کۆیە | ڕاگەیاندنی زانکۆ
ئەنجوومەنی زانکۆی کۆیە بەسەرۆکایەتیی پ.د. محمد حسیب صدیق سەرۆکی زانکۆی کۆیە بە مەبەستی گەیاندنی پەیامی پیرۆزباییی دەستبەکاربوون سەردانی خاتوو کوردۆ عومەر لێپرسراوی نوێی مەڵبەندی ١٤ی کۆیەی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانی کرد.
ڕۆژی چوارشەممە ١٦ی بانەمەڕ(گوڵان)ی ٢٧٢٦ی کوردی بەرانبەر ٦ی ئایاری ٢٠٢٦ی زایینی، سەرۆکی زانکۆی کۆیە پ.د. محمد حسیب صدیق بە یاوەری ئەندامانی ئەنجوومەنی زانکۆی کۆیە بە مەبەستی گەیاندنی پەیامی پیرۆزباییی دەستبەکاربوون سەردانی خاتوو کوردۆ عومەر لێپرسراوی نوێی مەڵبەندی ١٤ی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانی کرد.
سەرۆکی زانکۆی کۆیە پ.د. محمد حسیب صدیق لە میانەی ئەم دیدارەدا وێڕای پیرۆزبایی لە خاتوو کوردۆ عومەر بە بۆنەی دەستبەکاربوونی وەک لێپرسراوی نوێی مەڵبەندی ١٤ی کۆیەی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان هاوکات هیوای سەرکەوتنی لە ئەرک و بەرپرسیاریەتییەکەی بۆ خواست و لە بڕگەیەکی دیدارەکەدا چەپکەگوڵی پیرۆزبایان پێشکەش بە ناوبراو کرد.
هەروەها لێپرسراوی نوێی مەڵبەندی ١٤ی کۆیە لەلای خۆیەوە خۆشحاڵی بە سەردانی سەرۆکی زانکۆ و ئەنجوومەنی زانکۆ دەربڕی و هیوای خواست دوو لایەن بتوانن پەیوەندییەکی پتەوییان هەبێت.






محمد کریم سیدگوڵ، بەڕێوەبەری ڕاگەیاندن و هەواڵسازی کوردی
زانیار محمد محمد امین، هەواڵسازی کوردی
هێمن ابوبکر ابراهیم، گرافیک دیزاینەر و ووێب سایت
ڕێبین اسود عوڵا، وەرگێڕ کوردی - ئینگلیزی
لاڤە سەرباز طاهر، وەرگێڕ کوردی - ئینگلیزی
دڵشاد جمیل کاکەڕەش، فۆتۆگرافەر
سامان فاتح، ئەندازیاری دەنگ