خولی ڕاهێنانی "سەرکردایەتی لەکاتی قەیراندا: لایەنی کارگێڕی و یاسایی" لە فاکەڵتیی زانستە مرۆڤایەتی و کۆمەڵایەتییەکانی زانکۆی کۆیە بەڕێوە چوو

لە چوارچێوەی کۆڵەکەی (خزمەتکردنی کۆمەڵگە) لە پلانی ستراتیژیی ٢٠٢٣-٢٠٢٧، لە فاکەڵتیی زانستە مرۆڤایەتی و کۆمەڵایەتییەکانی زانکۆی کۆیە خولێکی ڕاهێنانی تایبەت بەناونیشانی "سەرکردایەتی لەکاتی قەیراندا: لایەنی کارگێڕی و یاسایی" بۆ بەڕێوەبەری فەرمانگە و بەڕێوەبەرایەتییە خۆجێیەکانی شاری کۆیە بەڕێوە چوو.

ڕۆژانی ٥ بۆ ١٢ی ڕێبەندانی ٢٧٢٥ی کوردی بەرانبەر ٢٥ی کانوونی دووەم بۆ ١ی شوباتی ٢٠٢٦ی زایینی، پاڵپشت بە پلانی ستراتیژیی زانکۆی کۆیە و کۆڵەکەی سەرەکیی "خزمەتکردن و ئاوێتەبوون لەگەڵ کۆمەڵگە" بەشەکانی قانوون و کارگێڕیی کار لە فاکەڵتیی زانستە مرۆڤایەتی و کۆمەڵایەتییەکانی زانکۆی کۆیە خولێکی ڕاهێنانیان بەناونیشانی "سەرکردایەتی لەکاتی قەیراندا: لایەنی کارگێڕی و یاسایی" بۆ بەڕێوەبەری ژمارەیەک فەرمانگە و بەڕێوەبەرایەتیی خۆجێییی شاری کۆیە بەڕێوەبرد.

خولەکە لەلایەن هەریەک لە پ.ی.د. ڕێکورد سەرهەنگ مغدید و پ.ی.د. ساکار امیر حەوێزی لە ماوەی هەفتەیەک پێشکەش بە سی و حەوت بەشداربووی خولەکە کرا.

لە کۆتایی خولەکەدا ڕاگری فاکەڵتیی زانستەمرۆڤایەتی و کۆمەڵایەتییەکان پ.ی.د. الهام مجید قادر لە وتارێکیدا سوپاسی بەشداربووانی خولەکە کرد بۆ پابەندبوونیان بە ئامادەبوون و سوپاسی مامۆستایانی خولەکەی کرد و ئاماژەی بەوە کرد کە زانکۆی کۆیە لە چوارچێوەی کۆڵەکەی (خزمەتکردنی کۆمەڵگە) ئامانجێتی لە ڕێگەی ئەنجامدانی سیمینار، وۆرکشۆپ و خولی راهێنانی ئەکادیمی توانای کارمەند و ستافی فەرمانگە خۆجییەکان بەهێز بکات پەرە بە لێهاتوویەکانیان بدات.

هاوکات لە کۆتایی خولەکەدا بڕوانامەی بەشداربوون بەسەر بەشداربووان دابەشکرا.

 Koya University Koya University

 Koya University Koya University

 Koya University Koya University

 Koya University Koya University

 Koya University Koya University

----

Koya University (KOU) is located in the city of Koya (Koy Sanjaq) which is 1.0 hr drive to the East of the Kurdistan Region capital Erbil (Arbil, Hewlér) in Kurdistan Region of F.R. Iraq. It is on the foothills of a beautiful high mountain. Its campus has been carefully laid out to embrace the beautiful mountainous nature.

There are 4 Faculties and 2 Schools in KOU; Faculty of Engineering (FENG), Faculty of Science and Health (FSCH), Faculty of Education (FEDU), Faculty of Humanities and Social Silences (FHSS), Shcool of Physical Education (SPHE) and School of Medicine (SMED).

Also, there are two research centers; Genome Center and Malai Gawra Center. Moreover, at KOU there is an English Language Center (BELC) at KOU has been opened with the sponsorship of IREX and American embassy in Baghdad as well as with the support of Spring International Language Center of The University of Arkansas. KOU has two Scientific Journals; ARO-The Scientific Journal of Koya University, which is indexed by Clarivate Analytics (ESCI), and Koya University Journal of Humanities and Social Sciences (KUJHSS). KOU is a proactive member of Erasmus/ Marhaba Project and Erasmus+.

KOU signed many Memorandum of Understandings (MoU) with many International Universities, e.g., The University of Arkansas (June 2015). The Lulea University in Sweden (April 2014), The University of Nottingham in the UK, The University of Buckingham in the UK (Oct 2008), Belkin University in Turkey (Sep 2009) The University of Greenwich in the UK, Cihan University-Erbil (2021) and Tishk International University (2021).

Koya University is a memebr of The Association of Arab Universities and the International Association of Universities.

Arabic Wikipedia  |  Turkish Wikipedia Iraq  | Tukish Wikipedia KRG  |  Persian Wikipedia   |   Wikipedia Kurdistan  |  University of hawai   |   قائمة جامعات العراق   |   كردستان العراق    |   Portugal Wikipedia

News Room

News Date
Image
Koya University
Description / Summary
هەواڵ و بڵاوکراوە میدیاییەکانی ئەم وێبسایتە لەلایەن تیمی ڕاگەیاندنی زانکۆی کۆیەوە ئامادەکراون:
محمد کریم سیدگوڵ، بەڕێوەبەری ڕاگەیاندن و هەواڵسازی کوردی
زانیار محمد محمد امین، هەواڵسازی کوردی
هێمن ابوبکر ابراهیم، گرافیک دیزاینەر و ووێب سایت
ڕێبین اسود عوڵا، وەرگێڕ کوردی - ئینگلیزی
لاڤە سەرباز طاهر، وەرگێڕ کوردی - ئینگلیزی
دڵشاد جمیل کاکەڕەش، فۆتۆگرافەر
سامان فاتح، ئەندازیاری دەنگ