دامەزراوەی ئانزو (Anzu Foundation) بڕی ٥٠ هەزار لیتر گازیییی بۆبەشەناوخۆییەکانی زانکۆی کۆیە دابین کرد
لە چوارجێوەی هەماهەنگییان لەگەڵ دامەزراوە ئەکادیمییەکان و ئەو پەیوەندییە پتەوەی کە لەگەڵ زانکۆی کۆیە هەیانە، دامەزراوەی ئانزو (Anzu Foundation) بڕی ٥٠ هەزار لیتر گازوایلی بۆ بەشەناوخۆییەکانی زانکۆی کۆیە دابینکرد.
ڕۆژی چوارشەممە ٢٧ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٦، لە چوارچێوەی هەماهەنگی نێوان زانکۆی کۆیە و دامەزراوەی ئانزو (Anzu Foundation) و لە روانگەی هەست بە بەرپرسیارێتی و خەمخۆریی دامەزراوەکە بەرامبەر بە خوێندکاران و هاوکاریی زانکۆی کۆیە لە تێپەڕاندنی کەشی سەرمای زستان، دامەزراوەی ئانزو (Anzu Foundation) هەڵسا بە دابینکردنی بڕی ٥٠ هەزار لیتر گازوایل بۆ بەشەناوخۆییەکانی زانکۆی کۆیە.
جێگەی ئاماژەیە ئەم هاوکارییانەی دامەزراوەی ئانزو (Anzu Foundation)، ڕاستەوخۆ لەلایەن سەرۆکی دامەزراوەکە خاتوو (تۆڵە شێخ جەناب) وە سەرپەرشتی دەکرێت.



