خوێندکارانی بەشی ئەندازیاریی نەوتی زانکۆی کۆیە لە یەکەمین لوتکەی کۆمەڵەی ئەندازیارانی نەوت (SPE) بەشدار بوون
لە چوارچێوەی کۆڵەکەی (سەرکەوتنی خوێندکاران و ئامادەسازییان بۆ بازاڕی کار) لە پلانی ستراتیژیی زانکۆی کۆیە ٢٠٢٣-٢٠٢٧، چاپتەری (SPE)ی خوێندکارانی بەشی ئەندازیاریی نەوت لە فاکەڵتیی ئەندازیاریی زانکۆی کۆیە لە شاری سلێمانی بەشدارییان لە یەکەمین لوتکەی کۆمەڵەکە کرد.
ڕۆژی پێنجشەممە ١٢ی شوباتی ٢٠٢٦، ییەکەمین لوتکەی کۆمەڵەی ئەندازیارانی نەوت (SPE) بەناونیشانی "THE 1st SPE SUMMIT – AUIS" بە بەشداری سەرۆکی گشتیی SPE ئۆلیڤییەر هووز و بەڕێوەبەری ڕۆژهەڵاتی نێوەڕاستی SPE پ. تەلال ئەلعەولەقی و چاپتەرە جیاوازەکانی کۆمەڵەکە لە زانکۆی ئەمریکیی سلێمانی و بۆ ماوەی یەک ڕۆژ بەڕێوە چوو.
تیمی چاپتەری SPEی خوێندکارانی بەشی ئەندازیاریی نەوت لە فاکەڵتیی ئەندازیاریی زانکۆی کۆیە پێکهاتوو لە خوێندکاران دەشتیار خسرەو، ئاڤێستا حەیدەر، تریفە ڕەشید، ڕاژان مەولود و ئاسۆ ئارام و بەسەرپەرشتی ڕاوێژکاری فاکەڵتیی ئەندازیاریی بۆ چاپتەری خوێندکاران م. ئاوارە غەفوور لەم لوتکەیەدا پاڵپشت بە کۆڵەکەی "سەرکەوتنی خوێندکاران و ئامادەسازییان بۆ بازاڕی کار" لە پلانی ستراتیژیی زانکۆی کۆیە ٢٠٢٣-٢٠٢٧ بەشێوەیەکی کارا بەشدارییان کرد.
زانکۆی کۆیە کۆڵەکەی یەکەمی پلانی ستراتیژیی خۆی تایبەت کردووە بە کۆڵەکەی "سەرکەوتنی خوێندکاران و ئامادەسازییان بۆ بازاڕی کار" و ئامانجی سێیەمی ئەم کۆڵەکەیە "بواردان بە خوێندکاران لەناوپۆل و دەرەوەی پۆل" لە ڕێگای ستراتیژیی دووەم "دروستکردنی بەستەرێک لە نێوان زانکۆ و بازاڕ" کار دەکات بۆ دروستکردنی پەیوەندیی بەهێز لە نێوان خوێندکاران و خاوەنکار و کۆمپانیا پیشەسازییە پەیوەندیدارەکان هاوکات هەوڵ دەدات خوێندکار ئامادە بکات بۆ کارکردن و بەدەستهێنانی ئەزموونی کار لە جیهانی ڕاستەقینەدا و دەستەبەرکردنی توانایی پێویست بۆ پێشبڕکێ و ڕکابەری لە بازاڕی نوێی کاردا کە زیاتر بۆ بەئەلیکترۆنی و دیجیتاڵبوون هەنگاو دەنێت.




محمد کریم سیدگوڵ، بەڕێوەبەری ڕاگەیاندن و هەواڵسازی کوردی
زانیار محمد محمد امین، هەواڵسازی کوردی
هێمن ابوبکر ابراهیم، گرافیک دیزاینەر و ووێب سایت
ڕێبین اسود عوڵا، وەرگێڕ کوردی - ئینگلیزی
لاڤە سەرباز طاهر، وەرگێڕ کوردی - ئینگلیزی
دڵشاد جمیل کاکەڕەش، فۆتۆگرافەر
سامان فاتح، ئەندازیاری دەنگ