زانکۆی کۆیە دوابەدوای ڕاگەیاندنی ئەنجامەکانی زانکۆلاین لەلایەن وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستیی حکوومەتی هەرێمی کوردستان وێڕای پیرۆزبایی لە خوێندکارانی تازە وەرگیراو هاوکات پێداویستییەکانی مامەڵەی خوێندکاران بۆ ساڵی خوێندنی ٢٠٢٥-٢٠٢٦ ڕادەگەیێنێ.

پێداویستییەکان بۆ  بەڕێوەبەرایەتیی تۆماری گشتی:

١. بڕوانامەی پۆلی دوانزەی ئامادەییی ڕەسەن (اصلی) کەلە پەروەردەی شارەکەت ڕاستاندن (تصدیق)ی بۆکرابێت.

٢. پسوولەی هەڵبژاردنەکانی زانکۆلاین کە بەشی وەرگیراو ئاماژەی پێکرابێت.

٣. یەک وێنەی ڕەنگاورەنگی کارتی زانیاری یان پشتگیریی دانیشتن+فۆڕمی خۆراک+کارتی نیشتیمانیی خوێندکار.

٤. پسوولە(وصل)ی (٥٠٠٠٠) پەنجا هەزار دیناری بۆ ئەوانەی بە زانکۆلاین وەردەگیرێن، نیوەی کرێی خوێندن بۆ پاڕالێل و ئێواران. (پسوولەی دارایی لە فەرمانگەی کارگێڕی و داراییی زانکۆی کۆیە دەبردڕێ)

٥. وێنەی خوێندکار (١٠) دانە

٦. بەڵێننامە و کەفالە (لە پەڕاوگەکانی کۆیە بەردەستە). دوای ئەوەی بەڵێننامە وکەفالەکەت پرکردەوە لە بەڕێوەبەرایەتی دارایی زانکۆ وەصل وەرگرە دواتر سەردانی بەرێوەبەرایەتی کاروباری یاسایی زانکۆ بکە.

٧. پشکنینی چاو.

پێداویستییەکان بۆ بەڕێوەبەرایەتیی کاروباری یاسایی:

١. پشتگیری شوێنی کارکردنی کەفیل (دەبێ فەرمانبەری حکومی بێت) بڕی موچەی کەفیل ئاماژەی پێکرابێت.

٢. وێنەی ڕەگاوڕەنگی ناسنامەی کەفیل (ناسنامەی باری شارستانی یان کارتی نیشتیمانی) + یەک وێنەی کەفیل.

٣. وێنەی ناسنامەی خوێندکار (ناسنامەی باری شارستانی یان کارتی نیشتیمانی) + ٢ وێنەی خوێندکار.

٤. بەمەبەستی کارئاسانی بۆ خوێندکارانی خۆشەویست بەتایبەتی خوێندکارانی دەرەوەی شاری کۆیە ئەگەر ویستیان دەتوانن لە فەرمانگەکانی دادنووسی شارەکانی خۆیان مامەڵەی پڕکردنەوەی بەڵێننامە و دەستەبەری دارایی جێبەجێ بکەن، بەڵام ئەصلیەكان و ٢ كۆپی رەنگاو رەنگ بهێنرێتەوە بەڕێوەبەرایەتی كاروباری یاسایی بە مەبەستی ڕاستاندن.

٥. پێویستە خوێندکار ئەم فۆرمانەی پڕبکاتەوە. کلیک لێرە بکە بۆ دابەزاندنی فۆرمەکان.

News Date
Image
Koya University