خوێندکارێکی فاکەڵتیی پزیشکیی زانکۆی کۆیە بەشداری لە پرۆگرامێکی جیهانیی پێگەیاندنی سەرکردایەتی کرد

خوێندکار"ئاراس مصطفی حوسێن" خوێندکاری قۆناغی شەشەمی فاکەڵتیی پزیشکیی گشتیی زانکۆی کۆیە لە پڕۆژەی جیهانیی "The Global Leadership Challenge (GLC)" بەشێوەیەکی سەرهێڵ (ئۆنلاین) بەشدار بوو.

ڕۆژانی ٢٠ بۆ ٢٤ی سەرماوەزی ٢٧٢٥ی کوردی بەرانبەر ١١ بۆ ١٥ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٥ی زایینی، پڕۆژەی جیهانیی "The Global Leadership Challenge (GLC)" بە بەشداری ١٠٠گەنج و لاو لەسەرئاستی ٨٠ وڵاتی جیاوازدا لەلایەن زانکۆی سانت گالێنی وڵاتی سویسڕا و زانکۆی ئۆکسفۆردی وڵاتی بریتانیا بەڕێوە چوو و هاوکات خوێندکارێکی زانکۆی کۆیە لە فاکەڵتیی پزیشکیی گشتی بەناوی ئاراس مصطفی حوسێن بەشێوەیەکی سەرهێڵ بەشدار بوو. 

ئەم پڕۆژەیە ئەزموونێکی نێونەتەوەییی وەرگۆڕە کە دەخوازێت بە بەشداری لاوان و گەنجانێکی توانا لەسەرئاستی جیهان برەو بە ڕوانگەیەکی سەرکردانە بدات کە چارەسەر و پێشنیاری گونجاویان بۆ ئاڵەنگارییە جیهانییەکان هەبێت بەتایبەتی ڕێبەریی بەرپرسیارانە و گەشەی بەردەوام وەک دوو مژاری سەرەکی و بەڕۆژ.

زانکۆی کۆیە وەک دامەزراوەیەکی باڵای ئاکادیمیی وێڕای هەبوونی پلانێکی ستراتیژیی گشتگیر هاوکات ڕوانگە و دونیابینییەکی خوێندکارتەوەری کردۆتە گۆشەنیگای خۆی کە دەخوازێت برەو بە تواناییەکانی خوێندکاران بدات و "سەرکەوتنی خوێندکار" وەک یەکەم کۆڵەکەی پلانی ستراتیژیی بچەسپێنێت بەجۆرێک خوێندکار وەک توێژێکی زیندوو و خاوەن وزەی گؤرانکاری ڕۆڵێکی ئەرێنی لە ڕەنگڕێژکردنی داهاتووی خۆی و کۆمەڵگەکەی و جیهان بگێڕێت.

 Koya University

 

----

Koya University (KOU) is located in the city of Koya (Koy Sanjaq) which is 1.0 hr drive to the East of the Kurdistan Region capital Erbil (Arbil, Hewlér) in Kurdistan Region of F.R. Iraq. It is on the foothills of a beautiful high mountain. Its campus has been carefully laid out to embrace the beautiful mountainous nature.

There are 4 Faculties and 2 Schools in KOU; Faculty of Engineering (FENG), Faculty of Science and Health (FSCH), Faculty of Education (FEDU), Faculty of Humanities and Social Silences (FHSS), Shcool of Physical Education (SPHE) and School of Medicine (SMED).

Also, there are two research centers; Genome Center and Malai Gawra Center. Moreover, at KOU there is an English Language Center (BELC) at KOU has been opened with the sponsorship of IREX and American embassy in Baghdad as well as with the support of Spring International Language Center of The University of Arkansas. KOU has two Scientific Journals; ARO-The Scientific Journal of Koya University, which is indexed by Clarivate Analytics (ESCI), and Koya University Journal of Humanities and Social Sciences (KUJHSS). KOU is a proactive member of Erasmus/ Marhaba Project and Erasmus+.

KOU signed many Memorandum of Understandings (MoU) with many International Universities, e.g., The University of Arkansas (June 2015). The Lulea University in Sweden (April 2014), The University of Nottingham in the UK, The University of Buckingham in the UK (Oct 2008), Belkin University in Turkey (Sep 2009) The University of Greenwich in the UK, Cihan University-Erbil (2021) and Tishk International University (2021).

Koya University is a memebr of The Association of Arab Universities and the International Association of Universities.

Arabic Wikipedia  |  Turkish Wikipedia Iraq  | Tukish Wikipedia KRG  |  Persian Wikipedia   |   Wikipedia Kurdistan  |  University of hawai   |   قائمة جامعات العراق   |   كردستان العراق    |   Portugal Wikipedia

News Date
Image
Koya University
Description / Summary
هەواڵ و بڵاوکراوە میدیاییەکانی ئەم وێبسایتە لەلایەن تیمی ڕاگەیاندنی زانکۆی کۆیەوە ئامادەکراون:
محمد کریم سیدگوڵ، بەڕێوەبەری ڕاگەیاندن و هەواڵسازی کوردی
عبدالله عثمان علی، وەرگێڕ کوردی - عەرەبی - ئینگلیزی
زانیار محمد محمد امین، هەواڵسازی کوردی
هێمن ابوبکر ابراهیم، گرافیک دیزاینەر و ووێب سایت
ڕێبین اسود عوڵا، وەرگێڕ کوردی - ئینگلیزی
لاڤە سەرباز طاهر، وەرگێڕ کوردی - ئینگلیزی
دڵشاد جمیل کاکەڕەش، فۆتۆگرافەر
سامان فاتح، ئەندازیاری دەنگ