سەرۆکی زانکۆی کۆیە پێشوازی لە نوێنەرانی بەشداربووەکان پاڵەوانیەتیی "تێنسی سەرمێز" کرد
سەرۆکی زانکۆی کۆیە، پ.د. محمد حسیب صدیق پێشوازی لە سەرۆک شاندی ئەو دە زانکۆیە کرد کە بەشدارن لە پاڵەوانێتیی "تێنسی سەرمێز".
ڕۆژی چوارشەممە ١٥ی ڕێبەندانی ٢٧٢٥ی کوردی بەرانبەر ٤ی شوباتی ٢٠٢٦ی زایینی، سەرۆکی زانکۆی کۆیە، پ.د. محمد حسیب صدیق ە ئامادەبوونی؛ یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆی کۆیە بۆ کاروباری کارگێڕی و دارایی پ.ی.د. یادگار عبداللە علی، یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆی کۆیە بۆ کاروباری خوێندکاران پ.ی.د. ئەژین صابر طاهر، ڕاگری فاکەڵتیی پەروەردەی جەستەیی و زانستە وەرزشییەکان پ.ی.د. نەبەز عبد الله، ئەمینداری ئەنجوومەنی زانکۆ م. چیا جوهر، لێپرسراوی بەشی چالاکییە وەرزشی و هونەرییەکانی زانکۆی کۆیە دلێر کمال پێشوازی لە سەرۆک شاندی ئەو دە زانکۆیە کرد کە بەشدارن لە پاڵەوانێتیی "تێنسی سەرمێز" کە ڕۆژانی ٤-٥ی شوباتی ٢٠٢٦ لە زانکۆی کۆیە بەڕێوەدەچێت.
سەرۆکی زانکۆی کۆیە لە میانی دانییشتنەکەدا، وێڕای بەخێرهاتنی میوانەکان جەختی لە گرنگیی ئەم جۆرە چالاکییانە کردەوە و ئەوەی ڕاگەیاند کە زانکۆی کۆیە هەموو کات هاندەری فاکەڵتی و بەشە پەیوەندیدارەکانە کە میوانداری چالاکییە وەرزشییەکان بکەن.
و پ.د. محمد حسیب صدیق، باسی لەوە کرد کە کۆڵەکەکانی (سەرکەوتنی خوێندکاران و ئامادەسازییان بۆ بازاڕی کار) و (خزمەتکردنی کۆمەڵگە)ی پلانی ستراتیژیی زانکۆی کۆیە ٢٠٢٣-٢٠٢٧ پاڵپشتی چالاکی وەرزشی و هونەری دەکەن و ئەوەی خستەڕوو کە ئەم چالاکییانە جگە لەوەی وەرزشە دەبێتە پردی هەماهەنگی و زانستی و ئەکادیمی لە نێوان زانکۆکان و هاوکات دەرفەتێک دەبێت بۆ ئاشنابوونی کلتوور درووستبوونی و ڕووحی کێبڕکێکردن لە نێوان خوێندکاراندا.
بەشی چالاکییە وەرزشی و هونەرییەکانی زانکۆی کۆیە سەر بە نووسینگەی یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆی کۆیە بۆ کاروباری خوێندکاران هاوکات بە سەرپەرشتیی یەکیەتیی عێراقی بۆ وەرزشی زانکۆکان بە بەشداری دە زانکۆ و میوانداریی زانکۆی کۆیە لە هۆڵی داخراوی فاکەڵتیی پەروەردەی جەستەیی و زانستە وەرزشییەکانی زانکۆی کۆیە دەستی پێکرد.
ئەم پاڵەوانەیەتییە بۆ ماوەی دوو ڕۆژ بەردەوام دەبێت و هەریەک لە زانکۆکانی سەلاحەدین، سلێمانی، زاخۆ، ئاکرێ، دهۆک. هەڵەبجە، زانکۆی جیهان/دهۆک، کۆمار و زانکۆی نێودەوڵەتیی تیشک تێیدا بەشدار بوون.
