بە ئامادەبوونی سەرۆکی زانکۆی کۆیە پڕۆژەی دەستپێشخەریی "نەمامێک بچێنە و گەشە بکە لەگەڵ زانکۆی کۆیە" دەستی پێکرد
ئەنجوومەنی زانکۆی کۆیە بە سەرۆکایەتیی پ.د محمد حسیب صدیق بەشداربوون لە دەستپێکی پڕۆژە و دەستپێشخەریی سەوز و ژینگەدۆستانەی زانکۆی کۆیە بۆ خوێندکارانی تازە وەرگیراو بۆ ساڵی خوێندنی ٢٠٢٥-٢٠٢٦ بەناونیشانی "نەمامێک بچێنە و گەشە بکە لەگەڵ زانکۆی کۆیە".
ڕۆژی دووشەممە ٢٨ی ڕەزبەری ٢٧٢٥ی کوردی بەرانبەر ٢٠ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٥ی زایینی، دەستپێشخەریی "نەمامێک بچێنە و گەشە بکە لەگەڵ زانکۆی کۆیە" پڕۆژەیەکی سەوز و ژینگەدۆستانەی زانکۆی کۆیە تایبەت بە خوێندکارانی تازە وەرگیراو بۆ ساڵی خوێندنی ٢٠٢٥-٢٠٢٦ بە ئامادەبوونی سەرۆکی زانکۆی کۆیە پ.د محمد حسیب صدیق و یاوەری ئەندامانی ئەنجوومەنی زانکۆی کۆیە بە چاندنی چەندین نەمام لەلایەن خوێندکارانی تازە وەرگیراوەوە دەستی پێکرد.
ئەم دەستپێشخەرییە هەنگاوێکی گرینگ و ڕۆژەڤیی زانکۆی کۆیەیە کە پاڵپشت بە کۆڵەکەی "زانکۆی سەوز"ی پلانی ستراتیژی و وەک بەشێک لە کردەوەی هاوتەریبی ئامانجەکانی گەشەی بەردەوامیی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان واتە ئامانجی ژمارە ١٣ Climate Action کردەوەی پاراستنی کەش و هەوا، ژمارە ١٥ Life on Land ژیان لەسەر ڕووی زەوی و ژمارە ٤ Quality Education پەروەردە و فێرکردنی بە کواڵیتی ڕێکخراوە.
ئامادەبوونی سەرۆکی زانکۆی کۆیە پ.د محمد حسیب و یاوەری ئەندامانی ئەنجوومەن لە دەستپێکی ئەم پڕۆژەیەدا کاریگەرییەکی ئەرێنی لەسەر خوێندکاران هەبوو و هاوکات کەسوکاری خوێندکاران بەگەرمیی پێشوازییان لەم پڕۆژە ژینگەدۆستانەیەی زانکۆی کۆیە کرد و هەروەها چەندین کاناڵ، میدیا و دەزگای ڕاگەیاندنی کوردستانی و بیانی ڕووماڵی ئەم دەستپێشخەرییەی زانکۆی کۆیەیان کرد.
جێگەی ئاماژەیە ئەم پڕۆژەیە بە سپۆنسەریی دکتۆر هاوڕێ شێخ دارۆ جێبەجێ دەکرێت.








----
Koya University (KOU) is located in the city of Koya (Koy Sanjaq) which is 1.0 hr drive to the East of the Kurdistan Region capital Erbil (Arbil, Hewlér) in Kurdistan Region of F.R. Iraq. It is on the foothills of a beautiful high mountain. Its campus has been carefully laid out to embrace the beautiful mountainous nature.
There are 4 Faculties and 2 Schools in KOU; Faculty of Engineering (FENG), Faculty of Science and Health (FSCH), Faculty of Education (FEDU), Faculty of Humanities and Social Silences (FHSS), Shcool of Physical Education (SPHE) and School of Medicine (SMED).
Also, there are two research centers; Genome Center and Malai Gawra Center. Moreover, at KOU there is an English Language Center (BELC) at KOU has been opened with the sponsorship of IREX and American embassy in Baghdad as well as with the support of Spring International Language Center of The University of Arkansas. KOU has two Scientific Journals; ARO-The Scientific Journal of Koya University, which is indexed by Clarivate Analytics (ESCI), and Koya University Journal of Humanities and Social Sciences (KUJHSS). KOU is a proactive member of Erasmus/ Marhaba Project and Erasmus+.
KOU signed many Memorandum of Understandings (MoU) with many International Universities, e.g., The University of Arkansas (June 2015). The Lulea University in Sweden (April 2014), The University of Nottingham in the UK, The University of Buckingham in the UK (Oct 2008), Belkin University in Turkey (Sep 2009) The University of Greenwich in the UK, Cihan University-Erbil (2021) and Tishk International University (2021).
Koya University is a memebr of The Association of Arab Universities and the International Association of Universities.
Arabic Wikipedia | Turkish Wikipedia Iraq | Tukish Wikipedia KRG | Persian Wikipedia | Wikipedia Kurdistan | University of hawai | قائمة جامعات العراق | كردستان العراق | Portugal Wikipedia
محمد کریم سیدگوڵ، بەڕێوەبەری ڕاگەیاندن و هەواڵسازی کوردی
عبدالله عثمان علی، وەرگێڕ کوردی - عەرەبی - ئینگلیزی
زانیار محمد محمد امین، هەواڵسازی کوردی
هێمن ابوبکر ابراهیم، گرافیک دیزاینەر و ووێب سایت
ڕێبین اسود عوڵا، وەرگێڕ کوردی - ئینگلیزی
لاڤە سەرباز طاهر، وەرگێڕ کوردی - ئینگلیزی
دڵشاد جمیل کاکەڕەش، فۆتۆگرافەر
سامان فاتح، ئەندازیاری دەنگ