سەرۆکی زانکۆی کۆیە پ.د. محمد حسیب صدیق لە وتاری ئاهەنگی بیستەمین خولی دەرچووانی زانکۆی کۆیە گوتی:"زانکۆی کۆیە مەبەستییەتی وەک لێی چاوەڕوان دەکرێت ببێتە سەرچاوەیەکی گرینگ بۆ گەشەی کۆمەڵایەتی، ئابووری، زانستی و مەعریفی لە کۆیە و ناوچەکە"
سەرۆکی زانکۆی کۆیە پ.د. محمد حسیب صدیق لە ئاهەنگی بیستەمین خولی دەرچووانی زانکۆی کۆیە وتارێکی پێشکەش کرد و ناوبراو لە وتارەکەیدا وێڕای پیرۆزبایی لە خوێندکارانی دەرچوو و قەدرزانی لە هەوڵ و ماندووبوونی خانەوادەی خوێندکاران و مامۆستایان و ستافی ئاکادیمیی زانکۆی کۆیە هاوکات چەندین خاڵی گرینگی لە بەرەپێشچوونەکانی زانکۆی کۆیە باس کرد.
ڕۆژی دووشەممە ٢٤ی سەرماوەزی ٢٧٢٥ی کوردی بەرانبەر ١٥ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٥ی زایینی، بە ئامادەبوونی نوێنەری وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستیی حکوومەتی هەرێمی کوردستان د. ئامانج سەعید و سەرۆکی زانکۆی کۆیە پ.د. محمد حسیب صدیق، ئەندامانی ئەنجوومەنی زانکۆی کۆیە و کەسایەتییە حکوومی، کارگێڕی، حیزبی، سیاسی و کۆمەڵایەتییەکانی شاری کۆیە و کوردستان، مامۆستایان و خوێندکارانی دەرچوو و خانەوادە و بنەماڵەیان لە ڕێوڕەسمێکدا ئاهەنگی بیستەمین خولی دەرچووانی زانکۆی کۆیە لە هۆڵی داخراوی فاکەڵتیی پەروەردەی جەستەیی و زانستە وەرزشییەکانی زانکۆی کۆیە بەڕێوە چوو.
بڕگەیەکی مەڕاسیمەکە تایبەت بوو بە وتاری سەرۆکی زانکۆی کۆیە پ.د. محمد حسیب صدیق، سەرۆکی زانکۆی کۆیە لە وتارەکەیدا بە گەرمیی پیرۆزبایی لە خوێندکارانی دەرچووی زانکۆی کۆیە بۆ ساڵی خوێندنی ٢٠٢٤-٢٠٢٥ کرد و ئەمەک و ماندووبوونی مامۆستایان و ستافی ئاکادیمیی زانکۆی کۆیەی بەرزنرخاند و هەروەها سپاس خانەوادەی دەرچووانی کرد.
لەدرێژەدا سەرۆکی زانکۆی کۆیە لە چوارچێوەی پلانی ستراتیژی و کۆلەکەکانیدا بەرەپێشچوونەکانی زانکۆی کۆیەی هەڵسەنگاند و ئاماژەی بەو دەستکەوتە بەدەستهاتووەکان کرد.
تایبەت بە کۆلەکەی "سەرکەوتنی خوێندکاران و ئامادەسازییان بۆ بازاڕی کار"ی پلانی ستراتیژیی زانکۆی کۆیە گوتی:
" تایبەت بە خوێندکاران هەڵبەت لە چوارچێوەی کۆلەگەی یەکەمی ئەو پلانە فەراهەمکردنی کەشێکی لەبار بۆ خوێندن و بەرزکردنەوەی ئاستی زانستیی خوێندکاران و ئامادەکردنیان بۆ بازاڕی کار و بایەخدان بە تواناکانیان کاری هەرە لە پێشینەی زانکۆمانە چونکە باوەڕمان وایە ئەوان داهاتووی نەتەوە و وڵاتەکەمانن و پێگەیاندنی لاوی کارامە و لێهاتوو و شارەزا بە ئەرکی سەرەکیی زانکۆ دەزانین."
