کۆنفرانسی زانستی (مێژوو لە ڕۆژنامەگەریی کوردیدا) لە زانکۆی کۆیە بەڕێوەدەچێت
بەشی مێژوو لە فاکەڵتیی پەروەردەی زانکۆی کۆیە بە هاوبەشی لەگەڵ دامەزراوەی پەی بۆ پەروەردە و گەشەپێدان، سێیەمین کۆنفرانسی زانستیی خۆی بە ناونیشان (مێژوو لە ڕۆژنامەگەریی کوردیدا) بەێوەدەبات.
ئامانجی کۆنفراس
ئامانجی ئەم کۆنفڕانسە لێکۆڵینەوەی ڕەخنەییانە و قووڵی ئەو ڕۆڵەیە، کە ڕۆژنامەگەری کوردی هەیبووە، لە شێوەگیرکرنی مێژوونوسی کوردی و پرسی گێڕانەوەی دیرۆک، لەو ناوکۆ سیاسی و کولتوورییەی، بە درێژایی تەمەنی خۆی پێیدا تێپەڕییە. هەروەها کۆنفڕاس دەخوازێت پلاتفۆڕمێکی ئەکادێمی دابین بکات، بۆ شرۆڤەکردنی گوتاری ڕۆژنامەگەرییانە، وەک سەرچاوەیەکی مێژوویی و کاریگەر لە بەرهەمهێنانەوەی کۆیاد و داڕشتنەوەی ڕەهەندەکانی ناسنامەی نوێی کوردی.
مەبەست لە کۆنفڕانس:
کۆنفڕانسەکە ئەم مەبەستانەی هەیە
- شیکردنەوەی پەیوەندی نێوان گوتاری میدیایی و هۆشیاری مێژوویی لەنێو جڤاکیی کوردیدا.
- لێکۆڵینەوە لە چۆنییەتی ناوەندگیریی ڕۆژنامەگەری کوردی، لە نێوان گێڕانەوەی ڕابردوو و ئەو ئایدۆلۆژیا و دەسەڵاتەی لە شێوەگیرکردنی تێگەیشتن بۆ مێژوو باوبووە.
- هاندانی لێکۆڵینەوەی تایبەت بە ئەرشیفکاری و بەراوردکردن و تیۆریزەکردن، لەپێناو تێگەیشتنی باشتری ڕۆڵی ڕۆژنامەگەری کوردی، لە بونیادنان یاخود پاراستن یانیش داڕشتنەوەی ناسنامەی مێژوویی.
- دەخوازین، لە میانەی خوێندنەوەی ئەزموونی ڕۆژنامەگەری کوردی و چۆنییەتی سەرەدەریکردنی لەگەڵ مێژوو، لە برەودان بە لێکۆڵینەوەکانی پەیوەست بە یادەوەریی مێژوویی و ناسنامەسازی بەشداربین.
لیژنەی زانستیی كۆنفڕانس:
|
|
|
|
|
|
|
|
|
|
|
|
|
|
|
|
|
|
|
|
|
|
|
|
|
|
|
|
|
|
|
|
|
|
|
|
|
|
|
|
|
|
|
|
|
|
|
|
|
|
|
|
|
|
|
|
تەوەرەكانی كۆنفڕانس:
- مێژووی كەسایەتییەكان لە ڕۆژنامەگەری كوردیدا
- كاریگەری ڕەوتی فكری لەسەر نووسینەوەی مێژوو لە ڕۆژنامەگەری كوردیدا
- ڕۆژنامە وەك ئەرشیف بۆ مێژوو
- ڕۆژنامەگەری كوردی و گرنگیدان بە مێژووی جیهان
- یادەوەری لە ڕۆژنامەگەری كوردیدا
- ڕۆژنامەگەری کوردی و گرینگیدان بە مێژووی کورد و کوردستان
- هەر بابەتێكی دیكە كە پەیوەندی بە مێژوو لە ڕۆژنامەگەری كوردیدا هەبێت.
خشتەی کات و کارەکانی كۆنفڕانس:
ناردنی پوختەکان پوختە: ١٠ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٥ - ٣٠ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٥
وەڵامی پوختەکان: ١ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٥ - ١٠ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٥
ناردنی تەواوی توێژینەوەکان: ١ی ئاداری ٢٠٢٦
هەڵسەنگاندنی توێژینەوەکان: ١ی ئاداری ٢٠٢٦ - ١ی نیسانی ٢٠٢٦
وەڵامدانەوەی توێژینەوەکان: ٢ی نیسانی ٢٠٢٦
ڕۆژانی كۆنفڕانس: ٢٢-٢٣ی نیسانی ٢٠٢٦
پوختەکان لە ڕێگەی ئەم ئیمەیلەوە دەنڕیدرێت: HKJ.2026@koyauniversity.org
بۆ هەر پرسیار و ڕوونکردنەوەیەک پەیوەندی بەم ژمارانەی خوارەوە بکەن:
07736957857
07504651071


