وۆرکشۆپی "ئاکار لە توێژینەوە" بەشێک لە پڕۆژەی هاوبەشی "EPP"ی زانکۆی کۆیە و زانکۆی ئۆلستەر لە شاری هەولێر بەڕێوە چوو
پاڵپشت بە کۆڵەکەی "توێژینەوە و داهێنان"ی پلانی ستراتیژیی زانکۆی کۆیە ژمارەیەک لە مامۆستایان و توێژەرانی زانکۆی کۆیە بە چاوەدێری ڕاگرایەتیی سەنتەرەکانی توێژینەوە و پەرەپێدانی زانکۆ لە وۆرکشۆپی "ئاکار لە توێژینەوە" بەشێک لە پڕۆژەی هاوبەشی "EPP"ی نێوان زانکۆی کۆیە و زانکۆی ئۆڵستەر بەشدار بوون.
ڕۆژی یەکشەممە ١٥ی شوباتی ٢٠٢٦، وۆرکشۆپی "ئاکار لە توێژینەوە" بەشێک لە پڕۆژەی هاوبەشی "EPP"ی نێوان زانکۆی کۆیە و زانکۆی ئۆلستەر لە شاری هەولێری پایتەختی هەرێمی کوردستان دەستی پێکرد.
ئەم وۆرکشۆپە بە بەشداری نزیکەی ٢٨ مامۆستا و توێژەر لەسەرئاستی فاکەڵتی و بەشە جیاوازەکانی زانکۆی کۆیە بۆ ماوەی سێ ڕۆژ بەڕێوە چوو و تێیدا پرس و بابەتەکانی پەیوەندیدار بە ئاکاری توێژینەوە و پلانی زانکۆی کۆیە بۆ توێژینەوە گفتوگۆ کران و وۆرکشۆپەکە لەلایەن پ.ی.د. شێرکۆ کرمانج و د. کاروان مصطفی سعید پێشکەش کرا.
پلانی ستراتیژیی زانکۆی کۆیە کۆڵەکەی دووەمی تایبەت کراوە بە کۆڵەکەی "توێژینەوە و داهێنان" و ئامانجی دووەمی ئەم کۆڵەکەی "زیادکردنی هەلی توێژینەوە بۆ ستافی ئاکادیمی و خوێندکاران" و لە چوارچێوەی ستراتیژیی چوارەم کار دەکات بۆ بەرێوەبردنی کۆنفڕانس و سیمپۆزیۆمی نێوخۆیی و نێودەوڵەتی زیاتر بۆ بررەپێشبردنی ئاستی زانستیی مامۆستایان و گەشەپێدانی لێهاتووییان لە ڕووی وانەبێژی و توێژینەوە.










محمد کریم سیدگوڵ، بەڕێوەبەری ڕاگەیاندن و هەواڵسازی کوردی
زانیار محمد محمد امین، هەواڵسازی کوردی
هێمن ابوبکر ابراهیم، گرافیک دیزاینەر و ووێب سایت
ڕێبین اسود عوڵا، وەرگێڕ کوردی - ئینگلیزی
لاڤە سەرباز طاهر، وەرگێڕ کوردی - ئینگلیزی
دڵشاد جمیل کاکەڕەش، فۆتۆگرافەر
سامان فاتح، ئەندازیاری دەنگ