هاوکات ناوبراو لەدرێژدا ئاماژەی بەوە کرد:
" زانکۆمان جگە لە بایەخدانی تەواو بە پرۆگرامەکانی خوێندن کە بگونجێت لەگەڵ بازاری کار ساڵانە چەندین چالاکیی جۆراو جۆر و مەشق و ڕاهێنان لە ناوەوە و دەرەوەی زانکۆ ئەنجام دەدات بۆ خوێندکارانی بە مەبەستی پەرپێدان بە تواناکانیان لەوانە بۆ نموونە ئەنجامدانی مەشق و راهێنان بۆ خوێندکارانی هەردوو بەشی ئەندازیاریی نەوت و ئەندازیاریی کیمیاوی لە کێلگەکانی نەوتی بەسرە بەهاوکاریی دامەزراوەی سەرۆک جەلال تالەبانی و بە هەماهەنگی لەگەڵ زانکۆی تەکنیکیی باشوور و ئەنجامدانی چەندین پرۆژەی بواری کارسازی بەهاوکاری ڕێکخراوە ناوخۆیی و نێودەوڵەتییەکان لەوانە پڕۆژەی "بەیەکەوە بۆ بنیاتنانی شارەکەم" کە ئەم پرۆژەیە بەهاوبەشیی نێوان سەنتەری کار لە زانکۆی کۆیە و کۆمپانیای ویدوو و بەسەرپەرشتیی ڕاستەوخۆی کۆنسۆڵخانەی گشتیی شانشینی هۆلەندا لە هەرێمی کوردستان ئەنجامدرا ، هەروەها پرۆژەی یەکەم کاری من کە پرۆژیەکەی گرنگی بواری کارسازییە لەلایەن زانکۆی کۆیە کاری لەسەر دەکرێت و لە ئێستادا لە قۆناغی ئامادەکارییە ئامانج لێی ڕاهێنانی خوێندکارانە لە بواری کارسازی بەشێوازێکی کرداری."
دەربارەی پێشکەوتنەکانی زانکۆی کۆیە لە بواری توێژینەوەی زانستی و ڕەنگدانەوەی توێژینەوەی ئاستبەرز لە وتارەکەیدا سەرۆکی زانکۆی کۆیە گوتی:
"تایبەت بە توێژینەوەی زانستی بێگومان کۆڵەگەی توێژینەوە وداهێنان یەکێکە لە کۆڵگە گرنگەکانی پلانی ستراتیژیی زانکۆمان و خۆشحاڵین کە زانکۆی کۆیە لە ڕووی ئاست و ژمارەی توێژینەوەی زانستی هەنگاوی گەورەی بەرەوپێشەوە ناوە و پارساڵ لەهەمان ئەم بۆنەدا ئاماژەمان بە (٩٥٠) توێژینەوەی ئیندێکسکراو کرد لە سکۆپەس کە لە ئێستادا ئەم ژمارەیە گەیشتۆتە (١٢٧٤) توێژینەوە واتە (٣٢٤) توێژینەوە زیاتر بە بەراورد بە ساڵی ڕابردوو و (٦١٩) لەو توێژینەوانە لە ماوەی ٣ ساڵ رابردوو ئەنجامدراون لە لایەن مامۆستایان و توێژەرانی زانکۆمان کە ئەمەیش دەکاتە نزیکەی رێژەی(٥٠%) لە کۆی گشتیی ئەو توێژینەوانەی لە زانکۆی کۆیە ئەنجامدراون و ئیندێکسکراون لە سکۆپەس ، ئەم بەرەپێشچوونە بەرچاوە لە ژمارەی توێژینەوەکانی زانکۆی کۆیە و دەرکەوتنیان لە سەکۆ نێودەوڵەتییە باوەرپێکراوەکان وەک سکۆپەس و وێب ئۆف ساینس بە دڵنیایی بە هەوڵ و هیمەتی مامۆستایان و توێژەرانمان بەدی هاتووە و ڕاگرایەتیی سەنتەرەکانی توێژینەوە و پەرەپێدان کە لە چوارچێوەی کۆڵەگەی دووەمی پلانی ستراتیژیی زانکۆمان دامەزراوە بە هەماهەنگی لەگەڵ سەرجەم فاکەڵتییەکان لە هەوڵەکانیان بەردەوامن بۆ کارئاسانیکردن و هاندانی مامۆستایان و توێژەرانی زانکۆمان بۆ ئەنجامدانی توێژینەوەی زانستی ئاستبەرز."
هاوکات لە درێژەی وتارەکەیدا سەرۆکی زانکۆی کۆیە گوتی:
"تایبەت بە کۆڵەگەی بە ئەلیکترۆنیکردنی زانکۆ واتە کۆڵەگەی شەشەم لە پلانی ستراتیژیی زانکۆمان دیارە بەسەرپەرشتیی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی و بەهەماهەنگی لەگەڵ کۆمپانیایی هواویی چینی بواری تەکنۆلۆژیا هەنگاوی زۆرباش نراوە بۆ گۆڕینی کەمپی زانکۆ بۆ کەمپێکی زیرەک (Smart Campus) وەک مۆدێلێکی دیار لە هەرێمی کوردستان و عێراق و بە دڵنیایی لیژنەی باڵای جێبەجێکردنی ئەم کۆلەگەیە لە هەولەکانیان بەردەوام دەبن تاکوو جێبەجێکردنی سەرجەم ئامانجەکانی ئەم کۆڵەگەیە لە پلانی ستراتیژیی زانکۆمان."
