ Marhaba Project and Erasmus+.

KOU signed many Memorandum of Understandings (MoU) with many International Universities, e.g., The University of Arkansas (June 2015). The Lulea University in Sweden (April 2014), The University of Nottingham in the UK, The University of Buckingham in the UK (Oct 2008), Belkin University in Turkey (Sep 2009) The University of Greenwich in the UK, Cihan University-Erbil (2021) and Tishk International University (2021).

Koya University is a memebr of The Association of Arab Universities and the International Association of Universities.

Arabic Wikipedia  |  Turkish Wikipedia Iraq  | Tukish Wikipedia KRG  |  Persian Wikipedia   |   Wikipedia Kurdistan  |  University of hawai   |   قائمة جامعات العراق   |   كردستان العراق    |   Portugal Wikipedia

News Date
Image
Koya University
Description / Summary
هەواڵ و بڵاوکراوە میدیاییەکانی ئەم وێبسایتە لەلایەن تیمی ڕاگەیاندنی زانکۆی کۆیەوە ئامادەکراون:
محمد کریم سیدگوڵ، بەڕێوەبەری ڕاگەیاندن و هەواڵسازی کوردی
عبدالله عثمان علی، وەرگێڕ کوردی - عەرەبی - ئینگلیزی
زانیار محمد محمد امین، هەواڵسازی کوردی
هێمن ابوبکر ابراهیم، گرافیک دیزاینەر و ووێب سایت
ڕێبین اسود عوڵا، وەرگێڕ کوردی - ئینگلیزی
لاڤە سەرباز طاهر، وەرگێڕ کوردی - ئینگلیزی
دڵشاد جمیل کاکەڕەش، فۆتۆگرافەر
سامان فاتح، ئەندازیاری دەنگ