پڕۆژەی بەدیجیتاڵکردن و داتابەیسی بیست ساڵی ڕابردووی بەڕێوەبەرایەتیی خوێندنی باڵای زانکۆی کۆیە سەرکەوتووانە کۆتایی هات
بەڕێوەبەرایەتیی خوێندنی باڵای زانکۆی کۆیە دوابەدوای دوو ساڵ کارکردن لەسەر پڕۆژەی بەدیجیتاڵکردن و دروستکردنی داتابەیسی بەڵگەنامە و دۆسییەکانی بەڕێوەبەرایەتییەکە پێکهاتوو لە دۆسییەکانی ساڵانی ٢٠٠٤ بۆ ٢٠٢٥ی زایینی کە هەرسێ ئاستی دیپلۆمی باڵا، ماستەر و دکتۆرای لەخۆگرتووە سەرکەوتووانە کۆتاییی پڕۆژەکەی ڕاگەیاند.
پ.ی.د. مەهاباد ئازاد بەڕێوەبەری خوێندنی باڵای زانکۆی کۆیە لەمیانەی لێدوانێکی بۆ ڕاگەیاندنی زانکۆی کۆیە ئاماژەی بەوەکرد ئەم پڕۆژەیە پاڵپشت بە کۆڵەکەی "بەدیجیتاڵیکردن"ی پلانی ستراتیژیی زانکۆی کۆیە جێبەجێکراوە و بەشێوەیەکی سیستماتیک و گشگیر سەرجەم بەڵگەنامە و دۆسییەکانی بەڕێوەبەرایەتییەکە لە ماوەی بیست ساڵی ڕابردوودا سکانکراون و ئێستاکە بەشێوەیەکی دیجیتاڵی لەڕێگەی بەستەری تایبەتەوە بۆ هەمووان بەردەستە و جەختی لەوەش کردەوە کە تەواوی ئەم کارانە پشتبەست بە پلانی ستراتیژیی زانکۆی کۆیە ٢٠٢٣-٢٠٢٧ و بە تایبەتی کۆڵەکەی بە دیجیتاڵکردن ئەنجامدراوە و
د. مهاباد، ئاماژەی بە ڕۆڵ و پاڵپشتیی سەرۆکی زانکۆ پ.د. محمد حسیب صدیق و یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری کارگێڕی و دارایی پ.ی.د. یادگار عبد الله علی و یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری خوێندنی باڵا پ.د. هشیار زکی کرد.
جێگەی ئاماژەیە کاروباری پەیوەندیدار بە بواری پڕۆگرامسازیی سیستەمەکە لەلایەن م.ی. خەبات عەتار عبداللە و بە هاوکاری و بەشداریی کارای فەرمانبەران و خۆبەخشانی بەڕێوەبەرایەتیی خوێندنی باڵا جێبەجێکراوە.
بەڕێوەبەرایەتیی خوێندنی باڵای زانکۆی کۆیە لە ماوەی دوو ساڵی ڕابردوو و بەتایبەتی پاڵپشت بە پلانی ستراتیژیی زانکۆی کۆیە و کۆڵەکەی "بەدیجیتاڵیکردن" چەندین هەنگاو و کاری گرینگی بەڕێوەبردووە وەک:
- بەدیجیتاڵکردنی سەرجەم کارەکانی خوێندنی باڵا– گۆڕینی كارەكان، لە سیستەمی کاغەزییەوە بۆ سیستەمێکی ئەلیکترۆنی.
- ئامادەكردنی ڕێبەری خوێندن بۆ نووسینی ماستەرنامە و تێزی دكتۆرا لە پێناو جێگیركردنی پرەنسیپە ئەكادیمی و تەكنیكییەكانی نووسین بەپێی ستانداردە نێودەوڵەتییەكان.
- تۆماركردنی نزیكەی (١٧٠٠) ناوی دەرس و بابەته خوێندراوەكانی خوێندنی باڵا (دبلۆمی باڵا، ماستەر، دكتۆرا) ، كە بووەتە هۆی نەهێشتنی هەڵەی ڕێنووسی و ئاسانكاری و خێرایی دروستكردنی بڕوانامە.
- گۆڕینی دیزاین و شێوەی دروستكردنی بڕوانامەی خوێندنی باڵا لە سێ لاپەڕەوە بۆ یەك لاپەڕە، بەراورد بە بڕوانامە نێودەوڵەتییەكان.
- بەئەلیكترۆنیكردنی داواكردنی بڕوانامەی خوێندنی باڵا، لەڕێگەی دانانی كیوئاڕكۆد و پڕكردنەوەی گووگڵ فۆرمێكەوە، كە بووەتە هۆی ئاسانكاری و كەمكردنەوەی كاتی چاوەڕوانی و بەسیستەمكردنی ڕیزبهندیی لیستی داواكردنەكان.
- ڕێكخستن و پۆلێنكردنی دۆسییە هاردكۆپییەكان بەپێی فاكەڵتی، بەش، ساڵ و قۆناغی خوێندن بە شێوەیەكی ڕێک و پێک.
- بهكارخستن و ئامادهكردنی وێبسایتی تایبهت به بهڕێوهبهرایهتیی خوێندنی باڵا و دانانی ڕێنماییهكان و لینكهكان و ههر شتێكی تایبهت به بهڕێوهبهرایهتییهكه.
- جیاكردنهوهی ژووری بڕوانامه و ژووری دۆسییه.
- دروستكردنی دۆڵابی تایبهت به ههڵگرتن و پۆلێنی بهڵگهنامه و دۆسییهكان.
تەواوی ئەوانە و جگە لە بەڕێوەبردنی كارە كارگێرییەكانی رۆژانە بە باشترین شێوە و به كهمترین كات و وردبینییهوه.










محمد کریم سیدگوڵ، بەڕێوەبەری ڕاگەیاندن و هەواڵسازی کوردی
زانیار محمد محمد امین، هەواڵسازی کوردی
هێمن ابوبکر ابراهیم، گرافیک دیزاینەر و ووێب سایت
ڕێبین اسود عوڵا، وەرگێڕ کوردی - ئینگلیزی
لاڤە سەرباز طاهر، وەرگێڕ کوردی - ئینگلیزی
دڵشاد جمیل کاکەڕەش، فۆتۆگرافەر
سامان فاتح، ئەندازیاری دەنگ