سەبارەت بە "دەستپێشخەریی زانکۆی سەوز" و کۆڵەکەی حەوتەمی پلانی ستراتیژیی زانکۆی کۆیە سەرۆکی زانکۆ گوتی:
"سەبارەت بە کۆلەگەی حەوتەم کۆڵەگەی بنیادنانی زانکۆی سەوز لە پلانی ستراتیژیی زانکۆمان خۆشحاڵم کە پێتان ڕابگەیێنم زانکۆمان هەنگاوی زۆرباشی ناوە بۆ جێبەجێکردنی ئەم کۆڵەگەیە و بەردەوام دەبێت تاکوو جێبەجێکردنی سەرجەم رێکارەکانی دەستپێشخەریی زانکۆی سەوز و لەئێستادا بە شانازییەوە دەتوانم ئەوەتان پێتان بڵێم کە زانکۆی کۆیە لەسەر شاڕێی ناساندنێتی لەسەرئاستی ناوخۆیی و نێودەوڵەتیی وەک یەکێک لە زانکۆکانی دۆستی ژینگە و بوونی بە نموونەیەکی جوانی بەردەوامیدان لە کوردستان و عێراق."
دیارە بەدەستهێنانی خەڵاتی (اثر) لەلایەن زانکۆمان ئەمساڵ وەک یەکێک لە باشترین زانکۆکانی کوردستان و عێراق لە بواری پاراستنی ژینگە و بەردەوامیدان کە لەلایەن وەزارەتی ژینگەی عێراقی فیدرال بەخشرا ئەم پێگەی زیاتر بەهێز کرد بەرانبەر بە هەوڵەکانی زانکۆی کۆیە لەم بوارە، هەڵبەتە لەم هەوڵانە خوێندکارانمان بەدەر نین لە بەشداری کارایان و گێڕانی ڕۆڵی بەرچاو هەروەک ئەمساڵ چالاکانە بەشداربوون لە خەڵاتی زانکۆ بۆ پاراستنی ژینگە و بەردەوامیدان کە ئامانج لێی هاندانی خوێندکارانە بۆ داهێنان و هەلگرتنی بەرپرسیارێتیی زیاتر لە بواری پاراستنی ژینگە و بەردەوامیدان و خویندکارانی تازە وەرگیراوی ئەمساڵ (٢٠٢٥-٢٠٢٦) لەگەڵ هاتنیان بۆ زانکۆی کۆیە بەشداربوون لە زیاتر سەوزکردنی کەمپی زانکۆ لە چوارچێوەی دەستپێشخەریی "نەمامێک بچێنە و گەشە بکە لەگەل زانکۆی کۆیە" ئەمەش وەک هێمایەک بۆ گەشەکردن و بەرپرسیارێتیی ژینگەی و زیاتر بەهێزکردنی پەیوەندییان لەگەڵ زانکۆ."




----
Koya University (KOU) is located in the city of Koya (Koy Sanjaq) which is 1.0 hr drive to the East of the Kurdistan Region capital Erbil (Arbil, Hewlér) in Kurdistan Region of F.R. Iraq. It is on the foothills of a beautiful high mountain. Its campus has been carefully laid out to embrace the beautiful mountainous nature.
There are 4 Faculties and 2 Schools in KOU; Faculty of Engineering (FENG), Faculty of Science and Health (FSCH), Faculty of Education (FEDU), Faculty of Humanities and Social Silences (FHSS), Shcool of Physical Education (SPHE) and School of Medicine (SMED).
Also, there are two research centers; Genome Center and Malai Gawra Center. Moreover, at KOU there is an English Language Center (BELC) at KOU has been opened with the sponsorship of IREX and American embassy in Baghdad as well as with the support of Spring International Language Center of The University of Arkansas. KOU has two Scientific Journals; ARO-The Scientific Journal of Koya University, which is indexed by Clarivate Analytics (ESCI), and Koya University Journal of Humanities and Social Sciences (KUJHSS). KOU is a proactive member of Erasmus/ Marhaba Project and Erasmus+.
KOU signed many Memorandum of Understandings (MoU) with many International Universities, e.g., The University of Arkansas (June 2015). The Lulea University in Sweden (April 2014), The University of Nottingham in the UK, The University of Buckingham in the UK (Oct 2008), Belkin University in Turkey (Sep 2009) The University of Greenwich in the UK, Cihan University-Erbil (2021) and Tishk International University (2021).
Koya University is a memebr of The Association of Arab Universities and the International Association of Universities.
Arabic Wikipedia | Turkish Wikipedia Iraq | Tukish Wikipedia KRG | Persian Wikipedia | Wikipedia Kurdistan | University of hawai | قائمة جامعات العراق | كردستان العراق | Portugal Wikipedia