زانکۆی کۆیە پاڵپشت بە پلانی ستراتیژی و کۆڵەکەی سەرەکیی "سەرکەوتنی خوێندکاران و ئامادەسازییان بۆ بازاڕی کار" هەوڵ دەدات وێڕای تەیارکردنی خوێندکاران بە زانیاری و زانستی ئاکادیمیی پێویست هاوکات برەو بە تواناییە تاکەکەسی و بەهرەکانی خوێندکار لە بیاڤەکانی وەرزش و هونەردا بدات تاکوو خوێندکاران بە دۆزینەوەی تواناکانی خۆیان هەروەها ئەو تواناییانە وەگەڕ بخەن بۆ خزمەتکردنی کۆمەڵگە.








----
Koya University (KOU) is located in the city of Koya (Koy Sanjaq) which is 1.0 hr drive to the East of the Kurdistan Region capital Erbil (Arbil, Hewlér) in Kurdistan Region of F.R. Iraq. It is on the foothills of a beautiful high mountain. Its campus has been carefully laid out to embrace the beautiful mountainous nature.
There are 4 Faculties and 2 Schools in KOU; Faculty of Engineering (FENG), Faculty of Science and Health (FSCH), Faculty of Education (FEDU), Faculty of Humanities and Social Silences (FHSS), Shcool of Physical Education (SPHE) and School of Medicine (SMED).
Also, there are two research centers; Genome Center and Malai Gawra Center. Moreover, at KOU there is an English Language Center (BELC) at KOU has been opened with the sponsorship of IREX and American embassy in Baghdad as well as with the support of Spring International Language Center of The University of Arkansas. KOU has two Scientific Journals; ARO-The Scientific Journal of Koya University, which is indexed by Clarivate Analytics (ESCI), and Koya University Journal of Humanities and Social Sciences (KUJHSS). KOU is a proactive member of Erasmus/ Marhaba Project and Erasmus+.
KOU signed many Memorandum of Understandings (MoU) with many International Universities, e.g., The University of Arkansas (June 2015). The Lulea University in Sweden (April 2014), The University of Nottingham in the UK, The University of Buckingham in the UK (Oct 2008), Belkin University in Turkey (Sep 2009) The University of Greenwich in the UK, Cihan University-Erbil (2021) and Tishk International University (2021).
Koya University is a memebr of The Association of Arab Universities and the International Association of Universities.
Arabic Wikipedia | Turkish Wikipedia Iraq | Tukish Wikipedia KRG | Persian Wikipedia | Wikipedia Kurdistan | University of hawai | قائمة جامعات العراق | كردستان العراق | Portugal Wikipedia
لیژنەی ڕاگەیاندنی ئەم چالاکییە:
١. م.ی. محمد کریم سیدگوڵ - سەرۆکی لیژنە - ب. ڕاگەیاندنی زانکۆ
٢. شوان حەمە سەعید عثمان- ئەندام - ب. چالاکییە وەرزشییەکان
٣. زانیار محمد محمد امین - ئەندام - ب. ڕاگەیاندنی زانکۆ
٤. هێمن ابو بکر ابراهیم - ئەندام - ب. ڕاگەیاندنی زانکۆ
٥. دڵشاد کاکەڕەش جمیل - ئەندام - ب. ڕاگەیاندنی زانکۆ
٦. ئەنجام انور - ئەندام - فاکەڵتیی وەرزش
٧. گەڵا قوباد - ئەندام - خۆبەخش لە ب. ڕاگەیاندنی زانکۆ
٨. بێگەردا لاوە - ئەندام - خۆبەخش لە فاکەڵتیی وەرزش
٩. عزیز عبدالله - ئەندام- خوێندکار لە فاکەڵتیی وەرزش
١٠. هێلین ڕشوان - ئەندام - خوێندکار لە فاکەڵتیی وەرزش
١١. سۆزان محمد - خوێندکار - ڤیدیۆگرافەر