کۆیە -  ڕاگەیاندنی زانکۆ

پ.د. کامەران محمد جەلال مامۆستای بەشی مێژووی فاکەڵتیی پەروەردەی زانکۆی کۆیە بە تویژینەوەیەکی هاوبەش لە شەشەمین کۆنفڕانسی زانستیی نێودەوڵەتیی زانکۆی گەرمیان بەشدار بوو.

 ڕۆژی جوارشەممە ٢ی بانەمەڕ(گوڵان)ی ٢٧٢٦ی کوردی بەرانبەر ٢٢ی نیسانی ٢٠٢٦ی زایینی، زانکۆی گەرمیان بە هاوبەشی دامەزراوەی "کەریمی عەلەکە" و بەشی میراتی کەلەپووری زانکۆی بۆڵۆنیا و ڕێکخراوی میساکی وڵاتی ئیتالیا شەشەمین کۆنفڕانسی زانستیی نێودەوڵەتیی زانکۆی گەرمیان بە ناونیشانی "میراتی هەمیشەییی ناوچەی گەرمیان؛ شوێنەوار، ناسنامە و بەهای مێژوویی" بە بەشداری ٤٨ توێژەر، ٢٦ توێژینەوەی بواری مێژوو و شوێنەواری ناوچەی گەرمێنی باشووری کوردستان لەسەر ئاستی ١٣ زانکۆی نێوخۆیی و بیانی لە هۆڵی "شێروانە"ی زانکۆی گەرمیان لە شاری کەلاری باشووری کوردستان دەستی پێکرد.

 جێگەی ئاماژەیە پ.د. کامەران محمد جەلال مامۆستا لە بەشی مێژووی زانکۆی کۆیە بە توێژینەوەیەکی هاوبەش لەگەڵ د. هاژە عبدالجبار لە بەشی شوێنەواری زانکۆی سلێمانی بە ناونیشانی "ڕەوشی مەسیحییەکانی بێت گەرمای و کلیساکانیان لە سەردەمی ساسانیدا ٢٢٤-٦٥١ی ز" بەشدار بوو.

Koya University Professor Presents Research on "Sasanian-Era Christian History" at an International Conference in GarmianKoya University Professor Presents Research on "Sasanian-Era Christian History" at an International Conference in Garmian

Koya University Professor Presents Research on "Sasanian-Era Christian History" at an International Conference in GarmianKoya University Professor Presents Research on "Sasanian-Era Christian History" at an International Conference in Garmian

News Date
Image
Koya University Professor Presents Research on "Sasanian-Era Christian History" at an International Conference in Garmian
Description / Summary
هەواڵ و بڵاوکراوە میدیاییەکانی ئەم وێبسایتە لەلایەن تیمی ڕاگەیاندنی زانکۆی کۆیەوە ئامادەکراون:
محمد کریم سیدگوڵ، بەڕێوەبەری ڕاگەیاندن و هەواڵسازی کوردی
زانیار محمد محمد امین، هەواڵسازی کوردی
هێمن ابوبکر ابراهیم، گرافیک دیزاینەر و ووێب سایت
ڕێبین اسود عوڵا، وەرگێڕ کوردی - ئینگلیزی
لاڤە سەرباز طاهر، وەرگێڕ کوردی - ئینگلیزی
دڵشاد جمیل کاکەڕەش، فۆتۆگرافەر
سامان فاتح، ئەندازیاری دەنگ